لە بەرێیەتی و لە پشتێشیەتی
December 3, 2017
وتار و بیروڕا
یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش تووشی هەمان دەرد بووە، لە هەولێر شەریکی حکومەتە و ئاگای لە ورد و درشتی پلان و کار و بەرنامەی حکومەتە، لە سلێمانیش نەک هەر ئۆپۆزسیۆنە، بەڵکو دژ و دوژمنی سەرسەختی حکومەتە و کار بۆ رووخاندنی دەکات، ئەوەتا کاک قوباد جێگری سەرۆکی حکومەتە و لە کۆشکی ئەلێزا و لە ژێر ئاڵای کوردستان هاوشانی سەرۆکی حکومەت و سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەوەستێ، کاک پاڤێڵی براشی سەرۆکایەتی گرووپی کەرکوک فرۆشان دەکا و بەو هۆیەوە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ئاڵای کورد دەخەنە ژێر پۆستاڵەکانیان، کەواتە کێشە و قەیرانەکانی نێوان کورد و بەغدا بە هەر لایەکدا بکەون، بۆ یەکێتی هەم لە بەرێ و هەم لە پشتێشیەتی، ئەگەر حکومەتی هەرێم سەربکەوێ، ئەوا یەکێتی لە پشتێ زەرەر دەکات، خۆ ئەگەر حکومەتی بەغدا سەربکەوێ، ئەوا لە بەرێ تووشی زەرەر و زیان دەبێ.