بودەرباز بوون لەم قوناغە هەستیارە دەبێ خاوەنی گوتارێکی سیاسی یەکگرتوو بین
December 8, 2017
وتار و بیروڕا
بەڵام بە داخەوە ئەوا خەریکە سەد ساڵ تێدەپەڕلت بەسەر ئەم ڕوداوە سیاسیە مێژوییە دا،
بو عەڕەب و تورک عەجەم دەوڵەت حەلال کران بەڵام باشوری کوردستان نەبو بە دەوڵەت و ئەم ئامانجەی هەتا ئەمڕو نەهاتە دی.
لێرەوە پرسیارێک سەرهەڵدەدات ئەویش ئەوەیە کە دواکەوتنی باشوری کوردستان لە ئامانجی ڕاستەقینەی خوی بوچی؟
لە ڕاستیدا وەڵامی ئەم پرسیارە پانتایێکی فراوانی هەیە و ناتوانین لە کورتە وتارێکدا هەمو هوکارەکان بحەینە ڕوو بە کورتی بەم شێوەی لای خوارەوە دەپرژێیینە سەر وەڵامی پرسیارەکە/
نەبونی یەکڕیزی و تەبایی واتە لە یەکنرازانی سیاسی لە باشوری کوردستاندا بە درێژای قوناغەکان یەکێک بووە لەو هوکارە سەرەکیانە کە بووەتە مایەی دواکەوتنی دوزی ڕەوای گەلی کوردستان لە ئامانجە ڕاستەقینەکەی خوی
،ئەمەش وایکردووە کە پێگەی گەلی کوردستان لە سەر ئاستی دەرەوەدا لاواز ببێت و ناحەزانی گەلەکەشمان بە ویستی خویان یاری بە چارەنوسمان بکەن
،نمونەی هەرە زیندوش ئەوەی کە لە ۱٦/ئوکتوبەر/۲۰۱۷ ڕویدا لە لایەن چەند کەس و باڵێکی نێو هنندێ لە حزبە سیاسیەکانی باشوری کوردستان ئاماژەیێکی ڕون و ئاشکرایە کە لەئاکامی ئەو یەکترازانە سیاسیە وە خەنجەرێکی ژەهراوی لە دوزی ڕەوای گەلی کوردستانیان درا و دوحی باشوری کوردستانی بەرە و ئاراستەیێکی خڕابتر برد
لە کاتێکدا ناحەزان ئەم خەنجەرەیان لە پشتی لە گەلی وردستان دا کە باشوری کوردستان خەرێک بوو دەوڵەتی خوی ڕابگەیێنێت و ئامانجی سیاسی خوی بپێکێت دوای سەد ساڵ.
ڕێزدار بارزانی زور بە شێوەیێکی ڕاشکاوانە ئاماژەی بو ئەوە کردو وگوتی ئەگەر خیانەت لە ئارادا نەبوایە ئێستا دوخی گەلی کوردستان بە جورێکی تر دەبوو واتە سەرکەوتنی گەلی کوردستان مسوگەر بوو و هەڵوێستە سیاسیەکاننیش لە سەر هەمو ئاستەکاندا بە بەرژەوەندی دوزی گەلەکەمان کوتایی پێ دەهات.
بویە ئێمە بەر لەوەی گلەیی لە خەڵکی تر بکەین وەک گلەیی کردن لە ئەمریکا و یەکیەتی ئەوڕوپا پێویستە گلەیی لە خومان بکەین ،سیاسەت واتە ململانێ لە پێناو بەرژەوەندی وهەر ئەمەشمان بەدیکرد لە هاوپەیمانەکانی خومان جا چ لە سەر ئاستی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا بوبێت یان لە سەرئاستی ڕوژئاوا دا
چۆنکە بە لە دەستدانی کەرکوک و خانەقین و شەنگال و خورماتوو وچەند شوێنیتر پێگەو هەڵوێستی سیاسیمان لاواز بوو ،
غیابی گوتارێکی سیاس یەکگرتوو دوژمنانی باشوری کوردستانی بە هێز کرد و دوستەکانیشمان لێ دور کەوتنەوە وە ئەمە سروشتی سیاسەت کردنە و نە دوستی هەمیشەیی هەیە و نە دوژمنی هەمیشەیی ئەوەی کە هەمیشەییە تەنها و تەنها بەرژەوەندیە
بونمونە بینیمان دوای لە دەستدانی خاک هەڵوێستی ئەمریکا ،ئەوڕوپا ، سعودیە ،تورکیا، زور وڵاتی تر چون گوڕانکاریان بەسەرداهات و پشتگررییان لە حکومەتی عیڕاق کرد و هاوشانی حکومەتی عیڕاق هەڕەشەیان لە باشوری کوردستان کرد ک هەتاکو ێێستا هەڵوێستەکانیان گوڕانکاریەکی ئەوتوو بەسەردانەهاتووە سەرەڕای ڕازیبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یەکلاییکردنەوەی کێشەکان بە پێی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق
بەڵام هێشتا بەغدا ئامادە نیە دانوستاندن بکات ئەمە لە کاتێکدا کە ڕژیمە سیاسیە یەک لەدوا یەکەکانی ئەم وڵاتە هەمیشە بو دانوستاندن دەرگایان لە سەر پشت بووە لە گەڵ بزوتنەوەی ڕزگڵریخوازی گەلی کوردستاندا.
لە کوتایی دا دەگەینە ئەم ئەنجامە ئەگەر بێتو ئێمە بتوانین خیتابێکی سیاسی یەکگرتوو دروست بکەین لە دەرەوەی بەرەی خائین و خاکغروشەکان
وە دڵسوزان ونیشتمان پەروەران لە یەک بەرەی بە هێزدا کو بکەینەوە کە لە وتارەکانی پێشوی خومدا ش ئاماژەم پێداوە دەتوانین هەم سوزی نێودەوڵەتی بو لای دوزە ڕەواکەمان ڕابکێشینەوە و هەمیش ڕوبەڕوی مەترسی و هەڕەشەکانی ئەملا و ئەولا ببینەوە و ئەم سەنگ و پێگە سیاسی و ئابوریەی کە تاڕادەیێکی زور لە دەستمان داوە بیگەڕێنینەوە سەر ئاراستەی ئاسایی خوی
بە پێچەوانەوە دوژمنانمان لە پیلانگێڕی بەردەوامدان و زەڕەڕمەندی یەکەم باشوری کوردستان دەبێت کەواتە ڕزگاربون لەم قوناغە هەستیارە سازکردنی گوتارێکی سێاسی یەکگرتویە و بەس.