ئەو هەموو ترس و پیلانگێرییە

ئەو هەموو ترس و پیلانگێرییە
کە بە قوولی و ووردی چاو لە رووداوەکانی ناوچە دەکەین، چەند پێکهاتە و دیسکۆرس خۆیان دەردەخەن، بزووتنەوەیەکی دواکەوتووی شێعی و موجودییەتێکی سوننە بە تێرۆرسیت و کۆنسێرواتیڤ و مۆدێرنەوە و هەروەها بوونی کورد وەک هێزێکی ژیئۆپۆلیتیکی ستراتێژیک.
گرفت ئەوەیە کە گشتیان لە ئێستا و لە یەک و دوو دەهەی داهاتوودا رووبەرووی گرفتی بەرچاو دەبن لە رووی ئەوەی پێدەگۆترێ فاکتۆر یان لایەنی جیاوازی گەشەی مرۆڤییەوە، جا چ ئاو و دەرمان و ئابووریی کاریگەر بێ یان حکمرانی و هەتا دوایی.
ژێر دەستی کورد لەمپەر و کۆسپی سەرەکییە بۆ ئەوە کە بتوانێ چارەنووسی خۆی بە دەستەوە بگرێ و بیرێک لە حالی خۆی و داهاتووی بکاتەوە.
تەجروبەی زشت و زیبای کوردستانی باشوور لە رووی حکمرانییەوە سەرەرای هەموو بۆ چوونی رەخنەئامێزی بە بنەما و بێ بنەماەوە، نیشانی دا کە کورد چآوی لە داهاتوویە و نەک لە رابردوو و کورد حازرە و ئەو توانا کۆمەلایەتییەی تێدایە کە بتوانێ پەیرەوەی لە ستراتێژییەکی کۆنەپەرەستانە نەکات.
دەستکەوتەکانی کورد لە باشوردا وەک حکمرانی و هەروەها لە رۆژئاوادا وەک ساغ کردنەوەی کوردستان و بەرخۆدانی لە باکوردا و هەروەها هاودەنگی و هاوپەیمانی نەتەوەیی کە نموونەی بەرزەکەمان لە رۆژهەلاتدا دیت، دنیای کۆنەپەرەستی نەیارانی مێژوویی کە داگیرکەری کوردستانن تووشی وەحشەت و ترس کرد..
رێفراندۆمی سەربەخۆیی لوتکەی بانگی کورد بوو بۆ ئازادی بە ههێزێکی بێ وێنەوە بۆیە داگیرکەران هیچ سنوورێکیان بۆ دەرخستنی رووی راستەقینەی خۆیان نەپاراست.
سیاسەتی ناوچە و جیهانی لەم مەرحەلەیەدا فریای ئەو فریاد و بانگە نەکەوت و رێی بۆ خۆش نەکرد بەلام گشت ئەو ناوەندانە کە لە دوای ریفراندۆم باسیان لە رێفراندۆم کرد و هەڵوێستیان گرت، بە ئاشکرا رایانگەیاند کە ئەم پاسیڤ بوون و بێ دەنگییە ئی ئەم کاتەیە و تاکتیکە بۆیە نەتیجەی ریفراندۆمی مێژوویی کوردی یان سڕ کردەوە.
کە نەتیجەی ریفراندۆم لە ناو نەچوو و سڕ کرا، ترس و وحشەتی داگیرکەران هیندەی تر ئاگری گرت و خەلکی ئازادیخوازی کوردستان کە دەرەتانی کەمی لەبەردەستدایە بۆ ئیدارەی سەرکەوتوانەی خۆی بەلام خاوەن داهاتووی گەورەیە لە ناوچەدا ، هەموو رۆژێک تووشی پیلانگێرییەک دەکەن .
بۆ ئێمەی کورد پێویستە بزانین کە دوژمنان و دەست و بەندەکانیان خاوەن هیچ داهاتوویەک نین بۆ ولاتی ئێمە، ئەوەی ئەوان کردوویانە نموونەکەی سوریا و وێرانەکانی تری ناوچەیە. بۆیە دەتوانین بپرسین کەس هەیە خوازیار بێ باشوور وێرانە بێت؟ ئەمە پرسیارە نەک هەر بۆ خەلکی ئاسایی ولات بەلکوو بۆ سیاسییەکانی زانا و کەم زان و زۆر خۆێندەوار و کەم خۆێندەوار.
پاراستنی ولات ئەرکی هەموو کوردستانییەکە کە خوازیاریی داهاتووە و تێکدان و رووخاندنی ئەرکی دوژمنانە. رادەی ترس و وەحشەتی نەیاران لە رزگاریی کورد خۆی ولامی راستی و دروستی رێبازی سەربەخۆیی کوردستانە. زیاتر لە ئێمە نەیاران بۆ خۆشیان دەزانن کە پێشی ئەم کاروانە بە کەس ناگیرێ. هەنگاوەکانی حکوومەتی کوردستان لە ئەمرۆرا حەسابی بۆ بکەین هەوتوو تا هەوتوو ئیسباتی وەدەست هێنانی دەستکەوتی تازەمان بۆ دەکات. پاراستنی ئەوەی هەمانە و باشتر کردنی ئەرکە نەک تێکدانی، مرۆڤ و میللەتی عآقل لە خۆی تێک نادات دەنا روو رەشی کۆمەلگا و منالەکانمان و مێژوو دەبین.
Top