پێشمەرگە و كوردستان ژێر دەستی و داگیركاری قەبووڵ ناكات ..

پێشمەرگە و كوردستان ژێر دەستی و داگیركاری قەبووڵ ناكات ..
نەتەوەی دێرینی كورد لە سەراسەری مێژووی پڕ لە فەراز و نشێوی خۆیدا بە سەدان جار ژیانی تاڵی ژێردەستی داگیر كەری ئەزموونكردووە،هەستاوەتەوە و داوای مافی خۆی كردووە،بۆ وەدیهێنانی مافەكانی دەستی داوەتە چەك،شەری كردووە، مافی وەر گرتووەتەوە، دیسان مێژوو دووپات كراوەتەوە و بە جۆرەهای جۆر خیانەتی لێ كراوە وبەردەوام لەیەك پارچەییەوە لەت لەت كراوەو كەوتووەتەوە دەستی داگیركەران و قەد كۆڵی نەداوە و ژێر دەستە بوونی پێ قەبووڵ نەكراوە، بۆیە گڕی خەباتی ئازادی خوازانەی بەردەوام بەتین بووە. كەم نەتەوە دەتوانن داواكەری ئەوە بن كە هاوچەشنی مێژووی كوردەكانیان ئەزموون كردووە.خۆراگرتنەكانی كوردان لەمەڕ ستەمی داگیركەران كە بە شێوازگەلی جۆراو جۆر روبەرویان دەكرێتەوە ئەگەر جێگای شانازی كردن نەبن،بە جورئەتەوە دەتوانین بڵێین كە بێ ئینسافی مان كردووە.
نەتەوە وشەیێكە بە كۆمەڵێك مرۆڤ كە فەرهەنگ و مێژوو زمان و نیشتمان و هەروەها دەوڵەتێكی هاوبەشیان هەیە یان دەیانهەوێ دەوڵەتێكی هاوبەش دروست بكەن دەوترێ .كورد وەكو هەمو نەتەوەكانی دیكەی جیهان لە پێناسەی سەرەتایی نەتەوە دەردەچێت و بە نەتەوە دەناسرێت. "جیا لە بیری دەوڵەتانی داگیركەر"لە جیهان بینێك دا كە لەوانەیە لە لایەن ئەو نەتەوانە وە كە هیچ كات لە مێژووی خۆیاندا بەرەورووی هیچ ئاستەنگ و بەگشتی ستەمی داگیركەر نەهاتوون، باس كراوە، دەوترێت كە شانازی كردن بە نەتەوە شتێك جیا لە دواكەو تووی نیە.ئەمە لە حالێكدایە كە ئێمەی كورد ساڵەهای ساڵە و بە بەردەوامی شانازیمان بە نەتەوەی خۆمان كردووە و هەردەم كورد بوونی خۆمان كردووەتە لكی چاوی دوژمنان.لەهەر بەشێكی كوردستانی داگیركراو و هەرێمی كوردستان دا ئەگەر بمانهەوێ پرسیار لەسەر ئەم حاڵەتە بكەین بە دڵنیاییەوە خەڵكی كورد لە رادەبەدەر بە كورد بونی خۆیان شانازی دەكەن و هەروەها بەردەوام ئەم شتەمان لە راگەیاندنەكان دا بۆ جیهانیان سەلماندووە. ئێمەی كورد وەكو هەمو نەتەوەكانی دیكە خاوەن جیهانبینیێكی تایبەت هەین و زۆر جار كە هەل رەخساوە دەرمانخستووە كە شانازی كردن بە ئەو چەمكانەی كە خۆمان لە هەڵبژاردنیان بەرپرسیار نین،شتێكی هەڵەیەو بەردەوام رووی تێكۆشانی سیاسی و فەرهەنگیمان تێكەڵاو بوونی هەردەم زۆرتر لە گەڵ نەتەوەكانی تری جیهان دا بووە و سەلماندوومانە كە گەلی كورد بەهیچ شێوەیێك نەیویستووە كە خۆی بە گەورەتر و لێهاتوتر لە نەتەوەكانی تر دابنێت.
