یاری تەنەکە کوتان و راوە ژیشک

یاری تەنەکە کوتان و راوە ژیشک
حەشدی شەعبی و سوپای عێراق یاری تەنەکە کوتان و راوە ژیشکیان لەگەڵ کەرکوک فرۆشان کرد، دڵنیام دەپرسن: یاری تەنەکە کوتان و راوە ژیشک چییە و چۆن دەکرێ؟
ئەو یاریە زیاتر لە گوندەکان دەکرێ، لەو یاریەدا کەسێک کە لە یاریەکە نازێنێ، دەیخەنە داوەوە و دەڵێن: با بچینە دەرەوەی گوند و راوی ژیشک بکەین، تەنەکەیەک دەدەنە دەست نەزانەکە و دەڵێن: تۆ لێرە تەنەکەکە بکوتە و ئێمەش دەچینە فڵان شوێن و زاری ئەو گونیە دەگرینەوە، ژیشکەکان بە تەنەکە کوتانی تۆ دەڕەونەوە و رێک دێنە ناو گونیەکە.
ئەو دەست دەکات بە تەنەکە کوتان دەکا و ئەوانیش دەگەرێنەوە ناو گوند و دەست دەکەن بە پێکەنین، ناوە ناوە یەکێک سەردانی تەنەکە کوت دەکا و پێی دەڵێ: باشی بکوتە و ژیشکمان زۆر گرتوون.
حەشدی شەعبی سوپای عێراقیش لەو کڕین و فرۆشتنەوی کەرکوک یاری تەنەکە کوتان و راوە ژیشکیان لەگەڵ خزمانی کەرکوک فرۆش کردووە، لە ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە تەنەکەیان پێ دەکوتن و دەڵێن: چاکی بکوتن و ژیشکمان زۆر گرتوون، بە راستیش لەو یاریەدا نەک هەر ژیشکیان گرتوون، بەڵکو کارمامزیشیان گرتوون بەڵام بەشیان نادەن.
Top