عەبادی و مالیکی سوپاستان دەکەم
December 7, 2017
وتار و بیروڕا
+ مالکی مووچە و بودجەی خەڵکی کوردستانی بڕی، ئەوە کورد بوو پێشنیاری بۆ کرد.
+ مالکی لە ساڵی ٢٠١٤ هێزی دژی کورد جوڵاند، ئەوە کورد بوو پێشنیاری جووڵاندنی هێزی بۆ کرد.
+ عەبادی کەرکوکی داگیر کردەوە و خورماتووشی جینۆساید کرد، ئەوە کورد کورد بوو کەرکوکی رادەست کرد و خورماتووشی خستە ناو گێژاوی رق و کینەی مەزهەبگرایی.
+ عەبادی دەڵێ: مووچە دەنێرم، ئەوە کوردە دەڵێ: ئەگەر ماوەیەکی تر نەینێری و خۆت رابگری حکومەتی هەرێم دەڕووخێ و ئێوەش و ئێمەش ئیسراحەت دەکەین.
+ عەبادی و مالیکی دژی ریفراندۆم بوون، ئەوە کورد بوو لیستی ئەو کوردانەیان دەدانێ کە بە بەڵێ دەنگیان دابوو.
+ عەبادی و مالیکی دەیانگوت: نابێ عێراق دابەش بکرێ، کوردیش هەبوو دەیگوت: پرسی سەربەخۆیی کوردستان پیلانگێڕییە دژی یەکپارچەیی خاکی عێراق و ناسیۆنالیزمی کورد توندڕەو و شەڕانییە.
ئاخر بۆ سوپاسی عەبادی و مالکی نەکەم! لە کاتێکدا دڵنیام هێشتا نیوەی ئەو پیلانانەیان دژی کورد جێبەجێ نەکردووە کە کورد خۆی نەخشەی بۆ کێشاون.