پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی،پارێزەر خاك وشوناس كورد وكوردستان
December 3, 2017
وتار و بیروڕا
سەروك بارزانی هەر لە سەرەتاكانی تەمەنی دەستی بە خەبات و تێكوشان كردووە لە ڕیزی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا وەك پێشمەرگەیێكی دڵسوز لە پێناو ڕزگاری گەل و نیشتیمانەكەیدا و ڕوڵێكی دیاری هەبووە و هەیە لە بەرەو پێشڤەبردنی دوزی ڕەوای گەلەكەی هەتا ئەمڕو و هەروەها ڕوڵی بارزانی لە هەمو ئەو بەرپرسیاریەتیانەی كە پێی سپێردرابو بەو پەڕی هەست كردن بە بەرپرسیایەتیەوە وەك ئەركێكی نیشتیمانی لە ئەستو گرت و دەگرێت و لە هەمو قوناغەكاندا خوی بە خاوەنی مەسەلەی ڕەوای گەلەكەی زانیوە و دەزانێت ولەم پێناوەشدا خوی و خانەوادە شكودارەكەی گەلێ قوڕبانیان داوە. سەرەاڕی ئەوەی كە خیانەتی چەند باڵ و كەسێكی نابەرپرسی نێوخومان بە پاڵپشتی جەند لایەنێكی هەرێمی و شوفیینی عیڕاق ڕوبەرێكی بەرچاوی خاكی پیروزی كوردستان بە دوژمنان بفروشن لە پێناو دەستكەوتێكی مادی بچوكدا و ئەم دوخە ناڵەبارەیان خوڵقاند لە ناوچە جێناكوكەكان بەڵام ئەم لوغمە سیاسیە گەورەیەی ئەمجارەش پوچەڵ دەكرێتەوە و خوی لە بەردەم ئیڕادەی پوڵایینی گەلی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكان دا ناگرێت و ڕەوایەتی سەردەكەوێت بە سەر ناڕەوایی و بەرەی خاكفروشی و خیانەت هەروەك چون ێیستا ڕیسوا و ڕوڕەش بونە لە نێو تاك تاكی ڕوڵەكانی گەلەكەماندا لەئایندەیێكی نزیكیشدا دەكەونە بەر سزای عادیلانەی گەل و ناویان دەچێتە نێو زبڵدانی مێژوو . تیری دوژمنان بە رەو كام ئاراستە دەهاوژێرێت بزانە حەق لەوێییە كەواتە ڕەوایەتی وحەق لای بارزانی و دڵسوزان و نیشتمان پەرورە.رانە بویە ش بە درێژایی قوناغەكان تیرەكانی دوژمنان و ناحەزان ڕوویان لە بارزانی و هاوبیرەكانیەتی و بە ئامانج گیراون و بە ئامانج دەگیرێن و سەركەوتنی كوتاییش بو بەرەی ڕوایەتی دوزی گەلەكەمانە .
بارزانی نەك هەر بۆ نەتەوەكەی سەرمایە و رێبازێكی نوێی نەتەوەیی سەرووی ناوچە و سنوورەكان بوو، بەڵكو بوو بە سیمبولی كارێزمایانەی ئاشتی و ئازادی و چۆكدانەدان بەرانبەر دوژمن و نەیارانی نەتەوەكەی، لەم دۆخەدا كە سەربەخۆیی بۆتە پرس و دۆزی گرنگی كوردستانیان.بارزانی، مێژووییەكی نەك هەر بۆ خۆی و بنەماڵەكەی و پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵكو بۆ نەتەوەی كورد دروست كرد.مێژووییەك گەورەتر لە بەرخوردان و قارەمانییەتی بێوێنە بەرامبەر دوژمنانی كورد و جوانتر لە فیداكاری بۆ دەستبەبەركردنی مافە ڕەواكانی نەتەوەیەكی ژێردەستە و دابەشكراو. مێژووییەكی نەك هەر بۆ خۆی و بنەماڵەكەی و پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵكو بۆ نەتەوەی كورد دروست كرد..
