لە کوردستان مورید و پەیڕەوانی عەبادیش پەیدا بوون

لە کوردستان مورید و پەیڕەوانی عەبادیش پەیدا بوون
+ بەشێک لە خەڵکی پارتی لە کوردایەتیدا ئەوەندە تۆخ و رژدن خۆیان بە پارتی نازانن و دەڵێن: ئێمە مەلایین.
+ بەشێکی خەڵکی یەکێتیش ئەوەندە بە سیاسەتی مام جەلال سەرسامن شانازی بە جلالی بوونی خۆیانەوە دەکەن و دەڵێن: ئێمە جەلالین.
+ لەناو بزووتنەوەی گۆڕانیشدا هەڵسووڕاو و گۆڕانخوازی وا هەن دەڵێن: ئەوەی نەوشیروانی نەبێ نە هەڵسووڕاوە و نە گۆڕانخوازیشە.
+ کۆمەڵی ئیسلامیش بانگخوازی ئەوەندە توندڕەو و بیرتارکی هەن دەنگدانیان بە کۆمەڵی ئیسلامی و عەلی باپیر کردۆتە روکنی شەشەمی ئیسلام و دەڵێن: ئەوانەی دەنگیان بە کۆمەڵی ئیسلامی و مامۆستا عەلی نەدابێ، دۆزەخین و رۆژی دوایی پەنجەکەیان سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکات.
ئەوانە بە رێگای خۆیان و بە هەندێ هۆکار ئەو بڕوایەیان لا درووست بووە، بەڵام ئەوەی سەیر و سەمەرەیە لە کوردستان خەڵکی وا دەرکەوتوون دەڵێن: ئێمە مورید و نەوەی عەبادین و عەبادی لە بەغدا بپژمێ، ئەوان لە سلێمانی دەکەونە هەلەکەسەما، لەوەش سەیرتر پەرلەمانتاری وامان هەیە دەڵێ: دوای ئەوەی پشکنینی (DNA)ی سیاسی و ئەتنی و مەزهەبیم بۆخۆم کردووە، دەرکەوتووە من نە کوردم و نە سوننەم، شیعەم و لە عەشیرەتی بەنی ئەسدی عەرەبیم.
Top