مێژوو شاهیدی ئەو واقعییە كە " پێشمەرگە"، چۆن بۆتە گەورەترین كۆسپ لە بەردەم رژێمە یەك لەدوای یەكەكان و چۆن ترس و دڵەرٍاوكێیان لە نێو ناخی دۆژمنان دا خوڵقاندووە . گەر هەڵوەستەیەك تەنیا لە سەر تێكشكاندنی ماوەی‮ 4 ساڵی رابردوو تا بە ئەمرۆ ناوی "‮ ‬پێشمەرگە"، بۆتە وێردی‮ ‬سەر زمانی‮ ‬هەموو ئازادیخوازنی جیهان وهاوپەیمانان بووە كە تاكە هێزی‮ ‬زەمینی‮ ‬كە توانی‮ ‬بۆ‮ ‬یەكەم جار هەیبەتی‮ ‬داعش بشكێنێ هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان بوو و لە ئازادكردنی‮ ‬مووسڵ تا پێشمەرگە سەنگەرە گەورەو بەهێزەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬داعشی‮ ‬تێكنەشكاند بە هەموو میلیشیاكانی‮ ‬حەشد و هاوپاڵنەرەكانی‮ ‬نەیانتوانی‮ ‬هەنگاوێك بچنە پێشەوە تەنانەت پێشمەرگە قارەمانەكان كەمتر لە دوو هەفتە ئامانجە سەربازیەكانی‮ ‬خۆیان بۆ ئازادكردنی‮ ‬مووسڵ پێكا كەچی‮ ‬ئەوان نزیكەی‮ ‬یەك ساڵی‮ ‬تەواویان پێ چوو وە بەهاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬چڕی‮ ‬هێزی‮ ‬ئاسمانی‮ ‬هاوپەیمانان ئینجا توانیان مووسڵێكی‮ ‬وێران لە داعش‮ ‬ڕزگار بكەن‮. ‬شەرمەزارییە بۆ حەیدەر عەبادی‮ ‬ئیهانە بە خوێنی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كوردستان بكات كە ئەگەر ئەوان نەبان لەسەرەتای‮ ‬هێرشی‮ ‬داعش لە‮ 2014‬ئێستا تەخت و تاراجی‮ ‬لە بەغدا ببووە بەشێك لە مێژووە پڕ‮ ‬شكستە‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەكەكانیان كە لەوەتەی‮ ‬ئازادكردنی‮ ‬عێراق لە‮ 2003 ‬تا دەگاتە ئەمڕۆ‮ ‬غەیری‮ ‬مەینەتی‮ ‬و وێرانكردن و كاولكاری‮ ‬هیچان بۆ گەلانی‮ ‬عێراق نەهێشتۆتەوە‮. ‬ئەوەتا گەلانی‮ ‬عێراق بە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕووناك هاوار دەكەن و دەڵێن سەد‮ ‬ڕەحمەت لە كفن دز لێرەشدا گەلی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕووی‮ ‬داوای‮ ‬خۆی‮ ‬لە دۆستان و لە هاوپەیمانان دەكات بەتایبەتی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬خۆیان بە دۆستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان دادەنێن كە بەشێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬ئەو‮ ‬غرورەی‮ ‬عەبادی‮ ‬تووشی‮ ‬بووە و بەدڵنییاییەوە پێدەچێ ئەو گێلایەتییە سەر خۆی و هاوبیرانی دەخوات و سەركەوتنیش هەر بۆ پێشمەرگە و كورد وكوردستان دەبێ‌ ‬
