بەغدا مایە پوچە؟
December 11, 2017
وتار و بیروڕا
هەڵبەت لە بری بەرگری لە سەرۆکی حکومەت هەوڵ دەدەم بەداتا و زانیاری راستی موفلیسی بەغداد بۆ ئەو نووسەر و ماڵپەڕانە روونبکەمەوە کە بە موفلیس بونی بەغداد نیگەرانن.
ــ عەلی جەبار، پسپۆڕ لە ئیدارەدانی ئەزەماتی دامەزراوە دەولیەیکان لە زانکۆی هارڤارد لە ساڵی 2016 ئاماژە بەوەدەکات، دۆخی ئابووری عێراق بەرەو ئیفلاسبوون دەچێت و رێژەی لە 65% میزانییەی گشتی بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە لە دەستداوە.
ــ لە راپۆرتی تایبەت بە دۆخی ئابوری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بانکی دەولی ئاماژە بە ئیفلاسبوونی هەریەک لە وڵاتانی عیراق، لیبیا و جەزائیر دەکات.
ــ لە راپۆرتی سندوقی نەقدی دەولی IMF دا هاتووە، دۆخی ئابووری عێراق بەرەو مایەپووچی دەڕوات و بەو هۆیەوە بڕی 5.4 ملیار دۆلار قەرز دراوەتە عێراق بە سوودی %1,5
ــ کریستیان جۆز، سەرۆکی دەستەی IMF لە عێراق ئاماژەی بە خراپی دۆخی ئابووری عێراق کردووەو دەڵێت، رێژەی ئیحتیاتی عێراق لە 53,6% بۆ 46,5% لە ساڵی 2016 دابەزیوە.
سەرەڕای ئەو بەڵگانە عێراق رێژەیەکی بەرچاو پارەی نەقدی لە بانکی مەرکەزی و پشکی خۆی لە سندووقی نەقدی دەولی کێشاوەتەوە و جگە ئەوە بودجەی 2016ی عێراق 12% کەمی کردووە.
دواجار ئەوانەی بێ خەبەر لە زمانی ژمارەکان قسە لەسەر ئابووری دەکەن مایەی بەزەین و هەر بە موفلیسی لە زانیاری دەمێننەوە، گەر دەشیانەوێ پێبگەن با تەماشای ئامارەکان بکەن جا دەزانن بەغدا موفلیسە و پێویستیش ناکات ببنە پارێزەری چونکە ئەوەی پارێزەری موفلیس بێت، بێشێو سەردەنێتەوە