پارێزگارە سادە و ساکارەکەی سلێمانی

پارێزگارە سادە و ساکارەکەی سلێمانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر بە هاتوهاوار و وتاری برقەداری سەر شاشەی (تیڤیەکان) توانی بە بەردێک دوو چێشکە بکوژێ، یەکەمیان کۆنە بەعسی بوونی لە خەڵک شاردەوە و دووەمیشیان خۆڵی کردە چاوی (٢٤٢٢٤٢) دەنگدەر، کاتێک بەسەر پشتی پایسکل و ماتۆڕسکیلی کەمئەندامانەوە وێنەی دەگرت، گۆڕانخوازان دەکەوتنە هەلەکەسەما و دیانگوت: ئای نوێنەرەکەمان چەند سادەو ساکارە، ئەوەتا بە ناخی ئازاری هەژارەکاندا رۆچووە و بە سواری پایسکل و ماتۆڕسکیل دەچێتە سەر کارەکەی.
دوای ئەوەی بە ئامانجی خۆی گەیشت و پۆستی پارێزگاری وەرگرت، منیش هاتمە سەر رای گۆڕانخوازان و تێگەیشتم کە هەڤاڵ ئەبوبەکر وەک بەرپرسەکانی تر خۆی لێنەگۆڕاوە و بە سواری پایسکلی وەنەوشەی مۆدێل ٢٠١٨ دەچێتە سەر کارەکەی، ئەو کلتوورەی وایکردووە هەڤاڵ ئەبوبەکر بە پلە و پۆست خۆی لێ نەگۆڕێ و خۆی لە هەژاران جیا نەکاتەوە، ئەوەیە کە دەرچووی قوتابخانەی بەعسە و ئەو قوتابخانەیەش فێری کردووە وەک خەڵک و لەگەڵ خەڵک بژیات، ها گۆڕانخوازان ئەوە هەڤاڵە سادە و ساکارەکەتان بوو، بەس تکایە نەڵێن ئەویش بوو بە پارتی.
Top