زیاتر لە 70 ساڵە ،پێشمەرگە ، شەرٍی داگیركەر دەكات ولە پێناو سەربەرستی و سەرفرازی نەتەوەیەك و لە ژێر هیچ گوشارێكدا ئامادە نەبووە لە مافەرەواكانی پاشگەز بێتەوە .لە مێژوویی‮ ‬شۆرش و‮ ‬ڕاپەرینەكاندا كوردستان نمونەی‮ ‬مرۆڤی‮ ‬ئازا و قارەمان زۆرن لەناو ریزەكانی‮ ‬پێشمەرگەدا،‮ ‬دەیان تێكۆشەر لەسەنگەرەكانی‮ ‬بەرگریدا مەردانە خۆیان فیدای‮ ‬كورد و كوردستان كردووە،‮‬ئەو كوردستانە پڕە لەتەپۆلكەی‮ ‬ئێسك و پروسك،‮ ‬ئەو خاكەی‮ ‬ئێمە ئەوەندە زامدارە خەركە مەرگ قوتمان دەدات،‮ ‬بەڵام وەكو شاعیر دەڵێ‮ ‬تاكو برین قوڵتر بێت،‮ ‬مەرگی‮ ‬چەقۆ كورتر دەبێ‮ ‬بۆیە ‬وەها خوراگری ناكرێ كۆمەڵێك دشداشەلەبەری‮ ‬جاهیل و‮ ‬بێ خاوەن و فەرهەنگ،‮ ‬هەیبەتی‮ ‬پێشمەرگە بشكێنێ،‮ ‬ئەگەر لێرە و لەوێ بەهۆی‮ ‬خۆگونجاندنی‮ ‬ئەم و ئەو بەرپرسە بیروباوەڕی‮ ‬ڕۆڵەكانمان رەنجا بێت و شەڕی‮ ‬بۆنەكرێ بڵێ بۆ كێی‮ ‬بكەم‮! ‬ئەوەشیان خەریكە وەكو تەمێك دەڕەوێتەوە،‮ ‬پێشمەرگە واخەریكە دەبێتە پێشمەرگەی‮ ‬جاران چونكە دەزانێ دوژمنان بەردەوام لە بۆسەدان و دەبێ هاوچەشنی داعش لووتیان بشكێنن ، شەرٍی حەشدیش ‬شەڕێكە لەگەڵ دوژمنێكدا دەكرێ ئابڕوی‮ ‬نیە و ویژدان هەستی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬هەر نەبوو نییە،‮ ‬زوو لەبیریان چی بە سەر ئەوانی پێشووتریان هات ، بۆیە ویستان ئەوانیش خۆیان تەجروبە بكەن دیسان پەلاماری‮ ‬كوردستانیان دایەوە،‮ ‬ئەمجارەش هەر لەسەر دەستی‮ ‬پێشمەرگە وەكو پۆری‮ ‬خوراویان لێهات،‮ ‬بەسەرشۆری‮ ‬و ملكەچی‮ ‬رایان كردو كوردستانتان جێهێشت تاسنوری‮ ‬كەركوك و ئەو نیشتیمانەی‮ ‬پێی‮ ‬دەگوترێت كێشەلەسەر كە خاكی‮ ‬كوردستانە‮ ‬ڕاونران‮.‬دوای‮ ‬روخانی‮ ‬فاشیەكان ئەوانەی‮ ‬لەقوڵایی‮ ‬خاكی‮ ‬ئێران خەسڵەت و خویی‮ ‬عێراقیانەشیان لەبیرچۆبووە،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬فیشەكێك بتەقێنن هاتنەوەسەر حازری‮ ‬كورد و ئەمریكیەكان خوێنیان‮ ‬ڕشت،‮ ‬ئەوان وەبەرنیشتن،هەر ئەوان برای‮ ‬عەرەبی‮ ‬چاوڕەش،ئەمەیان شیعە بەهەمان شێوەی‮ ‬فاشیەكان لەشكركێشی‮ ‬و نان برین و پەراوێزخستن، كوردیان ئەنجامدا و بەردەوامن بەخەیاڵی خۆیان گوایە بتوانن ئیرادەی میللەتی كورد بشكێنن بەڵام دیارە لە خەونی غەفڵەت دان و نازانن چ چارەنووسێك چاوەروانییان دەكات ..
Top