له‌ئێستادا كات كاتی یه‌كڕێزیه
November 5, 2017
وتار و بیروڕا
ڕووداوه‌كانی(16 ئۆكتۆبه‌ر) ڕاسته واقیعی حاڵی گۆڕی جا به‌هه‌ر هۆكارێك بێت وه‌ك (خیانه‌ت كردن له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سی کاڵفام و غروری حكومه‌تی عێراق و پیلانی گڵاوی ئێران و توركیا) دژ به‌هه‌رێمی كوردستان گرینگ نیه، چونكه خودی خۆی كاره‌ساته و باسكردنیشی سودێكی ئه‌وتۆی نیه، له‌ئێستادا ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین جێگره‌وه‌ی بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ین ئه‌وا ڕه‌نج و ده‌سكه‌وتی زیاتریش له‌ده‌ست ئه‌ده‌ین ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی دروشمی شۆرشگێری و ڕه‌نجی خوێنی شه‌هیدانه كه قوربانی كه‌ممان نه‌داوه له‌و پێناوه‌دا،جا بۆیه هه‌رچی زووه هه‌مووان بڕیاری لابردنی جیاوازیه‌كان بده‌ین و خاڵه هاوبه‌شه‌كانمان كۆبكه‌ینه‌وه و په‌یمانێكی رووحی به‌یه‌كتر بده‌ین له‌سه‌ر پرسی سه‌ربه‌خۆیی سورتر بین و سیاسیه‌تێكی باش و عه‌قڵانی له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمان په‌یڕه‌وه بكه‌ین.
ئێستا كاتی یه‌كریزیه وه‌ك چۆن نه‌یارانمان یه‌ك ریزین دژ به نه‌ته‌وه‌كه‌مان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانمان، ئه‌وا ده‌بێت په‌یامی ئێمه‌ش یه‌كریزی بێت، چونكه وڵامی یه‌كریزی یه‌كریزیه و به‌بێ ئه‌م كرده‌وه‌یه ڕووبه‌رووی ده‌ره‌نجامێكی دژوارتر ده‌بینه‌وه ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ندیشه هه‌موومانین بێ جیاوازی، چونكه ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق ده‌رهه‌ق به هه‌رێمی كوردستان و هاونیشتیمانیانی ده‌یكات ته‌عدایه‌و هیچ جیاوازیه‌كی نیه له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كانی پێشووتر، بۆیه ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی له‌عێراق دا قه‌یرانی حكوم هه‌یه نه‌وه‌ك حكومه‌ت،باشترین به‌ڵگه‌ش له‌م ڕووه‌وه ئاواره بوونی خه‌ڵك و كوشتنی چه‌ندین خه‌ڵكی بێ گوناح له شاری كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به‌مه‌ش نه‌وه‌ستاون واخه‌ریكه به‌هه‌مان عه‌قلیه‌تی پێشووتر هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ دووباره تعریب كردنه‌وه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كان كه‌له‌لایه‌ن میلیشا شیعه‌كان داگیركراوه.