كوردستانێك بە خوێن ئازادوپەروەردە كرا بێ‌ ،شوێنی ژێر دەستی و داگیركەران نابێتەوە .

كوردستانێك بە خوێن ئازادوپەروەردە كرا بێ‌ ،شوێنی  ژێر دەستی و داگیركەران نابێتەوە .
تاوانكاریی وهەڵسوكەوتەكانی رابردوو و ئێستای رژێمی بەغدا ، تەنها بۆ داگیركاری و سرٍینەوەی ئەزموونی كوردستان بووە ،چونكە كورد بە گەورەترین مەترسی بۆ سەر پیلانەكانی دەبینێ . بۆیە كاتێ چوارساڵ پێش كە هیچ باسی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە ئارادا نەبوو كە هەر دوو كۆنە شۆڤێنی دژی كورد،مەبەستم عبدالامیرزەیدی و علی غیدان فەرماندەی هێزی وشکانی سوپای عیراق بەمەبەستی داگیرکردن پەلاماری ناوچە کوردستانیەکانی باشوری کەرکوک و دەوروبەری موسڵ یاندا، پیلانەکەیان شکستی هێنا..هاتنی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكان و داگیركاری و دواتر دەركەوتنیان لە سنوری سلێمانی ، قەڵادزێ‌ و چەند ناوچەیەكی تر ئه‌نجامی ده‌دات پیلانگێڕی هه‌رێمییه‌، كە دژی ئەزموونی كوردستانە ئه‌وه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان كردوه‌ ته‌نها سوپای عیراق و حه‌شدی شه‌عبی نه‌بوو، به‌ڵكو سوپای پاسدارانی ئێرانیشیان بوه‌ و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران سه‌رپه‌رشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كردووه‌، ئامانجیش لێی پاكتاوكردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له‌ ناوبردنی مه‌زهه‌بی سوننه‌یه‌ له‌ عیراق و هه‌روه‌ها دیموگرافی ته‌واو ناوچه‌كه‌ بگۆڕن و له‌ئێستاشدا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گۆڕینی دیموگرافی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له‌بری ئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كورد، توركمان و سوننه‌ له‌ شوێنی خۆیان بمێننه‌وه‌، هاووڵاتیانی شیعه‌یان هێناوه‌ته‌ ناوچه‌كه‌.حەیدەرعه‌بادی سه‌ری زمان و بنی زمانی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوره‌، به‌ڵام به‌كردار به‌ پێچه‌وانه‌وه‌یه‌و ئه‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستانه‌شی له‌لایه‌ك به‌ڵگه‌ی پابه‌ند نه‌بون به‌ده‌ستور و له‌لایه‌كی دیكه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ لێكترازاندنی عیراق. عه‌بادی وەك سێ‌ ساڵی رابردوو هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ مافه‌ ده‌ستوریه‌كانی بودجه‌ی ئەمساڵیش بێبه‌ش ده‌كاو هێڕشی سوپاو حشد بۆ سه‌ر كه‌ركوك وه‌ك په‌لاماری ئه‌و هێزانه‌ بۆ سه‌ر داعش وه‌سف ده‌كات و له‌ وتاری كۆتاییهاتنی داعشیش ناوی پێشمه‌رگه‌ ناهێنێ. كه‌واته‌ حەیدەر عه‌بادی رێبازێكی جیا له‌ رێگەیەكی دیكتاتۆری و تاكرٍەویی لە عیراقی نوێ و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوری گرتۆته‌به‌ر. ئەمەش پیلانگێرییەكی قرێژی ئیقلیمیە كە لەلایەن رژێمی بەغداوە جێبەجێی دەكرێ‌. بەدڵنییاییەوە هێزی پێشمەرگە هەموو كات ئامادەیە بۆ رووبەرووبوونەوەی داگیركەران و رێگە نادات خاكی بە داگیركراویی بمێنێتەوە .
پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی پێوستی بە پێزانین و دەستخۆشی داگیركەرانی كوردستان نییە، ئەوان چەكی مەردایەتی وشەرەفیان لە شان كردووە بە درێژایی مێژوویی خەبات و قوربانیدانەكانی كوردستان، كە هەردەم ئەوان بوونە قەڵغان و پارێزەری كوردستان، و نە پێویستیان بەو سوپاسە هەیە لەلایەن داگیركەرو سەرۆك وەزیرانی بەغدای مەزەهەبیەوە و نە پێویستە حكومەت و وەزارەتی پێشمەرگە رونكردنەوە بدات و داوای رونكردنەوە بكات، لای هەمووان ئاشكرایە كێ‌ لە بەغدا دژایەتی زیاتری كورد و پێشمەرگە و سەركردایەتی سیاسی بكات ئەوە لە هەڵبژاردنەكان دەنگی زیاتر بە دەست دەهێنێت . بۆیە ئەوەی حەیدەر عەبادی دژی كوردستان جێبەجێی دەیكات و دەیڵێت دەزانێت بۆ چ مەبەستێك ئەم كارە دەكات و چۆن شەڕی دەروونی لەگەڵ حكومەت و خەڵكی كوردستان دەكات لە پێناو مانەوەو بەهێزكردنی پێگەی خۆی لە ئێستا و داهاتووی عێراق .لای هەمووان ئاشكرایە هێزی پێشمەرگەی كوردستان خەباتی كردووە لە ژێر فەرمانی بارزانی نەمر و دواتر سەرۆك مسعود بارزانی بۆ گەیشتن بە ئامانجە رەواكەی گەلی كورد و كوردستان ، نەك بۆ سەرۆك وەزیرانەكانی بەغدای تارانی و وەرگرتنی سوپاس و میدالیای ئازایەتی،بەڵام دەبێت ئەویش وانە و پەندی لەوانی پیش خۆی وەرگرتایە و دژایەتی پێشمەرگەی نەكردایە، لەبەر ئەوەی هەموو ئەوانەی دژایەتی پێشمەرگەیان كردووە بە درێژایی مێژوو نەیانتوانیووە پێشمەرگە لەناو ببەن و ئایندەیان باش نەبووە . پێشمەرگە بە سەرۆكایەتی بارزانی بە تێكشكاندنی ئەفسانەی تیرۆرستان دادەنێن و رۆڵ و بەرخودانی پێشمەرگە بەرز دەنرخێنن، كه‌وایه‌ با هیچی دیكە وا نەكەین عەبادی زیاتر لە خۆبایی ببێت و سەركەوتنەكانی كە بە هاوكاری هاوپەیمانان و پێشمەرگەوە بووە بۆ گەڕانەوەی خاكە لە دەستچووەكانی عێراقی مەزهەبی لە دەستی داعش گەورە بكەین تەنها بۆ ئەوەی بڵێن سوپاسی پێشمەرگەی نەكردووە، دڵنیابن پێشمه‌رگه‌ بۆ گه‌یانفیدایی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی و دایكه‌ شه‌هیدێكی له‌لا پیرۆزترە‌ تا حەیدەر عه‌بادی بوكەڵەی دەستی ئێران، پێشمه‌رگه‌ پاڵپشتی و ته‌شوقیی سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی خۆی نێچیرڤان بارزانی له‌لا گرنگ تر و پڕ بایه‌ختره‌ تا عه‌بادییه‌ك كه‌ مووچه‌ و بژێوی ژیانی خودی پێشمه‌رگه‌ و وڵاته‌كه‌ی نادات. لە ماوەی سەدەی رابردوو دا ستراتیژی سیاسی و سەربازی و ئەمنی و راگەیاندنی دوژمنانی سەربەخۆیی كوردستان لە هەر چوارپارچەكەی كوردستان، تاك تاك بووبێ، یان بە هاوپەیمانێتی نێوانیان، زۆرجاریش بە هاوكاریی زلهێزەكانی دنیا، چ ئەمریكا و چ سۆڤێتی جاران و بەتایبەتی بەریتانیا، هەر ئەمە بووە كە لەناوبردنی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی ، لەناوبردنی كوردایەتی و خەونی سەربەخۆیی كوردان دەبێ. شكاندنی ئیرادەی ئەم پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی ، شكاندنی ئیرادەی كوردایەتی و سەربەخۆیی دەبێ. بۆ بەدیهێنانی ئەم ستراتیژە، هەمیشە لەناو كۆمەڵگەی كوردیشدا نۆكەر و دەستكێش و خائینیان دروست كردووە و لە بواری سەربازیی و حزباتیكردن و راگەیاندن و پڕوپاگەندەدا بەكاریان هێناون. وەلێ هەر نەیانتانیوە ئەو ئامانجە بەدی بهێنن، لە هەموو قۆناغێكدا خۆیان و نۆكەرەكانیان شكستیان خواردووە و تەنانەت ناچاریش بوون بێنەوە بەر دەرگای ئەم دامەزراوەیە بۆ دانوستاندن و گفتوگۆ.بە دڵنییاییەوە سەركەوتن بۆ خۆراگری میللەتی كورد و سرفرازی بۆ پێشمەرگە،سەرۆك بارزانییە..
