مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق به‌رێكردنی چركه ساته‌كانی زه‌مه‌ن به هیچه
November 13, 2017
وتار و بیروڕا
ماوه‌ی نیو سه‌ده زیاتر نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست له‌م ده‌وڵه‌ته پوچه‌ڵه نه‌ته‌وه و تائیفیه ئاینی یه جیاوازه‌كانی تری ئه‌چه‌وسانده‌وه، ئێستاش مه‌زهه‌بی باڵاده‌ستی عێراق بریتین له شیعه رۆژگارێك شیعه‌كان له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بوون دژ به ڕژێمی عێراق پاش گۆرینی ده‌سه‌ڵات له عێراق و پرۆسه‌ی ئازادی له( 2003) به هاوكاری كورد شیعه‌كان توانیان ببنه هێزی یه‌كه‌می حوكمڕانی عێراق.
نه‌ته‌وه‌ی كورد پشتگیریه‌كی ته‌واوی كردن، چونكه سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد پێی وابوو ئه‌وان تام و چێژی ژێرده‌ستی ئه‌زانن و له ئازاری قوربانیه‌كان تێده‌گه‌ن و هیچ كاتێكیش سته‌مكار نابن، به‌ڵام ئه‌و هاوكێشه‌یه پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاست ده‌رچوو، هه‌موو فه‌رمانڕه‌وا شیعه‌كان یه‌ك له دوای یه‌ك كه هاتنه سه‌ر كورسی حوكمڕانی له‌یه‌كتر خه‌راپ تربوون و نه‌یانتوانی حوكمڕانێكی باش بن بۆ نه‌ته‌وه‌كانی عێراق بێ جیاوازی، ئێمه وه‌ك كورد وه‌ختێك (ڕیفراندۆم) مان كرد تاوه‌كو بۆچوونی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بزانین له‌سه‌ر مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق یاخود سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له داهاتوو له گه‌ڵ عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نهپێچهوانهی ده‌ستوره و نه پێچه‌وانه‌ی یاسا شه‌رعیه‌كان و بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تیه، به‌ڵكو ته‌نها مماره‌سه‌ی مافێكی سیاسی خۆمانمان كرد كه زۆر ده‌مێك بوو ده‌بووایه بمانكردبایه، به‌ڵام جێگای داخه له لایه‌ن هاوپه‌یمان و هاورێكانی دوێنی ڕكابه‌ری ده‌كرێین و رێگا ناده‌ن به‌و مافه ڕهوایهمان بگه‌ین، له‌وه‌ش زیاتر به هێرشی سه‌ربازی و به‌چه‌كی ئه‌مریكی ڕووبه‌ڕوومان بوونه‌وه كه‌خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه واقیعێكی تاڵه بۆ مانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م عاقڵیهته نا لۆژیكیه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ژیانێكی دیموكراسی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه به‌رێ بكرێت هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكیش هیواو ئاواتی له‌سه‌ر عێراق هه‌ڵچنیبێت به‌وه‌ی كه به‌خته‌وه‌ری بۆ نه‌ته‌وه‌كانی تربهگشتی و كوردستانیان به‌تایبه‌تی به‌دیدێنێت خه‌ڵه‌فاون و كاڵفامن ،چونكه عێراق هێرشی سه‌ربازی هه‌ر ده‌كرده سه‌ر ناوچه‌كوردستانیه‌كان، ئه‌وجا ڕیفراندۆمان بكردایه یاخود نا، ئه‌گه‌ر وانیه بۆ تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی عێراق ماددی (140) ده‌ستوری عێراقی جێبه‌جێ نه‌كردوه،له‌لایه‌كی تر بۆچی بوجه‌و قوتی خه‌ڵكی بڕی خۆ ئه‌و كاتت ڕیفراندۆمان نه‌كردبوو.
تاكه ڕێگه له‌به‌رده‌م ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌یه كه خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه و جدی تربین له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ش به پله‌ی یه‌كه‌م له‌به‌ر نه‌وه‌كانی ئاینده، تاوه‌كو نه‌كه‌وینه به‌ر شاڵاوی گله‌یی و گازه‌نده‌یان و نه‌ڵێن باوك و باپیرانمان له نیوه‌ی رێگا ده‌ستیان لێهه‌ڵگرت له‌لایه‌كی تریش تاوه‌كو ئه‌وانیش وه‌كو ئێمه ڕووبه‌ڕووی زوڵم و سته‌می سه‌رانی عێراق نه‌بنه‌وه، بۆیه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه مانه‌وه له‌گه‌ڵ عێراق به‌ڕێكردنی چركه ساته‌كانی زه‌مه‌ن به هیچه.