تۆ ئازادی لەوەی چۆن تێدەفکری

تۆ ئازادی لەوەی چۆن تێدەفکری
تۆ ئازادی لەوەی چۆن تێدەفکری ، ئازادی لەوەی چۆن بەرگری لە سیاسەت و مەنهەجییەتی حزبەکەت دەکەیت. ئازادی تۆ لەو شوێنە دەوەستێت کە ئازاری نیشتیمان بدەی ، ئازادی تۆ لەو شوێنە هیچ مانایێکی نامێنێت کە بە (جاش) بڵێی پاڵەوان و بە (پێشمەرگە) بڵێی میلیشییا...
ئاخر ئازادی شەڕکردنە لەگەڵ دیکتاتۆر ، جەنگە دژی داگیرکەر ، کوشتنی ڕووحی شەڕانگێزە و لەدایک بوونی ڕووحێکی ئاشتییانە و پڕ شادی یە.
بۆ ئەوەی مرۆڤێکی (ئازادخواز) بیت پێویست بەووە ناکات خۆت بە دەقی فەلسەفی ببەستیتەوە ، پێویست ناکات باسی هیچ نموونەیێکی باڵا بکەیت ، کوردستان هێندەی مەزنی بوون ئازاری دەستی دیکتاتۆرییەتی کێشاوە ، باشتر لە هەموو مەخلوقێک لە ئازادی و سەروەری دەگات ، کوردستان سەرکەش و ڕابەری ئازادیخوازانی جیهانە ، هیچ دەنگێک ناتوانێت خاموشی بکات ، کوردستان سەردەکەوێت.
Top