باڵێكی یه‌كێتی زه‌نگی ته‌سلیم بوونی بۆ به‌غدا لێدا

باڵێكی یه‌كێتی زه‌نگی ته‌سلیم بوونی بۆ به‌غدا لێدا
له‌مێژووی پارتی و یه‌كێتی دا دوو ده‌سته‌واژو بۆ شاری كه‌ركووك بوونی هه‌بووه‌ و به‌رده‌وام له‌ بوونی فه‌رهه‌نگی ئه‌و دوو حزبه‌دا ده‌وترێت و به‌رده‌وام ده‌كرێته‌وه‌، ئه‌ویش ( كه‌ركووك دڵی كوردستانه‌) و ( كه‌ركووكیش قودسی كوردستانه‌) له‌رووی بنه‌ماوه‌، ئێستا ئه‌و دوو دروشمه‌ له‌به‌رده‌م یه‌كدا وه‌ستاون، قوڵ شۆڕ بوونه‌ته‌وه‌ ناو واقیعێكی ئاڵۆزدا له‌ به‌رامبه‌ر حشدی شه‌عبیش و سوپای عێراقی دا، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر له‌رووی مه‌فهوم و مانادا، سه‌یری هه‌ردوو دروشم ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌ تێده‌گه‌یت، كه‌ له‌ئێستادا باڵێكی یه‌كێتی هێشتا له‌ژێر ئه‌و دونیا بینینه‌دان كه‌ كه‌ركووك قودسی كوردستانه‌، چونكه‌ له‌رووی ماناو كاتدا، ئه‌م دروشمه‌ گۆڕانی به‌سه‌ر دادێت، له‌واتاو مانای خۆی دا ناتوانێت به‌رجه‌سته‌ی واقیعێكی تر بكات، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌و دروشمه‌ له‌لایایی مام جه‌لال به‌كار هێنراوه‌، كه‌ كه‌ركووك له‌ده‌ستی دوژمن دابووه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا واتا و روانینی قودس بوونی كه‌ركووك، خاڵیه‌، چونكه‌ قودس به‌مانای داگیركراوی شارێك دێت له‌ده‌ست هێزێكی تر دا دێت، به‌ڵام كه‌ركووك له‌ئێستادا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردی دایه‌، به‌مانای داگیركراوی نیه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ بۆته‌ گه‌وره‌ترین بن به‌ستبوون له‌ دیدی باڵێكی یه‌كێتی دا كه‌ هێرۆخانی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی له‌رووی مانا و مه‌فهومه‌كه‌ی دا تێپه‌رێنێت، بۆیه‌ش ئاماده‌ی تێدایه‌، كه‌ركووكی دڵ له‌ئێستادا كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كوردی دایه‌ راده‌ستی به‌غدا بكاته‌وه‌ به‌رده‌وامی به‌قودس بوونی كه‌ركووك بده‌،

رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو

هه‌وڵێكی زۆری قاسم سولێمانی هه‌یه‌ كه‌ ته‌واوی یه‌كێتی بخاته‌ ژێر ته‌سلیم بوون به‌ به‌غداو و مه‌رجه‌كانیش كه‌ بۆ یه‌كێتی ناردراوه‌، وه‌ك مه‌رجی ته‌سلیم بوون بڵاو بۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ترسی له‌ باڵێكی یه‌كێتی دروست كردووه‌، كه‌ به‌ته‌واوی له‌ئێستادا ئاماده‌ بێت، خۆی راده‌ستی به‌غدا بكات له‌ژێر چاودێری ئێران، به‌ڵام له‌ناو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی باڵێكی به‌هێز هه‌یه‌ كه‌ ئێستا هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی له‌ كه‌ركووكه‌، نایه‌وێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك یه‌كێتی و كه‌ركووك راده‌ستی به‌غدا بكات، حشدی شه‌عبیش وه‌ك هه‌ره‌شه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی به‌كار ده‌هێنرێت”.

ته‌سلیم بوونی باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌به‌غدا

له‌ئێستادا باڵێكی ناو یه‌كێتی كه‌ هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و شانازی خوشكی و باڤل و لاهور سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، به‌شێكی زۆری مه‌كته‌بی سیاسی كه‌ به‌زه‌بری پاره‌ له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و باڵه‌دان، ته‌سلیم بوونی خۆیان به‌ قاسم سولێمانی راگه‌یاندووه‌، به‌ڵام جێبه‌جێ كردنی چۆنیه‌تی ته‌سلیم بوونی یه‌كێتی بۆته‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ به‌رده‌م قاسم سولێمانی له‌وه‌ی كه‌ چۆن حشدی شه‌عبی بهێنێته‌ ناو كه‌ركووك، چونكه‌ نه‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك له‌گه‌ڵ ته‌سلیم بوونی شاره‌كه‌یانن، نه‌ پارتیش ئه‌و رێگایه‌ نادات، ئه‌و هێزه‌ زۆره‌شی كه‌ له‌ كه‌ركووكه‌ سه‌ر به‌ باڵی كۆسره‌ت ره‌سوله‌، ئه‌ویش له‌ پارتی پێداگرتره‌ له‌وه‌ حشدی شه‌عبی بێـت، زۆر تووند رووبه‌رووی ده‌بێته‌وه‌”.