ارتی دیموكراتی كوردستان، هیچ كات لە چوارچێوەی تەسكی حزبایەتیی كاری نەكردووە ،بەڵكو وەك میرات هەڵگری گشت شۆرش و بەرخۆدانەكانی رابردوو لە پێناو نەتەوەیەك تێكۆشاوە و تێدەكۆشێت ،هەروەها دەیان ساڵە لە دژی ستەم و زۆرداری و چەوساندنەوە تێدەكۆشێت و بۆ سەلماندنی ئەمەش پارتی یەكەمین لایەن بووە كە بانگەوازی بۆ دیموكراسی كرد، پارتی لەمەشدا سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا و لە تەمەنی خەباتییدا تووشی چەندین پیلان و پەلاماری دوژمنان و ناحەزان بووەتەوە، تەنها لەبەر رێبازە پیرۆزەكەی كە ئەویش رێبازی بارزانییە، رێبازێكە پڕاو پڕ لە كوردپەروەری و كوردایەتی، بەڵام پارتی هەمیشە بە سەربەرزانەوە لێی دەربازبووە، گومانی تێدا نییە دروستبوونی پارتی بۆ خزمەتی كورد و كوردستان بووە، بەڵام هەندێك لایەنی تر بۆ شەڕی پارتی و موزایەدەكردن بەسەر پارتییەوە دروستبوون، بۆیە ئەوەی پارتی جودا دەكاتەوە لە لایەنەكانی تر ئەمەیە، شتێكی تریش كە پارتی جودا دەكاتەوە لە خەڵكی تر، بڕوای بە موزایەدەكردن نییە و هیچ كاتێك موزایەدە بەسەر هیچ كەسێكەوە یاخود هیچ لایەنێكدا نەكردووە و ناشیكات، ئەولەویەت و خەباتی رابردوو، ئەمرۆ و داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستانیش پاراستنی ئەم دەستكەوتانەیە، پاراستی كوردستانە لەدەست دوژمنان و هەروەها دەبینین پارتی ئەمڕۆ هەموو هەوڵێكی خۆی خستتووەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ و جیهانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەرێت كە دەرفەتێكی مێژوویی و نێودەوڵەتییە خوڵقاوە بۆ ئەم گەلە و دەبێ بقۆزرێتەوە و سوود لەم هەلە زێرینە وەربگیرێت تا گەلی كورد بگاتە ئامانجە گەورەكەی، پارتی خەریكی ئەمەیە، بەڵام هەندێك لایەنی تر خەریكی شەڕ و موزایەدەكردنن بەسەر پارتی، پارتی هەمیشە دەستی بۆ گشت حزب و هێزە سیاسییەكان درێژكردووە بۆ چەسپاندنی خەباتی هاوبەش و ئاوەدانكردنەوی كوردستان، هەروەها رۆڵێكی سەرەكی نواندووە لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی كورد و لەم پێناوەشدا حزبایەتی خۆی بەلاوەناوە، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو خەباتەی پارتی بۆچوونی هەندێك لایەنی دیكەی تێكدا بە هەڵدارۆیشتن، ئەوان بە هەڵە لە سینگفراوانی پارتی گەیشتن، پارتی هەر كاتێك زانی كە مەترسی هەیە بۆ سەر گەلەكەی، بۆ سەر یاساو مافی مرۆڤ، بەبێ دوودڵی بەرژەوەندی میللەت و وڵاتەكەی دەخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی ترەوە، بۆیە لەو گۆشەنیگایەوە، دەڵێم پارتی واتە دیموكراسی، عەدالەتی كۆمەڵایەتی، سەقامگیری، ئاشتیی، ئازادیی، پێكەوەژیان، ئەوە پارتییە ناسنامەی نەتەوەی میللەتی كوردی پاراست و ئەمەش شتێكی كەم نییە و پارتی لە رووی دەستكەوتەوە ئەگەر تەماشای مێژووی گەلی كورد بكەین، گەلی كورد هەر دەستكەوتێكی بەدەستهێنابێت، هەمووی لەسەردەستی پارتی بەدەستهاتووە، پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ گەورەترین پارتە و گرنگترین پارتە كە خاوەنی زۆرترین دەسكەوتی نەتەوەییە، كە دەكرێ ئاماژ بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی بكەین كە بە گەورەترین سەركەوتن لە مێژوویی كوردستان هەژمار دەكرێ. بەدڵنییاییەوە پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی پارێزەری دەستكەوت ، خاك و شوناسی كورد وكوردستان و رێگە نادەدەن بستێك خاكی كوردستان بە داگیركراویی بمێنێتەوە ..