هیچ ئومێدێك بۆ مانەوە لەگەڵ رژێمێكی داگیركەر،شۆڤێنی ومەزهەبی كۆپیكراو نەماوە ..
December 19, 2017
وتار و بیروڕا
مانەوەی عیراق بەکۆمەڵێک کێشەی سیاسی، ئابوری و مەزھەبی گەورەوە، عیراق بەرەو دابەشبوون دەبات لەچوارچێوەی دەوڵەتێکی فیدڕاڵ لەڕووی سیاسی و جوگرافییەوە و ھەرێمی تر و ناوچەی سیاسی-مەزھەبی تر بۆ سوننەکان لە بەشێکی خۆرئاوای باکوری عیراق و ناوچە و ھەرێمێکی شیعیش لەباشوور و ناوەڕاستی عیراق دروست دەکات. گەلی کورد زیاتر لە سەدەیەکە بەھەموو ڕێگا و ئامرازێک لەخەبات و تێکۆشاندایە بۆ گەیشتن بەمافە ڕەواکانی خۆی، بۆ دامەزراندن و بوون بەدەوڵەت، چەندین ڕێگای جیاوازی تاقیکردۆتەوە و ھەزاران قوربانی و شەھید و ماڵ وێرانی داوە. بەداخەوە، لەڕابردوودا بەھۆی کۆمەڵێک فاکتەری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ھیچ دەرفەتێکی وەک ئەمڕۆ نەھاتۆتە پێشەوە بۆ نزیکبوونەوە لە دروستکردنی دەوڵەت و بوون بەدەوڵەت، دەستەبژێری سیاسی لە ھەرێمی کوردستاندا دەبێت لەو دۆخە تازەیە و لەو بنەما نوێیە نێودەولەتییانەی ئەمڕۆ بگات و تەرجەمەی بکات و سوودی لێ ببینێت، نەخشەی سیاسی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەبەردەم گۆڕانی گەورە و دووبارە ڕێکخستنەوەیەکی نوێدایە و دەرفەت و ئومێدێکی گەورە ھەیە بۆ کورد و بەدڵنییاییەوە تا دێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە نیازی رژێمی بەغدا دەرحەق بە میللەتی كورد تێدەگات و ئەمرۆ و سبەی میللەتی كورد بریار لە سەر چارەنووسی خۆی دەدات
رژێمی بەغدا جگە لە ماڵوێرانی و ئابڵوقەدان هیچی بۆ كورد پێی نییە .ئێمە چیتر لە عێراقێكی مەزهەبی شیعی و قەومی عەرەبی جێگامان نابێتەوە، بۆیە دەبێ مێژوو ببێتە وانەیەك و نا بێ چیتر چاوەڕوانبین بەغدا ئاوڕێكمان لێ بداتەوە ئەو بەغدایەی گەمارۆی ئابووری لەسەر تەواوی پێكهاتەكانی كوردستان سەپاند.نەك لە عێراقێكی مەزهبی و شیعی و قەومی دا جێگەمان نەبۆتەوە و قۆناغێكی مێژوویی نییە كە وەك هاوبەش و برایە لێیان ڕوانیبین، بەڵكو لە 1921 ەوە كە حكوومەتە عەرەبیەكەی عێراق لەلایەن بەریتانیاوە دامەزرا و دوایی ئەو رژێم و حكوومەتانەی دی كە لە دووی یەكتر دەهاتن، بە مەلیكی و دوای كودەتای 14/7/1958 و ئینجا بەعس و قەومی، ئەوانەشی مامەڵە و تێڕوانینیان بەرامبەر كورد یەكبووە و هەرگیز بە رەوایان نەزانیوە بچووكترین مافی بۆ كورد دەستەبەركەن.
