ئەنجامدانی ریفراندۆم مافێكی دەستووری ویاسایی گەلی كوردستان بوو كە سەدەیەكە لە پێناوی دا تێدەكۆشێت بەاخەوە لە ئەنجامی خیانەتێكی مێژوویی دا هەولی لەباربردنی خەونی لە مێژینەی گەلی كوردستان درا ،كەبە هۆی بوونی مەترسی بەركەوتنی پێشمەرگە و هێزە عیراقیەكان لە راگەێدراوێكدا حكومەتی هەرێمی كوردستان بریاری سركردنی ئەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی راگەیاند كەئەمەش مانای هەڵوەشاندنەوەی ریفراندۆم ناگەینێت بەلكو تەنها سركردنە بۆماوەیەك كە بەپێ یاسا تەنیا لەیەك كاتدا دەتواندرێت ئەنجامەكەی هەڵبوەشێندرێتەوە كە لە هەرێمی كوردستان ریفراندۆمێكی تر ئەنجام بدرێت و كوردستانیان بریاری لێ بدەن ،بۆیەش گرنگە گەلی كوردستان دلنیابن كەبریارەكەیان لە 25ی ئەیلوول مێژووی و گرنگ بوو كە جگە لەوەی زۆربەی لایەنەسیاسیەكان لەگەل ئەنجامدانی دابوون لەهەمان كاتدا دوایی سەرژمێری ساڵی (1957)بووە سەنەدێكی تری مێژوویی بۆ سەلماندنی كوردستانی بوونی سەرجەم ناوچەكان كە زۆرئەستەمە جارێكی تر وارێك بكەوێتەوە لەسەرتاسەری هەرێمی كوردستان گشتپرسێكی تر ئەنجام بدرێت گەر بۆ ماوەیەكیش سر بكرێت رۆژێك دێت بریارەكە بچێتە واری جێ بەجێ كردن چونكە جگە لەسەربەخۆیی هیچ رێگاێكی دیكە لەبەردەم گەلی كوردستان دا نێ یە كە كاتی هاتووە دەسەلاتدارانی عیراق چاك لەو راستی یە حالی بن كە هیچ كات ئیرادەی كوردستانیان بە چەك و رێكاری سەربازی ناشكێت وكێشەكان بەو شێوازە چارەسەر ناكرێن ،بۆیەش با كوردستانیان ئاسوودە وبەختەوەر بن هەروەك سەرۆك مسعود بارزانی راگەیاندووە كە (دەنگە زولال و بەرزەكەی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی بەفیرۆ ناچێت رۆژێك دێت بەرهەمی دەبێت) ماوەتەوە بلێن هەموو ئەو لایەن وكەسانەی رۆڵیان هەبووە لەسەر خستنی پرۆسەی ریفراندۆم و بەوورە بەرزی یەوە مقاوەمایان كردوو پیلانەكانیان پووچەل كردەوە مێژووێكی پر لە شانازیان بۆ خۆیان دروست كردو تاهەتایە ناویان لە لاپەرەی پر لە شانازی گەلەكەمان تۆماركرا ، وە ئەو كەس ولایەنەی رۆلی هەبوو لە خیانەتە مێژووییەكەی 16ی ئۆكتۆبەر و كەركوك و ناوچەكانی تریان بەبێ شەر چۆل كرد خەونی لە مێژینەی كوردستانیانیان لە ناوبرد لاپەرەێكی رەش و پرلە شەرمەزاری بۆ خۆیان تۆماركرد كە هیچ كات مێژوو رەحمی بەهیچ كەس نەكردووە .