ئەو كوردستانەی كە بە خوێنی 500 هەزار شەهید و هەزاران بریندار و ماندووبوون رزگاركراوە و هیچ كات فێری ژێر دەستی نەبووە و هەمیشە ئازاد ویستۆێتی بە ئازادی بژێت ، مێژوو گشت شانازیی و سەروەرییەكانی تۆمارٍ كردووە ، مەحاڵە تەسلیمی ئیرادەی داگیركەران بێ‌.ئەوەی جێی هەڵوەستەیە ئەوەیە كە ئەو داگیر ورژێمانەی ئێستا پەندیان لە رژێمەكانی پێش خۆیان وەرنەگرتووە و یانیش دیارە لە بەر تەماح و بوغراییان لە بیریان چۆتەوە كە چی بە سەر ئەوانی پێش خۆیان هاتووە .
‬نزیكە‮ ‬85‮ ‬ساڵە ئەم سیاسەت و ئایدیا و مۆدیلە لە عێراق پەیڕەو كراوە،‮ ‬بێگومان ئەمەش دەبێتە قوڵبوونی‮ ‬برینەكانی‮ ‬نێوان پێكهاتەكانی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬عێراق‮. ‬شیعە تاسەر ئێسقان دژی‮ ‬سوننەیە،‮ ‬هەردووكیان دژی‮ ‬كوردن،‮ ‬كرستیانەكان كەنیسە و ماڵ و موڵكیان تاڵان كراوە،‮ ‬توركمان دەمكوت كراوە،‮ ‬سابیئە و ئێزدی‮ ‬و كاكەیی‮ ‬و‮ ...‬هتد،‮ ‬هەریەكەیان كراوە بە گژ ئەوی‮ ‬دیكەدا‮. ‬باشە وڵاتێك‮ ‬85‮ ‬ساڵ لەسەر ئەم فورمەڵەیە حوكمڕانی‮ ‬كردبێ،‮ ‬چۆن ئێشتا چاوەڕێی‮ ‬لێبوردەی‮ ‬و پێكەوەژیان و هاوبەشی‮ ‬لە جڤان و كۆمەڵگا و حكومەتی‮ ‬عێراق دەكرێت‮!. ‬مەگەر سەركردە و بەرپرسەكانی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق كوڕی‮ ‬ئەم كۆمەڵگایەی‮ ‬عێراق نین؟‮!. ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان هەموو رێگاو و شێوازێكی‮ ‬تاقیكردۆتەوە لە پێناو پاراستنی‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراق و سەروەری‮ ‬عێراق و برایەتی‮ ‬میللەتانی‮ ‬عێراق،‮ ‬بەڵام بێ سوود بووە و هەر خەڵكی‮ ‬كوردستان باجی‮ ‬خۆشباوەڕی‮ ‬و نیشتیمان پەروەر و جوامێری‮ ‬خۆی‮ ‬داووە‮. دەبێ‌ دوژمنان و داگیركەران ئەو راستیە بزانن كە ئێمەی كورد تا خاوەنی پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی و میللەتێكی خۆراگر و شەهید پەروەر بین ئەوا بستێك خاكی كوردستان بە داگیركراویی نامێنێتەوە ..
Top