چاره‌نوسی ڕیفراندۆم گه‌شه
November 20, 2017
وتار و بیروڕا
بۆیه ئێستاش كه پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی گرفتی تێكه‌وتووه و به‌هۆی كۆمه‌لێك هۆكاری ناوخۆیی و دارایی ده‌بێ بگه‌رێینه‌وه به‌غدا ئه‌وه له داهاتوودا و پاش رێكخستنه‌وه‌ی نێو مالی خۆمان و بنیاتنانی ژێرخانێكی پته‌وی ئابووری پڕۆسه‌كه به‌خێراتر به‌رێوه ده‌چێت، ئیتر دنیا بۆچوونی خه‌لكی كوردستانی زانی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌ته‌كه‌ش ئه‌مانه‌تێكه له‌سه‌ر شانی ده‌سه‌لاتدارانی ئێستا و داهاتووی ئه‌م گه‌له.
ئێستا گه‌لی كوردستان خاوه‌نی گه‌وره‌ترین و پاكترین و جوانترین رێگای دیموكراسی و گرنگترین به‌ڵگه‌نامه‌یه كه له داهاتوودا به‌ڕووی جیهانی ده‌ره‌وه‌دا وه‌ك پاڵپشت به ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی كوردی به‌كاری بهێنێت، به‌لێ ریفراندۆم له كاتێكدا ئه‌نجام درا كه‌ركوك و ته‌واوی ناوچه كوردستانیه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌شداری پڕۆسه‌كه‌یان كردووه و كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی گرنگه سه‌باره‌ت به كوردستانی بوونی ئه‌م شاره، چونكه وه‌ك ئاشكرایه به‌غدا نیازی بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌ستوور نه‌بوو.
هه‌روه‌ها ڕیفراندۆم به جیهانی ده‌ره‌وه‌ی وت كه كوردستانیان نه‌ته‌وه‌ی زیندووی ناوچه‌كه‌ن و باوه‌ڕی ته‌واویان به دیموكراسی و ماف و ئازادیه‌كان هه‌یه و ده‌یانهه‌وێ سه‌ربه‌خۆییانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نوسی خۆیان بده‌ن، چونكه وه‌ك ئاشكرایه جیهانی پێش ڕیفراندۆم كوردی ته‌نها وه‌ك (شه‌ركه‌ر) ده‌ناسی و ئاشنای داخوازی و مافه‌كانی كورد نه‌بوون.
ئه‌گه‌رچی به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وله‌تی و ئیقلیمیه‌كان یه‌كانگیر نه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا جیهان به جۆرێكی تر له كۆی ناوچه‌كه و داخوازیه‌كانی كوردستان تێگه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر جاران وه‌فدی وڵاتان بۆ به‌ستنی په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی و بازرگانی ڕوویان له كوردستان كردبێ، ئێستا ڕۆژانه وه‌فدی وڵاته زلهێزه‌كان له كوردستانن تا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت له حاڵی ئێستادا له رێگه‌ی به نادیده گرتنی ئه‌نجامه‌كانی ڕیفراندۆم به‌غدا و هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه بچه‌سپێننه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به‌ستراوته‌وه به كۆمه‌لێك به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و تاكتیكی پاشقوڵ له‌یه‌ك گرتنی زلهێزه‌كان له ناوچه‌كه.
بۆیه دڵنیابن پاش ڕاست بوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه ناله‌باره ناوخۆ و یه‌كگرتووی نێو ماڵی كورد و باشتر بوونی دۆخی ئابووری كوردستان ، ئه‌م بڕیاره‌ی دادگا تانه‌ی لێ ده‌درێت وه‌ك دوا هه‌نگاوی كاری دادگه‌ری، ئه‌گه‌ر تانه گرتنیش له بڕیاری دادگا به‌ر حوكمی شۆڤێنی كه‌وت ئه‌وكاته پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ته‌نها ڕاگه‌یاندنی ده‌وله‌تی ماوه و ئه‌ویش پێویستی به كار و كاتێكی گونجاو هه‌یه.