بۆ پێشمه‌رگه‌

بۆ پێشمه‌رگه‌
ناوی پێشمه‌رگه‌ كاتێك له‌ دایك ئه‌بێت، هه‌رله‌ سه‌روو به‌ندی دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی قازی موحه‌ممه‌دا داده‌مه‌زرێت، ئه‌ركی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دوژمن و داكۆكیكاری خاكی كوردستانه‌، به‌ درێژایی مێژووی ڕزگاریخوازی كوردستان هه‌ر له‌دامه‌زراندنی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول و شۆرشی گوڵانی پێشكه‌وتوو خوازی نیشتیمانی ئه‌ركی ئه‌وان رۆیشتن بووه‌ بۆ سه‌نگه‌ری به‌رگری و به‌و په‌ڕی گیان له‌سه‌رده‌ستی ئاماده‌یی مه‌رگ بوون رێك وه‌ك ناوی پیرۆزیان واته‌ هه‌میشه‌ ئاماده‌گی هه‌بووه‌ بۆ مه‌رگ له‌هه‌موو ئان و ساتێك دا.
هه‌ر له‌سه‌رده‌می كۆماره‌ نازاده‌ره‌كه‌ی كوردستان تاكو ئێستا پێشمه‌رگه‌ له‌خۆبوردوانه‌ و ئازایانه‌ و سه‌رسه‌ختانه‌ بواری ده‌ست درێژیی و داگیركاری به‌ دوژمنان نه‌داوه‌، بۆیه‌ وه‌ختێك شانازی به‌و هێزه‌ سه‌ربازیه‌ شه‌رفمه‌نده‌ ده‌كه‌ین ئه‌وا خه‌ڵاتێكی خوداییه‌ به‌ ئێمه‌ی به‌خشیووه‌.
به‌خودانی پێشمه‌رگه‌ پێوه‌رێكی نیه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌، هه‌ر له‌ تێك شكاندنی ئه‌فسانه‌ی داعش وپاراستنی شكۆی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بۆیه‌ ده‌توانین بڵێن ئه‌و داستان و شاكاره‌ مه‌زنانه‌ شیاوی ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ نین كه‌ له‌ جیهان ده‌به‌خشرێن، به‌ڵكو سوپاس و پێزانینه‌كان بۆ پێشمه‌رگه‌ گه‌وره‌ترن و تا ئێستا وێنه‌ی نیه‌، چونكه‌ به‌خشینی روح و دڵ به‌كام پێوه‌ر هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێن!..
پێشمه‌رگه‌ له‌و شه‌ره‌ ڕه‌وایه‌ی له‌و چه‌ند رۆژه‌ كردی وه‌ك داستانی پردی و مه‌خمور و تلسقۆف مێژوو به‌ سه‌ربه‌رزی بۆیان تۆمار ئه‌كات وه‌ك داستانی گه‌روی عمر ئاغا و خواكورك و كۆرێ، بۆیه‌ هێشتا هیوایه‌ك هه‌یه‌ بۆ مانه‌وه‌ به‌ شكۆمه‌ندی و سه‌ربه‌رزی و سه‌ربه‌ستی بۆ كوردستانیان.
بۆ نیشتمانی كوردستان هیچ شتێك شیاوی دڵته‌نگی نیه‌، چونكه‌ له‌مه‌یدانی شۆره‌سواری و سوارچاكان بوونی پێشمه‌رگه‌ هه‌موو تارمایه‌كانی دوژمن و نه‌یاران له‌بار ده‌بات، له‌هه‌مان كاتدا خۆشگوزه‌رانی و ئاسایش بۆ هه‌مووان ده‌گه‌رێنێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ ناوی پێشمه‌رگه‌ ناوێكی به‌رزو دره‌وشاوه‌یه‌ لای هه‌موو نیشتیمان دۆستان و كوردپه‌روه‌ران.
Top