هێزی دڕدۆنک

هێزی دڕدۆنک
کوردستان سەرکەوت ، ئەوەی گرینگ بوو ببێت بوو ، لە ئێستاوە هیچ هێزێک بۆی نییە داوای یەکگرتوویی خاک و گەلی بەناو دەوڵەتی (عیراق) بکات.
ڕیفڕاندۆم پێناسی تاک بە تاکی کوردستانییان دەکات لە شەفافترین و دێمۆکراسیترین پڕۆسەدا و هیچ کەلێنێکی بۆ تەعن و نەقد و هات و هاواری سیاسی دژبەرانی سەربەخۆیی کوردستانی نەهێشت.
دڕدۆنک و دڕندەکان ئێستایشی لەگەڵ بێت لە جەنگەڵ دەژین ، لای ئەوان جیهان جەنگەڵێکەو دەبێت بە زەبری هێز بڕوانینە جیهان
ئەوان تینوی خوێنی کوردن ، سوپایێکی وەحشین و هیچ دەربارەی مرۆڤبوون نازانن.
بڕیاری ئەوەڵ و ئاخیری ئەوان مەسحکردنی ئەو قەوارە سیاسییەیە کە لە باشور بوونی هەیە
ئەوان ترسییان لەو هەموو سەرکەوتن و پێشوەچوونەیە کە لە ماوەیێکی زۆر کەم هاتۆدە دی.
کوردستان نەکەوتە ژێر هەژموونگەرایی (تورک ، فارس ، عەرەب) توانی شوناس و کلتوری خۆی بپارێزێت ، نەبووە بەشێک لەو جەنگە مێژووییەی (شیعە و سونە) ڕێگەی نەدا بیری تۆندڕۆیی لە خاکەکەی گەشە بکات.
هیچ هێزێک ناتوانێت کوردستان تێکبشکێنێت ، کوردستان سەردەکەوێت ، بە مەزنترین سەرکەوتن ناوی لە مێژووی مرۆڤایەتی تۆمار دەکرێت.
Top