چەند رۆژێکی تر قۆناغی دووەمی پیلانەکە دەست پێدەکات
December 14, 2017
وتار و بیروڕا
دوای ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێ لەسەر گفتۆگۆی نێوان هەولێر و بەغدا دادەگرێ و پێشمەرگەش چاوی حەشد و سوپای عێراقی شکاند، بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانیەکەی بەرهەمیش بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پیلانەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەر، بە ئاشکرا هاتوونە ناو پیلانەکەو لە رێگای دۆست و ئەندامانی خۆیان و بەناوی مووچە و بژێوی خەڵک دەیانەوێ لە شەقام ئاژاوەگێڕییەک ساز بکەن، حەیدەر عەبادیش دوا ئامانجی پیلانەکەی لەسەر ئەو ئاژاوەگێریە هەڵچنیوە، هەر بۆیەش لە رێگای فراکسیۆنەکانیان لە بەغدا و پەیوەندی ژێربەژێری سەرکردەکانیان لەگەڵ عەبادی، کار لەسەر ئەوە دەکەن حەیدەر عەبادی کات بکوژێ و بە دانانی مەرج خۆی لە گفتوگۆ بدزێتەوە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم و خەمخۆرانی کورد لەوە بە ئاگا بن کە ئەو لایەنانە هەر کاتێک دەرفەتیان بۆ رەخسابێ، لە پشتەوە خەنجەریان لە پرسی کورد داوە.
ئەوە بەهاری عەرەبی و ئاژاوەگێڕیەکانی بەر دەرکی سەرا و (ارحل)ی ئەو لایەنانە، ئەوە پەلاماری داعش و ئاژاوەگێڕی ئەو لایەنانە و سوپاسگوزاری داعشیش بۆیان، ئێستا قۆناغی دووەمی پیلانەکە لە ئارادایە و دەیانەوێ جارێکی تریش لە شەقام ئاژاوەگێڕی سازبکەنەوە، بۆیە پێویستە هەوڵی پووچەڵ بکەنەوەی ئەو پلانەش بدرێ، بەوەش دەتوانرێ پرسی کورد لەناو پیلانگێڕیەکە بە سەرکەوتوویی بهێنرێتە دەرەوە.