حەیدەر عەبادی و نوری مالیکی دوو رووی یەک دراون .
November 15, 2017
وتار و بیروڕا
ئەوەی حیدەر عەبادی لە کەمتر لە ساڵێکی حوکمرانێتیەکەیدا لەدژی کوردستان کردی ، نوری مالیکی لە ۸ ساڵێ سەرۆکایەتیەکەی پێی نەکرا .
پێدەچێ رۆڵەکان لە نێوان حەیدەر عەبادی و مالیکی دابەشکرابن لەدژی کورد و پێکهاتەی عەرەنبی سوننە ، مالیکی ناوچەکانی عەرەبی سوننەی دایە دەستی داعش ، ئاوارەی کردن و ژێرخانی ناوچەکانیانی خاپوور کرد ، عەبادیش بە بیانوی رزگارکردنەوەیان ئەوەی مابوەوەش وێرانی کرد .
بۆ لەمەودواش ئەوەی حەیدەر عەبادی دەیکات ، جێبەجێکردنی ئەرکی نەهێشتنی شتێکە بەناوی هەرێمی کوردستان و فیدڕالیەت .
ئەوەی نوری مالیکی و حەیدەر عەبادی دەیکەن ، جێبەجێکردنی سیاسەتی (حزبی دەعوەیە) کە لەدوای روخانی رژێمی صەدامەوە بەکردەیی دەسەڵاتی عێراقیان لەدەستدایە .
بۆ هەڵبژاردنی ئایندەش ، بە تاکتیک خۆیان دابەشی سەر دوو لیست کردوە ، لیستی مالیکی و لیستی عەبادی ، لە حاڵەتی سەرکەوتنی هەر یەکێکیان ئەوا دەسەڵات هەر لەلای حزبی دەعوەدا دەمێنێتەوە .
دوای چواربارە وەگرتنەوەی دەسەڵات لە لایەن حزبی دەعوەوە لە هەڵبژاردنی ئایندەدا ئەگەر بکرێ ، ئەوا کۆپی رژێمی ئێران لە عێراق دوبارە دەکەنەوە ، تەجروبەی حەشدی شەعبی هاوشێوەی سوپای پاسداران لە عێراق دوبارە دەکەنەوە ، شتێک بەناوی کورد و عەرەبی سوننە و پێکهاتەکانی تر لە عێراقدا ناهێڵن .
سەرکردایەتی کوردستان هەرچی زووە بە هاوکاری سوننەکان دەبێت ستراتیژیەتی خۆیان بگۆڕن ، نەکەونە داوی ئەو تەڵەیەی کە بەناوی هەڵبژاردنی ئایندەی عێراقەوە بۆیان دانراوەتەوە کە براوەکەی حزبی دەعوە دەبێ .