گەربمانەوێت لەم دۆخە ڕزگارمانبێت ، گرنگە پەنجە لەسەر برینەکان دابنێرێت ....
December 11, 2017
وتار و بیروڕا
کورد لە لوتکەی دەسەڵات گەراوە خاڵی صفر ! بەڵام ئەوەی جێی تێبینی و سەرسورمانە تا ئێستە هیچ حزب و بەرپرسێکی باڵا هۆکاری ئەم شکستە گەورەی ڕوون نەکردۆتەوە بەڕاشکاوی جگە لە یەکدی شکاندن زیاتر ؟!
جگە لە قسەی زلی ڕاگەیاندن و بەنج کردنی ئەم میلە خێرلەخۆنەدیوە زیاتر ؟
باشە لە ۱٦ئۆکتۆبەر خیانەت کرا ، یەکێتی نەک چەند کەسێکی هەمووی خاینن ،،
بەڵام ئەوەی جێی پرسیارە ، ئەی ئێمە بەپێی داتا و لیستی مووچە ۳۰۰ هەزار پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایش مان نیە ؟
بۆ لەواقع وجودی نیە ؟
نامەوێت لەسەر ڕابردوو بدوێت زۆر هەڵدەگرێت ،،
لە ئێستەدا گرنگە کورد پلانێکی تۆکمەی بۆ پاراستنی ئەمەی کە ماوە هەبێت ،، نەک پلانێک وەک پاراستنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ،،
ئێستە بۆ هەموولایەک دەرکەوتووە کورد ئەوەنەبوو چوەروانی لێدەکرا ، چونکە ئەوەی لای هەندی بەرپرس خەونی شاعیران بوو و هەموو تاکی کورد بەدرێژای مێژوو خەونی پێوە دەبینی ، بۆ کورد فەراهەم کرا ، بەڵام نەیتوانی پارێزگاری لێبکات کە ئەوەش چاوەروان نەکراو بوو !
بەپێی هەموو پێشبینیەکان ناوچەکە لەتەقینەوەیە و چاوەروانی جەنگێکی گەورە دەکرێت ، کوردیش بەدەرنابێت لەم جەنگە ، ئەوەی گرنگە لەئێستەدا بکرێت ، ئەوانەی قیادەی کورد دەکەن لەم دۆخە ، هێزێکی تۆکمەی ڕاهێنراوی فعلی پێک بهێنن لەژێر هیچ فشارێکدا دەستبەرداری بستێ خاکی کوردستان نەبن ، بەدڵسۆزی و خۆنەویستی ئەمەی کەماوە پارێزگاری لێبکەن ، هەرچەن هێزی پێشمەرگە جێی شانازین ئەوەی لەتوانایان بووە درێغیان نەکردووە ، بەڵام پێشمەرگە بەفعلی ڕێژەیان زۆرلەوە کەمترە کەباسی لێوەدەکرێت و لەژێر فەرمانی حزب و پەرپرسەکاندان کەبەویستی ئەوان جوڵەیان پێ دەکرێت ،،
لە پێش چاومانە حوسیەکان لەیەمەن ۲٥ هەزار سەربازن ، هەموو یەمەنیان کۆنترۆڵ کردووە و بونتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ وڵاتانی دراوسێیان ،، بەهەمان شێوە حزب اللە کە ڕێژەیان ۲۰ هەزاره دەستیان بەسەر لوبناندا گردووە و بەرامبەر ئیسرائیل وەستاون لەسوریاش بۆ پشتیوانی ئەسەد دەجەنگن ،، لە فەڵەستین حماس ڕێژەیان ۱۰ هەزار کەمترە تا ئێستە ۳ هێرشی فراوای ئسرائیلی بۆ غەزە پوچەڵ کردۆتەوە و ناچاری کشانەوەی کردوون ،،
ئێمەی کورد بۆ تا ئێستە نەمانتوانیە بەرگری لەخۆمان و خاکەکەمان بکەین؟
بۆ هەمیشە پشت بەوڵاتان دەبەستین و لەگرفتەکاندا هاوارمان دەگاتە فەلەک کەفریامان کەون ؟
کەوایە حکومەت و پەرلەمان ئەم هەموو داموودەزگا فشۆڵ و حزبەمانەمان بۆ چیە کەناتوانن پارێزگاری لە وڵاتەکەیان بکەن کەتائێستە داهاتوی کوردستان زۆر ناروونە ؟
کورد و کوردستان زۆر لە حزب و شخس گرنگتر و گەورەترە ،، بەم زەعیفیەی ئێستەوە داهاتوومان هەرگیز لە ڕابردوو باشترنابێت .