گرنگە قیادەی پارتی قسەی کۆتای خۆی بکات ....
December 19, 2017
وتار و بیروڕا
هەرچەن دووئیدارەی بەفعلی بوونی هەیە و هەرگیز کۆتای نەهاتوە تەنها لە سەرکاغز کوردستان یەک پاچەیە ،،
گەرخۆپیشاندان بۆ داوای ماف و مووچەی فەرمانبەران و هاوڵاتیە ، بۆ تەنها حزبێک دەکرێتە ئامانج کەلای هەمووان روونە پارتی هیچ پۆستێکی ئیداری لەم زۆنە بێ سەروبەرە نیە ؟
گۆران دەرکراوە لەحکومەت تا ئێستە ئامادەی کشانەوەنیە و دەستبەرداری پۆستەکانی نابێت !
یەکێتی ۲۷ ساڵە دەسەڵاتی ئەم زۆنە ملەوەنەیە بەکاڵ و کوڵاوی دەیخوات و دینارێکی ئەم زۆنە بۆ وەزارەتی دارای دارای ناروات و دەستی بەسەریدا گردوە بۆ بوێری ئەوەتان نیە بەوشە ناویان بێنن !
هەربەرپرسانی یەکێتی نەبوون دوای بەدەستەوەدانی ۱۰۰/٥۱ خاکی کوردستان بەڵێنی دابین کردنی مووچەو بووجەیاندا ، لەکوێیە ؟!
گرنگە قیادەی پارتی قسەی کۆتای خۆی بکات ،، ئەم لایەنانە گەر دووئیدارەیان ئەوێت بابەێ خۆێن ڕشت بڕۆن ڕای گەیەنن ،، گەروانیە کۆتای بەچەواشە و موزایەدە و درۆی شاخدار بێنن شاندەنە بەر پرۆسەکە و هەرلایەن و لەخۆیەوە دەست بچاک سازی بکات و کۆتای بە پۆخڵەوات و دزی و فزی و بندیوار بێنن ....
هەمووان هاوراین حکومەت کەمتەرخەمە و ئیدارەی وڵات بەم شێوەیە نادرێت ، ئەرکی حکومەت پێدانی مافی هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە ،،
بەڵام کردنە ئاماجی تەنها حزبێک ، قیمەی بێ ئەخلاقی و صفربووە لە بەهامرۆیەکان ،،
هەر ٥ حزبە سەرەکیەکەی هەرێم بەشدارن لەم حکومەت و بەرپرسیارن ، خۆپیشاندان تەنها دژی پارتی نابێت قبوڵ بکرێت .