گەلی كوردستان بەدرێژایی مێژوو لە تێكوشان و بەرخودان دابووە، سەرەڕای هەوڵەكانی لە ناوبردنی گەلی كوردستان بە خاك و خەڵكەوە، بەڵام توانیویەتی پارێزگاری لە بوونی خۆی بكات و رووبەڕووی هێرش و پەلاماری دوژمنان و داگیركەران ببێتەوە و دوای هەر كەوتنێك بە گڕوتینێكی نوێوە هەڵسێتەوە. لە مێژووی كورددا تەسلیمبوون و ملکهجبوونی داگیرکهر مانای نهبووه و نییە، ئهگهر شۆڕشێکیان به پیلان و گهلهکۆمهکی خنکاندبێ، دیسان ژیلهمۆی شۆڕشهکه بووهتهوه به بڵێسه و ئاگری له سهر پشتی چهمکی داگیرکاری کردووهتهوه. ئهوهی پشتی کوردی شکاندووه، جاشیزم و یهکتر ڕهدکردنهوه و پهرتهوازی و پشت بهستن بووه به هێزی دهرهکی که جگه له کاولکاری و کوشتوبڕ و پیلانگێڕان بۆ ئاسمیلهکردن و به کۆیلهکردنی کورد، هیچ ههنگاوێکیان له بهرژهوهندیی کوردستانییان ههڵنهگرتووه.بۆیە هێزی پێشمەرگەی كوردستان بە پشتیوانی خوا و سەرۆك مسعود بارزانی ، چۆن لە رابردوو بە سەر گشت پیلانەكاندا بە سەركەوتوویی زاڵ بوو، رێگە نادەن كە بستێك خاكی كوردستان لە ژێر پێی گڵاویی داگیركەراندا بمێنێتەوە .
گشت پیلانگێرییەكانی رابردوو و تا ئەمرۆ 18/12/2017 كە لە سەرەتا بە داگیركردنی كەركووك و ئینجا هەوڵدان بۆ داگیركردنی هەولێر دەستپێكرد و لە پردێ تێكشكان ،بە سەرپەرشتی راستە وخۆ داگیركەرانی كوردستان بووە بۆ تێكدانی قەوارەی هەرێمی كوردستان و ئەو دەستكەوتانەی كە بەرهەمی خەباتی دەیان سالە و قوربانیدانی هەزاران رۆڵەی میللەتەكەمانە . بۆیە پێشمەرگە و هەموو تاكێكی كورد تا دوایین دڵۆپەی خوێن بەرگری لە خست بە باكی كوردستان دەكات و تا گەرانەوەی هەموو خاكێكی كوردستان سڵ ناكەینەوە لە خەبات و بەرخۆداان و لووت شكاندنی داگیركەران .بۆیە پێشمەرگە و هەموو تاكێكی كورد تا دوایین دڵۆپەی خوێن بەرگری لە خست بە باكی كوردستان دەكات و تا گەرانەوەی هەموو خاكێكی كوردستان سڵ ناكەینەوە لە خەبات و بەرخۆداان و لووت شكاندنی داگیركەران .
رووداوەكانی سلێمانی و دەوروبەری ئیتلاعاتی رژێمی ئێران و دەزگەی سیخوری لاهور و كۆیلەكانی گۆرٍان وكۆمەڵی حەوزییەی شیعی قوم پیلان دژی ئەزموونی كوردستان جێبەجێ دەكەن .ئەمرۆ شكۆیی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بۆ دروشمی بروخێت و هێرش كردن بۆ سەر بارەگاكانی پارتی دیموكراتی كوردستان و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی تێكشكا ..لە ئێستادا هێزی پێشمەرگەی كوردستان سات بە سات لە گشت بەرەكانی جەنگ ئامادەیە پارێزگاری لە گشت دەستكەوتەكان و گەرٍانەوەی كەركووك و ناوچە داگیركراوەكان بكات و خەون وپیلانگێری دوژمنان فەشەڵ پێی بێنێت. بۆیە عێراقێك كە كار بۆ دیكتاتۆری و دروستكردنی جاش و شكستدانی دیموكراسی بكاتەوە چارەنووسێكی ترسناكی هەیە و هیچ هیوایەك بۆ مانەوە و پێكەوە ژیان لەگەڵیدا نەماوە .