بۆ کوێخا رینگۆکانی پارتی

بۆ کوێخا رینگۆکانی پارتی
بەعس و داعش، سەرما و برسێتی شاخ، شەونخونی و توولە رێگاکانی بە کەمین تەنراو، نوری و عەبادی و حەشدەکەیان، نەیارانی کوردایەتی و هەڵگرانی ڤایرۆسی قین، نەیانتوانی بڕوای کوردایەتیمان لەق بکەن و لە پارتیمان دوور بخەنەوە، پێدەچێ ئێوەی کوێخا رینگۆکان بتوانن لە پارتیمان دوور بخەنەوە، بەڵام سەد ئەوەندەی تر رینگۆ بن و رینگۆیی بکەن، ناتوانن لە رێبازی بارزانی نەمرمان دوور بخەنەوە،.
دەزانن بۆ؟؟؟
رێبازی بارزانی نەمر لوتکەی چیایە و پارتی پێدەشتیەتی، ئێوەی رینگۆ لە پێدەشتی بەرژەوەندی کەسی و درزی پاراستنی پێگەی رینگۆیی خۆتانەوە بۆ لوتکە دەڕوانن، ئێمەی شوێنکەوتوانی رێبازی بارزانی نەمر و هەڵگرانی پەیامی کوردایەتیش، لە لوتکەی رێبازی بارزانی نەمر و بە دووربینی کوردایەتی بۆ پێدەشتی سەربەخۆیی کوردستان دەڕوانین.
Top