پارتی وبارزانی ، رێبازی كوردایەتی ورٍەتكردنەوەی داگیركارییە ...

پارتی وبارزانی ، رێبازی كوردایەتی ورٍەتكردنەوەی داگیركارییە ...
گەر هەڵوەستەیەك لە سەر مەرٍام و پیلانەكانی داگیركەران بكەن دەبینن كە پارتی وەك رێبازی كوردایەتی و بارزانی وەك ئاڵاهەڵگری ئەو رێبازە هەمیشە لە نێو سێرەی دوژمنان بووە چونكە هیچ سازشیان لە سەر مافەرەواكانی كورد نەكردووە .بە هۆی وەرگرتنی میراتی شۆرٍشەیەك لە دوای یەكەكانی كوردستان وەك ئەمانەتێكی گرانبەها ئەو رێبازە هەمووكات بۆتە ئامانجی داگیركەران و دوژمنانی كورد و كۆیلە و پیلانگێرییەكانیان .پارتی دیموكراتی كوردستان وەك رێبازی كوردایەتی و نەتەوەیی كوردستان ھێزی راستەقینەیە ، ھەر لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی ١٩٤٦، تا ھەنووکە ھەر بە زیندوویی و بەھێزی ماوەتەوە، لە ھەوڵدا بوو بێ وچان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان بەڵام دەبینین چەندین جار گەلەکۆمەکی لێ کراوە، بۆ زیاتر بەرچاوروونی دەبینین ھەر لە ساڵی ١٩٦٤ باڵی مەکتەبی سیاسی بە پیلانی دوژمنانی گەلەکەمان درز دەخەنە ناو شۆڕش و یەکریزی گەلەکەمان لە پێناو لاوازکردن و نەگەیشتن بە ئامانجە ڕەواکان بەڵام خۆشبەختانە جارێکی دیکە بە رابەرایەتی بارزانی نەمر شۆڕش گور و تینێکی تازە بەخۆیەوە دەبینێت و مکوڕتر دەبێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە رەواکان.
لە لایەکی دیکەوە وەک چۆن بینیمان دۆزی رەوای کورد گەیشتبووە ئاستێک نزیک بووبینەوە لە راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان و گەیشتن بە مافە رەواکانمان، جارێکی دیکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھەندێ لە نەیارانی دۆزی ڕەوای کورد بەشێکی خاکی کوردستانیان تەسلیم بە داگیرکەران کردەوە، کە ئەمە بۆ ھەموو کوردێکی خاوەن ویژدان شۆکیکی گەورە بوو، بڕوام وایە ئەم کارەساتە گەورەیە ھەرگیز لە بیر کورد نەچێتەوە، ھەر لەم سۆنگەیەوە دامەزراندنی پارتی بۆ ئەوە بووە رێگری بکات لە ھەوڵە نەزۆکانەی دوژمنان کە دەرھەق بە گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن، بۆیە دەتوانین ئەو مافە بە پارتی بدەین کە ھێزی راستەقینە و بریارە مەزنەکانی گەلی کوردە ئەگەر پارتی نەبوایە دەمێک بوو میللەتەکەمان پەرتەوازە دەبوو، پێویستە ھەموو لایەنەکان وەک پارتی رێبازی كوردایەتی و شەهیدان ،رێگەی سەربەستی و سەرفرازی بیر بکەنەوە.
ئەو كوردستانەی كە بە خوێنی 500 هەزار شەهید و هەزاران بریندار و ماندووبوون رزگاركراوە و هیچ كات فێری ژێر دەستی نەبووە و هەمیشە ئازاد ویستۆێتی بە ئازادی بژێت ، مێژوو گشت شانازیی و سەروەرییەكانی تۆمارٍ كردووە ، مەحاڵە تەسلیمی ئیرادەی داگیركەران بێ‌.ئەوەی جێی هەڵوەستەیە ئەوەیە كە ئەو داگیر ورژێمانەی ئێستا پەندیان لە رژێمەكانی پێش خۆیان وەرنەگرتووە و یانیش دیارە لە بەر تەماح و بوغراییان لە بیریان چۆتەوە كە چی بە سەر ئەوانی پێش خۆیان هاتووە .نزیكە‮ ‬85‮ ‬ساڵە ئەم سیاسەت و ئایدیا و مۆدیلە لە عێراق پەیڕەو كراوە،‮ ‬بێگومان ئەمەش دەبێتە قوڵبوونی‮ ‬برینەكانی‮ ‬نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬عێراق‮. ‬شیعە تاسەر ئێسقان دژی‮ ‬سوننەیە،‮ ‬هەردووكیان دژی‮ ‬كوردن،‮ ‬كرستیانەكان كەنیسە و ماڵ و موڵكیان تاڵان كراوە،‮ ‬توركمان دەمكوت كراوە،‮ ‬سابیئە و ئێزدی‮ ‬و كاكەیی‮ ‬و‮ ...‬هتد،‮ ‬هەریەكەیان كراوە بە گژ ئەوی‮ ‬دیكەدا‮. ‬باشە وڵاتێك‮ ‬85‮ ‬ساڵ لەسەر ئەم فورمەڵەیە حوكمڕانی‮ ‬كردبێ،‮ ‬چۆن ئێشتا چاوەڕێی‮ ‬لێبوردەی‮ ‬و پێكەوەژیان و هاوبەشی‮ ‬لە جڤان و كۆمەڵگا و حكومەتی‮ ‬عێراق دەكرێت‮!. ‬مەگەر سەركردە و بەرپرسەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق كوڕی‮ ‬ئەم كۆمەڵگایەی‮ ‬عێراق نین؟‮!. ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان هەموو رێگاو و شێوازێكی‮ ‬تاقیكردۆتەوە لە پێناو پاراستنی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراق و سەروەری‮ ‬عێراق و برایەتی‮ ‬میللەتانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام بێ سوود بووە و هەر خەڵكی‮ ‬كوردستان باجی‮ ‬خۆشباوەڕی‮ ‬و نیشتیمان پەروەر و جوامێری‮ ‬خۆی‮ ‬داووە‮. دەبێ‌ دوژمنان و داگیركەران ئەو راستیە بزانن كە ئێمەی كورد تا خاوەنی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی و میللەتێكی خۆراگر و شەهید پەروەر بین ئەوا بستێك خاكی كوردستان بە داگیركراویی نامێنێتەوە ..
