ئاو لە هەقێ رادەوەستێ

ئاو لە هەقێ رادەوەستێ
برادەرێکی بزووتنەوەى گۆڕان وتی: دەکرێ پرسیارێک بکەم؟
گوتم: فەرموو...
گوتی: بۆ ئەوەندە لەسەر بزووتنەوەى گۆڕان دەنووسی؟
گوتم: هەر کەسێک دژی ریبازی بارزانی نەمر بێ، لە مەداری کوردایەتی دەردەچی و ناچارم لە سەری بنووسم، بزووتنەوەى گۆڕانیش یەکیکە لە گرووپانەی بۆ دژایەتی کردنی ریبازی بارزانی نەمر و کوردایەتی درووست کراوە.
گوتی: بۆ گەندەلەکانی ناو پارتی دژی رێبازی بارزانی نین؟ ئەی بۆ لەسەر ئەوان نانووسی؟
گوتم: زۆر راستە.. ئەوان لە هەموو کەس و تەنانەت لە داگیرکارانی کوردستانیش زیاتر دژی رێبازی بارزانی نەمرن، بۆیە بەڵێنم دا ئەوانیش بخەمە خانەی ئەو دەستە و گرووپانەی دژی رێبازی بارزانی نەمرن و لەمەولا وەک دوژمنی رێبازی بارزانی نەمر و کوردایەتی و ئێوەی گۆڕانخواز سەیریان دەکەم.
Top