فەڕەنسا ئابلۆقەی دیبلۆماسی سەر کوردستانی شکاند

فەڕەنسا ئابلۆقەی دیبلۆماسی سەر کوردستانی شکاند
دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆی کوردستان دوژمنانی کوردستان دەستیان کرد بە هێرش و فشاری خۆیان ئەوەی لە دەستیان هات هیچ شێوەیەک درێخیان نەکرد بۆ لە ناوبردنی کورد و کوردستان بە هەموو شێوەیەک پەلاماریان داین بەڵام بە ئێرادەی پۆڵاینی گەلەکەمان توانیمان خۆمان بەرامبەر ئەو هێرشانە ڕابگرین و خەونەکانیان لەناوببەین، ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت بە سەردانە فەرمیەکەی جەنابی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فەڕەنساییە و پێشوازیکردنی لە لایەن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا شکاندنی ئەو ئابلوقە سیاسیە و ئابوورییە کە زۆربەی وولاتانی ناوچەکە کە بۆ لەناوبردنی کوردستان داناوە، وولاتی فەڕەنسا لە جیهان دا کارەکتەرێکی گرنکە چونکە ئەندامی هەمیشە ئەنجومەنی ئاسایشە و ئێستا سەرۆکی یەکێتی ئەورۆپایە لە هەموو ڕوویەکەوە فەڕەنسا حساب بۆکراوە، ئەمڕۆ سەرەرای هەولە نەزۆکانەی عێراق بۆ هەلوەشاندانەوەی و ئەنجامنەدانی ئەو سەردانەی فەرمییەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فەڕەنسا بەڵام هەولەکان سەریان نەگر فەرەنسا سوربوو لە سەر ئەوەی ئەو سەردانە ئەنجام بدرێت، ئەنجامدار چاوەڕێی ئەنجامی باشی لێدەکرێت بۆ کوردستان ئەمەش لە داهاتوودا بە دەردەکەوێت.
Top