بۆ كابرای كه‌بابچی ...

بۆ كابرای كه‌بابچی ...
تۆ كه‌ ژماره‌نیت نا سفره‌كه‌ی دوای كۆماش نیت چی له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه‌ ده‌زانیت كه‌ سه‌ره‌واو له‌ورگتا نیه‌ وه‌ك كه‌نویه‌كی به‌تاڵی به‌وهه‌موو پاشخانه‌ رزیوه‌ته‌وه‌ ؟
تۆیه‌ك له‌ژێرپیاڵه‌یه‌ك ئاودا شڵپو ورته‌ وبه‌ده‌هۆڵی دراوی خه‌ڵكی تر شان راده‌وه‌شێنی ته‌نانه‌ت گه‌ردێكی بچوكی نێو ئه‌م فه‌زا گه‌وره‌یه‌ نیت‌ ونابێت .
جورئه‌ت ئه‌وه‌نیه‌ به‌ده‌نگی به‌رز بشیرێنیت تۆ ئه‌گه‌ر هێنده‌ی تاڵه‌مویه‌ك جوامێریت تیادابوایه‌ مافی خۆت له‌وانه‌ وه‌رده‌گرته‌وه‌ كه‌به‌رۆژی رووناك پێكایانیتی له‌سه‌رچی ئه‌ڵاهو ئه‌عله‌م!
كورد راستی وتوه‌ داربده‌ن به‌ئاوا چه‌ند تۆزی لێ ده‌بێته‌وه‌ له ترسنۆكیش هه‌رئه‌وه‌نده‌ ئازایه‌تی وتۆش هه‌رئه‌و فس فس پاڵه‌وانه‌یت.
له‌سه‌رزیخی وردبوو رایانگرتویت خۆت لێ نه‌بێته‌ پاڵه‌وان نا تۆ ده‌بیته‌ پاڵه‌وانی ساتێره‌كان كه‌خه‌لك به‌دیاریه‌وه‌ به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه‌ ده‌تریقێته‌وه‌ .
هه‌موو موباله‌غه‌چیه‌كی فشه‌كه‌ر سنگده‌رپه‌رێنه‌ هه‌ڵه‌وه‌ره‌ به‌چه‌شنی تۆ بۆیه‌ په‌نا ده‌بیه‌ته‌به‌ر په‌لاماردانی شكۆی نه‌ته‌وه‌یی عه‌زیه‌ت به‌ره‌ به‌رخۆت ئاورێك بده‌ره‌وه‌ تاك وته‌نیا ماویته‌ته‌وه‌ به‌دیار ره‌سمێكی سیلفیه‌وه‌.
چاڤی لاندت باش ئه‌وپشكانه‌ی فاڵیان گرتۆته‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پشكه‌كانیان تازه‌ له‌سه‌رده‌ستی عه‌بدێكی مه‌ئموری وه‌ك تۆ ته‌واوی پشكه‌كانیان ئاوی ئامون وتونی بابا چوو.
گوندی ئه‌ڵمانیت باش له‌پرۆژه‌ی نیشته‌جێ بوونا گۆرینی سۆپه‌رماركێت بۆباره‌گای حزبی رێك وه‌ك حوشتروقاپ قاپ.
ده‌موچاوت بخه‌ره‌ ناوله‌پی ده‌سته‌وه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی په‌نجه‌كانت راوه‌شێنی لانی كه‌م رووخسارت ده‌شارێته‌وه‌ لانی كه‌م فیزی به‌باچوت حه‌شارده‌دات .
بچۆره‌وه‌ بۆناوقاوغه‌كه‌ی خۆت به‌دیار كۆمپانیایه‌كی وه‌همی وكه‌ناڵێكی سێبه‌روپرۆژه‌فاشیله‌كانته‌وه‌ خه‌ریكی نیرگه‌له‌ كیشان به‌ تۆوسیاسه‌ت كوجا مه‌رحه‌با دوكانی كابرا ودووقاڵب سابون.
Top