پەیامی سەرۆک وەزیران و چەند سەرنجێکی دڵخۆشکەر

پەیامی سەرۆک وەزیران و چەند سەرنجێکی دڵخۆشکەر
دوای ئەوەی ئەمڕۆکە رێزدار سەرۆک وەزیرانی کوردستان پەیامێکی لە میانەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ میدیاکان خستە روو ، راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی ھاونشتیمانیان و گۆرَانکاری سیاسەتی ئەقلیمی و ئایندەی ئابووری کوردستانە و زامنکردنی دوا رۆژی گەلی کوردستان و سیاسەتی سەرکردایەتی حکومەتی ھەرێم لە پێگەی ئابووری وڵاتانی جیھان و بایەخی زلھێزەکان بە کوردستان ، ئەویش بە ھۆی پەیڕەو کردنی سیاسەتێکی دروست و سەرکەوتووانەی کەوا حکومەتی ھەرێمی لە بوارەکانی سیاسەتی نەوت و گازی کوردستان پەیڕەوی دەکات و پەرە بە تواناکانی بەرھەمھێنانی سامانی سروشتی وڵات دەدات لە چوارچێوە دەستوری و یاسایەکەیدا و رەوانە کردنی بۆ بازاڕەکانی جیھان ، کە بەم ھەنگاوانەی بۆتە پاڵپشتی بۆ دابینکردنی ووزە بۆ وڵاتانی ئەوروپی و امریکی ، کە ئەمەش وایکردووە کوردستان ببێتە یەکێک لەو وڵات و لایەنانەی کە کاریگەری راستەوخۆی ھەبێت لەسەر سەقامگیری نرخی نەوت لە جیھاندا . بەم ھەنگاوانەش گرنگی کوردستانێکی بەھێز و سەقامگیر لە ناوچەکە بۆتە جێگای بایەخی وڵاتانی زلھێزی دونیا و کە سەر ئەنجام وایکردووە کاتێک باسی ئایندەی ووزە دەکرێت پێگەی کوردستان لەسەر نەخشەی دابینکردنی ووزە بۆ جیھان پێگەی گرنگ بێت .
لە لایەکی دیکەوە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان زۆر بە روونی و بەشێوەیەکی موژدە بەخش رووی لە ھاونشتیمانیان و فەرمانبەر و پێشمەرگە و کەس و کاری ئەنفال و شەیدان و دەزگا ئەمنیەکان و بازرگانان و سەرمایەدران کرد بەوەی مووچەی دوو مانگی ئایندە زامنکراوە ، بەم لێدوانەش دوو ئامانجی سەرکی پێکا یەکەمیان ھەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە بەوەی کە مووچەی مانگی ( ٨ ) دوا مووچەیە وەردەگیرێت و بزمارێکیش بوو لە تابووتی ناحەزانی دا تا بە خۆیاندا بچنەوە لە دژایەتی کردنی کوردستان و ئەزموونەکەی بەوەی گەر پاڵپشت نین بۆ سەرکەوتن و پاراستنی ئەزموونی حکوم رَانی لە کوردستان نەبنە زۆڕنا ژەنی داگیرکەر و دوژمنانی گەلەکەمان .
دووەمیان بەم ھەنگاوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان وا دەکات جموجۆلی بازاڕ و بازرگانی گوڕوتینێکی دیکە بە خۆیەوە ببینێت و ھەم دڵنیای دایەوە ھاونشتیمانیان بەوەی کە حکومەتی کوردستان ھەردەم لە ھەوڵدابووە بۆ دابینکردن و خۆشگوزەرانی فەرمانبەر و مووچە خۆرانی ، دریغی نەکردووە بۆیان ، لەگەڵ ئەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە ٣ ساڵە ئابڵوقەی ئابوری لە لایەن حکومەتی فیدڕال و بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان لە لایەن بەغدا و ھەوڵی ناوخۆی بۆ لەباربردن و ناشرین کردنی ئەزموونی حکوم ران لە کوردستان و شەڕی سەپاوی تیرۆرستانی داعش و ھێرشی دوژمنان و داگیرکارانی کوردستان بە ھاوبەشی خەشدی شەعبی و سەربارز و بەرێکەوتن لەگەڵ چەند کەسێکی دیاریکراو لە کوردستان و داگیرکردنی چەندین شارو شاروچکەی کوردستان .
ھەر لە پەیامەکەی سەرۆکی حکومەت زۆر بە روونی دیار بوو لەگەڵ ئەوەی حکومەتی ھەرێم داوای چارەسەرکردنی قەیرانەکانی بە گفتوگۆ دەکات ، بەڵام مخابن حکومەتەکەی عبادی لە ھەوڵی پێشێلکردنی دەستوری عێراقیە ، زۆر بە روونی سەرۆک وەزیران دەڵێت " واز لە مافی خۆمان ناھێنین و زامنی ئارامی و یەک پارچەی خاکی عێراق لە ئێستادا گەرانەوە بۆ دەستور و پێدانی مافی گەلی کوردستانە " واتا گەر حکومەتی بەغدا مافی تەواومان بۆ دابین نەکات رێگا چارەی دیکە ھەیە ، خۆشبختانە زۆربەی وڵاتانی دونیا ئەمرۆکە داوای دەستەبەر کردنی مافی گەلی کوردستان دەکەن لە چواچێوەی دەستوری عێراقی ، کەوات لە ئایندە ئێمە لە رووی دەولیەو ئەقلیمیەوە تاوانبار ناکرێن بۆ نەمانی عێراق بە یەک پارچەیی ، ئاماژەی گۆرانکاریە ئەقلیمی نێودەوڵەتیەکان خەریکە بەدیار دەکەون بۆ ھاوکاری و پاڵپشتی کردنی کوردستان بۆ ئەوەی ھاوپەیمان و دۆستی بەھێزیان ھەبێت لە ناوچەکە ، کەواتا بە ھەموو ئەو پێوەر و شیکردنەوانەی کە لەسەرەوە ئاماژمان پێدا ھەوڵ و کۆششی بەردەوامی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرکەواتووانە بووە لە داوا کردن و دەستەبەرکردنی مافی ھاونشتیمانی بوون و خۆشگوزەرانی بۆ تاکەکانی کۆمەڵگا بە سەرجەم چین و تویژەکانەوە لە کوردستان .

سیروان توفیق شفیق
١٤/١١/٢٠١٧
Top