پارتی ، سەرۆك بارزانی ،پارێزەری شوناس و دۆزی رٍەوای كوردوكوردستان.

پارتی ، سەرۆك بارزانی ،پارێزەری شوناس و دۆزی رٍەوای كوردوكوردستان.
دروستبوونی پارتی وەك رێبازی كوردایەتی لە كات و ساتێك بوو كە داگیركەران ویستی سرٍینەوەی كورد و دۆزە رەواكەیان دەدات ، بە درٍندانەترین شێوازەكانی مامەڵەیان لەگەڵ كورد و كوردستان دەكرد تا كوردوكوردستان ناچار بكەن لە ویستی رزگاریخوازی و دژی داگیركاری پاشگەز بكەنەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان ، رێبازی كوردایەتی رەتكردنەوەی ژێر دەستییە ، لەگەڵ ناخۆشیی و سەختییەكان هاورێ‌ بووە و وەك چییاییەك خۆراگر بووەو هیچ كات شەوە تاریكەكان و بۆتە هیوا و رووناكی و رێنیشاندەر كوردایەتی و سەرفرازیی ..دوژمنانی كوردو بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرٍایەتی بارزانی، بە هۆی پێداگری لە مافەرەواكان و هەروەها رٍەتكردنەوەی پاشكۆیی و ژێر دەستی رووبەرووی درٍندانەترین هێرش بۆتەوە وگیان وخوێنی بەخشییووە و ناخۆشی كێشاوە بەڵام رێگەی نەداوە ئیرادە و شكۆیی كورد وكوردستان بشكێت.ئەمڕۆ كوردستان لە بارودۆخێكی‮ ‬نەخوازیارە،‮ ‬لە بەرنگاربوونەوەی‮ ‬پیڵانگێری ئیقلیمی و ئابڵوقەدانێكی ئابووری و دیپلۆماسیی بۆتەوە ،‮ ‬لیرەو لەوێ نەیارانی‮ ‬پارتی‮ ‬و دەسكەوتەكانی‮ ‬میللەتەكمان،‮ ‬سەرقاڵی‮ ‬دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬پارتین،‮ ‬بەو هیوایەی‮ ‬بتوانن زیان و ناوزراندن بە پارتی‮ ‬بكەیەنن،‮ ‬بەڵام دەبی‮ ‬هەر بەو خەونەوە بناڵێنن،‮ ‬مێژوو و كردەوەكان ئەویان سەلماند كە پارتی‮ ‬قەڵایەكی‮ ‬پۆڵاینە و مەحاڵە بێتە لەرزین‮.‬
پارتی‮ ‬خاوەن خەبات و هەڵوێستی‮ ‬نەگۆڕی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬یە،‮ ‬خاوەن رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانی‮ ‬مستەفای‮ ‬نەمرە،‮ ‬كە لە سایەی‮ ‬ئەو رێبازە و سەركردایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر چەندین دەسكەوتی‮ ‬مەزنی‮ ‬بۆ گەلەكەمان وەدەست هێناوە،‮ ‬ئەمڕۆش پارتی‮ ‬بەهەمان هەستی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬و دابینكردنی‮ ‬ئایندەیەكی‮ ‬گەشتر بە رابەرایەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە خەباتی‮ ‬نەپساوی‮ ‬بەردەوامە،‮ ‬و چەندین دەسكەوت و سەركەوتنی‮ ‬كەم وێنەی‮ ‬بۆ گەلی‮ ‬كوردستان دابین كردووە‮.‬
‮.‬تەنیا ئەگەر بەراوردێك لە هەڵوێستی‮ ‬ئەو لایانەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دەكەن،‮ ‬لەگەڵ هەڵوێستی‮ ‬پارتی‮ ‬بكەین،‮ ‬ئەومان بۆ دەردەكەوێت كە پارتی‮ ‬ئەمڕۆش دوو بارە سەركردایەتی‮ ‬بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬دوژمنان و داكۆكی‮ ‬لە مافەكان دەكات و رێگە بە ژێر دەستی خاك و نیشتیمانی نادات.
هیچ بڕیارێكی‌ لایه‌نێكی‌ سیاسی‌ یان دادوه‌ری‌ ناتوانێ ئه‌نجامی‌ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌ یان بیسڕێته‌وه‌، وه‌ك ده‌شزانین ده‌توانرێ ئه‌نجامه‌كه‌ی‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت‌و هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ ئه‌مڕۆ له‌ عیراق روو ده‌دات، ئه‌وه‌تا پایته‌ختی‌ فیدڕاڵ هه‌رچی‌ له‌ توانایدا بێت ده‌یكات‌و بڕیاری‌ لێ ده‌دات بۆ رێگریی له‌ جێبه‌جێ كردنی‌ ئه‌نجامی‌ ئه‌و راپرسییه‌ی‌ زیاتر له‌ نه‌وه‌د له‌ سه‌دی‌ كورد ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه‌‌و دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی خۆیان دا، ئه‌ویش دوای‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ دامه‌زراندنی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌چه‌وسێنه‌وه‌‌و دوا چه‌وسانه‌وه‌شی‌ له‌ عیراقی‌ دوای‌ سه‌دام حسێن-دا ده‌ركه‌وت، كه‌ به‌غدا هیچ به‌ندێكی‌ ده‌ستووری‌ جێبه‌جێ نه‌ده‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ به‌هێز كردنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆی‌ نه‌بوایه‌، ره‌نگه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ش وای‌ كردبێت، سه‌ركردایه‌تی‌ هه‌رێم راپرسییه‌كه‌ رێك بخات.