زه‌نگی ته‌سلیم بوون له‌میدیای ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی

میدیاكانی ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی له‌ئێستادا به‌ پاره‌یه‌كی زۆر و سپۆنسه‌ری زۆر كه‌وتوونه‌ته‌ بانگه‌شه‌ بۆ ته‌سلیم بوون له‌ژێر ناوی لادانی شه‌ڕ له‌ كه‌ركووك، به‌ڵام له‌بنه‌ره‌تدا ئه‌م بۆچوونه‌ ته‌واو ته‌سلیم كردنی كه‌ركووكه‌، ده‌یانه‌وێت له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌ی گوایه‌ شه‌ڕ له‌ خه‌ڵك لاده‌ده‌ن كه‌ركووك راده‌ستی حشدی شه‌عبی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ئێستادا له‌لایان سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك، كه‌ سه‌ر به‌ باڵی هێرۆن، كاری بۆ ده‌كرێت، ده‌یانه‌وێت به‌هێزی حشدی شه‌عبی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و پارتی له‌و شاره‌ بشكێنن، به‌ڵام كێشه‌ی به‌رده‌م ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی یه‌كێتی كه‌ سه‌ر به‌ باڵی هێرۆن، خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌، ئه‌مه‌ش بۆ یه‌كێتی مه‌ترسیداره‌”.

ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی له‌كه‌ركووك بشكێت له‌ناو ده‌چێت

ئه‌نجام، ئه‌گه‌ر ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌و رێگایه‌ به‌رده‌وام بێت، پاشه‌كشه‌ بكات، كه‌ركووك راده‌ست بكات، ئه‌وه‌ باڵێكی تری یه‌كێتی و هێزێكی زۆری پارتی و په‌كه‌كه‌ و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خه‌ڵكی كه‌ركووك، رێگری ده‌كه‌ن له‌حشد و سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر حشدی شه‌عبی، به‌هه‌موو پێوه‌رێكی جوگرافیا و خه‌ڵك له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێشمه‌رگه‌ دایه‌، به‌مه‌ش، هه‌كا پێشمه‌رگه‌ سه‌ركه‌وت، زۆر زه‌حمه‌ته‌ جارێكی تر لێبگه‌رێن ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی نزیكی كه‌ركووك بكه‌وێته‌وه‌، به‌مه‌ش ئه‌و باڵه‌ی یه‌كێتی بۆ ئه‌به‌د كه‌ركووك ده‌دۆرێنێت، كه‌ به‌هێزترین جێنفوسی یه‌كێتیه‌، به‌مه‌ش باڵی تری یه‌كێتی زۆر به‌هێز ده‌بێت”.
واتا باڵی ته‌سلیم بووی یه‌كێتی كه‌ ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانی خۆی له‌گه‌ڵ شیعه‌ نه‌كاته‌ قوربانی كه‌ركووك و كه‌ركووك راده‌ستی شیعه‌ بكات، له‌ئێستادا له‌دۆخێك دا نیه‌، بتوانێت كه‌لێن له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ رووبه‌رو بوونه‌وه‌ی حشدی دروست بكات، بۆیه‌ ترسی گه‌وره‌ی له‌ده‌ست دانی كه‌ركووكه‌ و له‌ئێستادا ناتوانێت بریار بدات، به‌ڵام میدیاكانی ئه‌و باڵه‌ ده‌یه‌وێت شه‌قامی كه‌ركووك و كوردستان بۆ ته‌سلیم كردنی كه‌ركووك ئاماده‌ بكات”.

پێشمه‌رگه‌ سه‌رده‌كه‌وێت به‌سه‌ر حشد

ئایا شه‌ری پێشمه‌رگه‌ له‌گه‌ڵ حشدی شه‌عبی سه‌رده‌كه‌وێت، چاوێرانی سه‌ربازی له‌و باره‌یه‌وه‌ پێیان وایه‌ هێرشی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك، كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ حكومه‌تی عێراق چونكه‌ سوونه‌ و شه‌قامی توركمانی كه‌ركووكیش رێگا به‌ گه‌رانه‌وه‌ی سوپای عێراق و حشدی شه‌عبی ناده‌ن و ترسێكی زۆری بۆ سه‌ر ئه‌وانیش هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ هاوكارێكی زۆری پێشمه‌رگه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ی كورد له‌ شه‌قامی كه‌ركووك ئاماده‌یه‌ بمرێت به‌س رێگا نه‌دا حشد بێته‌ ناو كه‌ركووك، له‌رووی جوگرافیاشه‌وه‌، هێزی پێشمه‌رگه‌ دامه‌زراوه‌ له‌و ناوچه‌یه‌، بۆ هێزی به‌رامبه‌ر پێشمه‌رگه‌ ئه‌سته‌مه‌ بتوانرێت به‌ئاسانی سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ ببرێت، له‌رووی حه‌قانیه‌تی و وره‌ی پێشمه‌رگه‌، له‌به‌رامبه‌ر هێزێكی وه‌كو حشدی شه‌عبی، به‌هێزتر و به‌قوه‌تره‌ بۆیه‌ له‌مه‌شدا ئه‌سته‌مه‌ یتوانرێت وره‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌پێش خه‌ڵكی كه‌ركووك بشكێت بۆیه‌ له‌هه‌موو زه‌مینه‌كه‌دا كورد له‌و شه‌ڕه‌ دا ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی زۆر زۆره‌”.
Top