سەرۆک مسعود بارزانی، چۆن لە رۆژانی راپەڕینە شكۆمەندەكەی باشووری کوردستان لە ١٩٩١ لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی جەماوەریدا لە شاری كۆێێ‌ پێشنیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازادانەی کرد کە پێکهێنانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە، وەک چۆن پێ بە پێ لەگەڵ گۆڕانکارییەکاندا خواست و ئامانجی گەلی کوردستانی لە ساڵی ١٩٩٢ لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ فیدرالی گۆڕی کە سیانزە ساڵ دواتر ئەمەشی لە بەغدا چەسپاند، وەک چۆن رۆڵی میحوەری هەبوو لە ئاراستەی کارەکانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی و، دواتر کاراکتەری سەرەکی بوو لە چەسپاندنی مافەکانی کورد لە دەستووری عێراقدا، بەربەستیش بوو لەوەی بەهۆی شەڕی تایفی و مەزهەبییەوە گۆمی خوێن لە عێراق دروست بێت، ئاواش بووە سپڕی کوردستان بە رووی پەلاماری وەحشیگەرانەی داعش داو، خۆی مەیدانی سەرپەرشتی ئەو شەرە سێ ساڵەیەی کرد، کە گیان و قوربانیدانی زۆری رۆڵەکانی کوردستان، ناوی کورد و پیشمەرگە کەوتەوە سەردێڕی شانازینامەکان لەسەر ئاستی دونیا.؟ لە هەموو ئەم وێستگانەداو، لە خەباتە دیپلۆتییەکەشیدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە درێژایی دوانزە ساڵ، سەرۆک بارزانی هەمیشە داکۆکی لە مافە بنەڕەتییەکانی گەلەکی کردووەو، وەدەستهێنانی ئەم مافەی بە کلیلی سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ وڵات وەسف کردووە، بۆ ئەم مەبەستەش هەمیشە ئامرازە مەدەنییەکان و رێکارە دیموکراسییەکانی بە دەرچەی گونجاو زانیوە، دوایین کاریش کە سەرۆک بارزانی لەم رووەوە هەم هەوێنی بوو و هەم بە پەسندی زانی، ئەنجامدانی ریفراندۆم بوو لەسەر ئاستی باشووری کوردستان بۆ راوەرگرتنی خەڵک لەبارەی ئەوەی ئایا دەیانەوێت سەربەخۆ بژین یان بە تابعی بەغدا بمێننەوە، هەر خۆیشی ئاڵاهەڵگری بوو و تەواوی کوردستانی تەی کرد بۆئەوەی پەیامی خۆی لەمبارەوە بە گوێی هاونیشتمانییان بدات، وەک چاوەڕوان دەکرا زۆرینەی رەهای دەنگدەران ملکەچی و ژێردەستەییان رەتکردەوەو، تاجی سەرکەوتن بەسەر چیای خەبات و قوربانیدانی ئەم گەلە نرا ـبەوەی لە رۆژی 25/9 دا لە كەرنەڤاڵێكی جەماوەریی بەرفراواند بەرەو سەندوقەكانی دەنگدان چوون و دەنگیان بەرێژەی نزیكەی 93 لەسەدا بەڵێ‌ دا و ناوی سەرۆك بارزانی و كورد وكوردستان چووە مێژوویی پر لە شانازیی و سەروەریی. بەدڵنییاییەوە حكیمەت وكارێزمایی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی ئەم قۆناغە هەستیارە بەرەو سەركەوتوویی بەرەو لووتكە و كەنارٍی ئارٍامی ئارٍاستە دەكات ..
Top