هەتا ئێستاش لوبنان دۆستی ئەو كۆمەڵە تیرۆریستە نییە كە لەژێر ناوی حزبوڵا خۆیان مەڵاس داوە

هەتا ئێستاش لوبنان دۆستی ئەو كۆمەڵە تیرۆریستە نییە كە لەژێر ناوی حزبوڵا خۆیان مەڵاس داوە
كلاوس نۆمان سوپاسالاری پێشووی سوپای ئەڵمانیا و سەرۆكی لیژنەی سەربازیی ناتۆ بووە و ئێستاش ئەندامی پرۆژەی گروپی پلە سەربازییە باڵاكانە بۆ دوورخستنەوەی شەڕی سێیەم لە لوبنان و دیراسەتی وردی هەڕەشە و مەترسییەكانی حزبوڵای لوبنانی، لە پەنێڵێكی ئامۆژگای واشنتۆن بۆ دیراسەتی رۆژهەڵاتی نزیك ژەنڕاڵ نۆمان بەمجۆرە مەترسییەكانی حزبوڵای خستەڕوو.

لەبەر ئەوەی كە حزبوڵا توانای سەربازیی پێشكەوتووی هەیەو مەبەستیەتی هاووڵاتیانی سڤیلی ئیسرائیلی بكاتە ئامانج و هاووڵاتیانی لوبنانیش وەك قەڵغانی مرۆیی بەكار بهێنێت، بۆیە شەڕی داهاتوو لە شەڕی پێشوو خراپتر دەبێت، ئەگەر بەرپابوو، ئەوا سەرئەنجامی خراپی مرۆیی لێدەكەوێتەوە، هاوكات بەرژەوەندییە ستراتیژییەكانی رۆژئاواش رووبەڕووی مەترسی دەبنەوە. سەبارەت بە رۆژئاوا تا ئەم كاتەش دەتوانێت فتیلی ئەم شەڕە هەڵكێشێت، یان هەر نەبێ ئەنجامە خراپەكانی كەمتر بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ویلایەتە یەكگرتووەكان و ئەوروپا چاوبخشێننەوە بە هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ لوبنان، هەروەها بەم شێوەیە سیاسەتەكانیان تازە بكەنەوە، چونكە لەئێستادا لوبنان دەوڵەتێكی دۆست نییە لەگەڵ كۆمەڵە تیرۆریستێك كە لە ژێرەوە خۆیان مڵاس دابێت، لەم قۆناغەدا حزبوڵا توانیویەتی كۆنتڕۆڵی زۆربەی ئەو وڵاتە بكات و حكومەت ناچاربكات كە پشت بە بوونی ئەو ببەستێت، هاوكات بەرپرسان وا هەڵدەسووڕێنێت كە بەرژەوەندییەكانی گەل پشتگوێ بخەن لەپێناو بەردەوامبوونی نەخشەكاری ئیقلمیی ئێران. بۆیە ئەگەر رۆژئاوا شكستی هێنا لە داننان بەوەی كە لوبنان لە حزبوڵا جیانەبۆتەوە، ئەوا مەترسییەكە زیاتر دەبێت.
جێی باسە كە حزبوڵا سەرقاڵی خۆئامادەكردنە بۆ ململانێیەكی دیكە لەگەڵ ئیسرائیل، لەبەر دوو هۆی سەرەكی، هۆی یەكەم تازە نییە، ئەو حزبەو ئێران كە پشتیوانی لێدەكات دژی بوونی ئیسرائیلن، بەڵام هۆی دووەم لە كێشەی ئەم دواییەی حزبوڵاوە سەرچاوە دەگرێت كە پەیوەستە بە شەرعییەتی ئەو لە لوبناندا بەهۆی ئەو زیانانەی لە سووریا دوچاری بۆتەوە، لەئێستادا پێشبینی دەكرێت كە ئەو كێشەیە رێگربێت لەوەی كە حزبوڵا هێرش بكاتە سەر ئیسرائیل، چونكە سەرانی ئەو حزبە نایانەوێت یەكسەر شەڕێك دەست پێ بكەن كە زۆر لە سەریان بكەوێتەوە، لەهەمان كاتیشدا پێشبینی دەكرێت كە تەنیا یەك هێرش بە دەرفەت بقۆزێتەوە ئەگەر بۆی رەخسا، بەمەش راستگۆیی خۆی لەسەر ئاستی ناوخۆ زیاتر دەسەپێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا رەنگە ئەم هەنگاوە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەڕێكی سەرتاسەری، بۆ نموونە ئەگەر هەر مەزەندەیەكی خراپ، یان كەموكوڕییەك لە زنجیرەی سەركردایەتیكردندا ببێتە هۆی ئەم هێرشە ئەوا بێگومان زیانی مرۆیی زۆری لە ئیسرائیل لێدەكەوێتەوە.
پێشتر ویلایەتە یەكگرتووەكان هەنگاوی ئەرێنی هەڵێنابوو بۆ رێگرتن لە سەرهەڵدانی شەڕی سێیەم لە لوبنان، ئەویش بە داننان بە بوونی رەگ و ریشەی ئێران لەو ململانێیە درێژخایەنەدا، هەروەها سەپاندنی سزا بەسەر تاران و حزبوڵا، بەڵام پێویستە رێوشوێن و رێكاری بەپەلەو توند بۆ ئەم دۆخە بگیرێتەبەر، لەم رووەوە پێویستە ئیدارەی ترەمپ بە وردی ئایندە بخوێنێتەوە و فشاری سیاسی و دارایی بخاتە سەر حزبوڵا و حكومەتی لوبنان و ئێران، هاوكات بە دەستەواژەی ئاشكرا ئاماژە بەوە بكات كە ئیسرائیل دژی هێرشەكانی حزبوڵا، مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات.
بە هەمان شێوەش دەبێ حكومەتەكانی ئەوروپا هەوڵ بدەن دان بە راستیی بارودۆخەكەدا بنێن و وەڵامیان هەبێت. لەوەش گرنگتر ئەوەیە كە ناوی رێكخراوی حزبوڵا بە تەواوی وەك قەوارەیەكی تیرۆریست لەقەڵەم بدەن، هەروەها دووربكەونەوە لەو جیاكردنەوە هەڵەیەی كە هەیە لەنێوان چالاكیی سەربازی و سیاسیی ئەو حزبەدا.
پێویستە دیپلۆماسییەتی نێودەوڵەتیش دان بنێت بەو مەترسییەی حزبوڵا، بەتایبەتیش پەیوەست بە هێزی كاتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە لوبنان (یۆنیفێل)، كە تائێستا ئەو هێزە سەركەوتنی بەدەست نەهێناوە، یان ئەو بڕیارەی كە رێگە بە كردەوە سەربازییەكانی دەدات، بۆیە لەسەر نەتەوە یەكگرتووەكان پێویستە هێزی یۆنیفێل بەهێزتر بكات و چاو بە فەرماندەكانیدا بخشێنێتەوە، چونكە لەئێستادا بەهێز نییە، كاتی ئەوە هاتووە رێكاری توندتر بگیرێتەبەر لەبەر ئەو زیانانەی كە رەنگە شەڕێكی دیكە بەسەر گەلی لوبنان و ئیسرائیل و وڵاتانی ئەوروپاییدا بهێنێت، كە بە راستی لە رەوشێكی خراپدان بە هۆی كێشەی پەنابەرانەوە.






كلاوس نۆمان
سوپاسالاری پێشووی ئەڵمانیا
Top