سەردانی سەرۆكی حكومەت و گۆرانكارییە جەوهەرییەكان
December 3, 2017
وتار و بیروڕا
كاتێك كە سەرۆكی فەرەنسا بەشێوەیەكی فەرمی بانگێشتی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزدار ( نێچیرڤان بارزانی) كرد بۆ سەردانی ئەو وولاتە، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕیزدار (نێچیرڤان بارزانی) سەردانی وولاتی فەرەنسای كردو بەشێوازێكی فەرمی و لەلایەن سەرۆكی فەرەنسا ئیمانوئیل ماكرون پێشوازی لێكرا.
سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ فەرەنسا لەم كاتەدا گۆرانكاریەكی گەورە دروست دەكات چونكە فەرەنسا دەیەویت پێگەی خۆی لەناوچەكەدا دروست بكاتەوە و جاریكی تر وینەی نەخشەی سیاسی بۆ خۆی دروست بكاتەوە، ئەمەش خۆی لەخۆیدا كاریگەری لەسەر هەموو نەخشەی ناوچەكە دەبێت، زۆربەی چاودیرانی سیاسی جەختلەوە دەكەنەوە ئەم هەنگاوەی فەرەنسا بەشیكە لەو هەنگاوانەی كە بەبەردەوامی حكومەتی فەرەنسا پشتگیری لەگەلی كورد كردووە، ئێستاش لەم كاتەدا فەرەنسیەكان دەیانەویت ئەو هەولە دووبارە بكەنەوە كەچۆن ساڵی 1991 توانییان كاریگەرییان لەسەر ناوچەكە هەبێت.
لەلایەكی ترەوە ئەم سەردانەی سەرۆكی حكومەتی هەریم ئەوەی سەلماند كە هەوڵەكانی نەیارانی كورد بەتایبەتی حكومەتی عەبادی نەیتوانیوە هیچ جۆرە كاریگەریەكی نادروست لەسەر ناوچەكە دروست بكات، لە ئایندەیەكی نزیكدا بەسیاسەتی حەكیمانەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم دەتوانرێت گۆرانكاری گەورە لەسەر ئاستی ناوچەكە دروست بكات، ببێتە هۆكاریك بۆ گۆرینی ئەو قۆناغە نویی یە.
چاودیرانی سیاسی پێیانوایە سەردانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بووە هۆی گۆرینی ئەو پارسەنگەی هێز كە لەدوای هیرشی ملیشیا شیعەكان دروستبوو ، وە پیشوازی ماكرۆن لەكۆشكی ئەلیزا بۆ سەرۆكی حكومەتی هەریم نیشانەی ئەوەیە كە فەرەنسا مامەلەی دەولەتی سەربەخۆ لەگەل هەریم دەكات ، سەرۆكی فەرەنسا پیيوایە كە گەلی كوردستان مافی خۆیەتی كە دەولەتی هەبیت و پشتگیری گەلی كوردستان دەكات لەم هەنگاوەدا.
هەروەها خاڵێكی تر كەزۆر گرنگە باسی بكەین جەختی سەرۆك كۆماری فەرەنسابوو لەسەر ئەوەی كە ووتی نابیت هیچ جۆرە میلیشیایەكی وەك حەشدی شەعبی لەعێراقدا هەبیت ، ئەمەش وەك وەلامیكە بۆ سەرانی سیاسی لەعێراق دا كە بەرگری لەحەشدی شەعبی دەكەن ئەو راستیە دەخاتەروو كە حەشدی شەعبی بەلای خۆرئاواییەكانەوە هیچی لەداعش كەمترنیە و ریكخراویكی تیرۆریستیە، بۆیە دەبیت ئەوە بزانین كە سەردانەی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان رێزدار (نێچیرڤان بارزانی) لاپەرەیەكی نوێی لەمەیدانی سیاسی دا دروست كرد كە گۆرانیكی جەوهەرییە لەدوای ئەو گەلە كۆمەكیەی كە بەرامبەر بەگەلی كوردستان لەناوچەكەدا كرا، واتا ئەمە وەلامیكە بۆ هیزە هەریمیەكان كە چیتر ناتوانن دژایەتی گەلی كوردستان بكەن و فەرەنساو زۆر لەوولاتانی تری جیهان بەرگری لەگەلی كورد دەكات و مامەلەی راستەوخۆ لەگەل حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات.
ئەوەی لێرەدا گرنگە فەرەنسا نایەوێت هێزە هەریمیەكانی وەك ئێران بتوانن قۆناغێكی تر لە ئایندەی ناوچەكە كاریگەرییان هەبیت بەتایبەتی دوای ئەوەی كە هاوپەیمانەكانی ئێران وەك حزبولای لوبنان و حوسیەكانی یەمەن تووشی زۆر كێشەبوون و گۆشاریكی زۆرییان لەسەرە، ئەمە بیجگە لەوەی كەزۆربەی ناوەندە جیهانیەكان جەخت لەقولبوونەوەی ناكۆكی ناوچەكە دەكەن ، سەرجەم ئەم ئاماژانە نیشانەی ئەوەن كە قۆنایكی نوی لەناوچەكەدا دروست دەبیت.
هەروەها فەرەنسا دەیەویت وەك زلهزییكی جیهان و ئەندامیكی ئەنجوومەنی ئاسایش كاریگەری زۆری لەسەر رۆژهەلاتی ناوەراست هەبیت ئەمەش كاریگەریەكی زۆر گەورەی لەسەر ئایندەی كوردستان دەبیت و باشترین هەنگاوە بۆ پشگیری گەلی كورد و حكومەتی هەریمی كوردستان.
دكتۆرە میادە نجار