حوكمی‌ دادگای‌ باڵا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ ده‌نگدانه‌كه‌، كه‌ به‌ شێوه‌ی‌ یه‌كلایه‌نه‌ بووه‌، دوای‌ ئه‌وه‌ دێت كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو ناتوانێ راپرسییه‌كه‌ به‌ ده‌ستووری‌ له‌ قه‌ڵه‌م بدات یان نا، ئه‌گه‌ر كه‌سێك نه‌بێت نوێنه‌رایه‌تی‌ كوردستان بكات.ئه‌و دادگایه‌ی كە ئێستا بە دادگایی فیدراڵی ناسراوە پێش په‌سه‌ند كردنی‌ ده‌ستوور دامه‌زراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بوو دوای‌ په‌سه‌ند كردنی‌ ده‌ستوور له‌ 2005دا هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌‌و به‌ پێی‌ ده‌ستوور دامه‌زرێته‌وه‌، واته‌ به‌ تایبه‌تی‌ له‌ هه‌ولێر كاره‌كانی‌ خۆی‌ رایی ده‌كات بێ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ یاسایی‌و ده‌ستووریی، ئه‌مه‌ش وای‌ كرد بكه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ریی بارودۆخ‌و رووداوه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌، به‌ درێژایی ماوه‌ی‌ كار كردنیشی‌، بێده‌نگی‌ هه‌ڵبژاردووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌موو پێشێلكارییه‌كانی‌ ده‌ستوور‌و له‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ ئه‌م دواییه‌شیدا به‌ پێی‌ خواستی‌ سیاسییه‌كان بزاوتووه‌، بێ ئه‌وه‌ی‌ ده‌قی‌ دێباجه‌كه‌ی‌ ده‌ستووری‌ عیراق بخوێنێته‌وه‌، كه‌ ده‌ڵێ، پابه‌ند بوون به‌م ده‌ستووره‌وه‌ یه‌كێتیی ئازادانه‌ی‌ عیراق به‌ گه‌ل‌و خاك‌و سه‌روه‌رییه‌كه‌شییه‌وه‌ ده‌پارێزێت.

پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەرەتای دامەزراندی یەوە ببێتە پێشەنگی بزاڤی نەتەوەیی لە مەیدانی خەبات وتێكۆشاندا بێ و داكۆكی و پارێزگاری لە بوون ومانی خەلكی كوردستان بكات بە جۆریەك هەمووكات ئامرازێك بووە بۆ رێكخستن و یەكخستنی توانایەكانی گەلی كوردستان لەگەل ئەوەی زۆر هەروازونشێوی گەورەی بینووە بەلام هیچ كات لە هێنانە دی ئامانج و ئاواتەكانی گەلی كوردستان سلی نەكردووە نەبەسەركەوتن لە خۆبایی بووە نەبە نووشەستیش بێ هیوا بووە كە ئەمەشیان ئامانجی دامەزراندی بووە كە هەموو كات لای پارتی بەرژەوەندنی بالای كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی تربووە چونكە لە دیدی پارتی مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز كە بەدرێژایی مێژووش هەمیشە دەستكەوتی گەورە لە سەردەستی پارتی بەدەست هاتوون كە رابەرایەتی كردنی شۆرشی ئەیلوول دیارترین نموونەی ئەم راستیەن جگە لە وەی لاپەرەی دێرینی و مێژوومانی رەنگین كردوو بەرگری داكۆكی لە مافە راوەكانی كرد كە سەرئەنجام توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێكەوتنامەیەك مۆر بكات كە بریار لە بوون و مافی گەلی كورد بدات وێرای ئەمەش هیچ كات پارتی و دامەزرێنەكەی ئامادە نەبووینە مساوەمە لەسەر مافی كوردستان بكەن بەلكو هەمیشە لەم پێناوەیە دا قوربانیان داوە بابەتی كوردستانی بوونی كەركوك نموونەێكی زیندووە كە نەك ئامادەنەبوون دەست لە كوردستانی بوونی هەلبگرن بەلكو هەمیشە داكۆكیشی لە كوردستانیەتی شارەكەی دەكرد بە جۆرێك چۆن مرۆڤ ناتوانی بێ دل بژیت ئەوا كوردستان وسەرۆكەكەشی بەبێ كەركوك ناژین كەسەر ئەنجام لەم رێگایەدا تووشی ئاوارەیی ودەربەدەری بوو بەلام لەگەل ئەمەشدا توانیان بەسەر كۆسپ وتەگەرەكاندا سەربكەون شكست بە پیلانی دوژمنان بهێن و جارێكی تر هیوا وئومێد بۆ گەلی كوردستان دروست بكەنەوە. بۆیە پێوستە هەموو تاكێكی دڵسۆزی كورد پشتیوانیی لەو رێبازە بكات كە بەگژی داگیركەران و ئەوانەی دان بە مافەرەواكانی كورد وكوردستان دانانێن بچنەوە ..
Top