په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بانگه‌وازێك بۆ جیهان ونه‌خشه‌رێ بۆ چاره‌سه‌ری..
October 14, 2017
وتار و بیروڕا
مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بۆ له‌به‌ین بردنی دیموكراسی وپێكه‌وه ژیان پرۆژه‌یه‌كی كه‌رووهه‌ڵاتوه‌و تازه‌نیه ئاخر به‌دریژایی مێژوو ئه‌وه‌حكومه‌تی خۆسه‌پێنه‌ری عێراق بووه كه‌شه‌راكه‌تی له‌گه‌ڵ كوردستان ره‌تكردۆته‌وه‌وبۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رچی له‌ده‌ستی هاتبێت كردویه‌تی وباكی به‌پرنسیپی مرۆڤایه‌تی نه‌بووه و‌ده‌ستی به له‌سته‌مكارییه‌وه گرتووه.
له‌ئێستادا ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا زۆر به‌روونی ئه‌وه‌ی راگه‌یاندوه كه خواستی له‌به‌ره‌ورووبونه‌وه‌ی كوردستان دیاری كردوه‌وفشاری میلتاری له‌رێی میلیشیاكانه‌وه خستۆته گه‌رودانیشتن له‌سه‌ر میزی گفتوگۆره‌ت ده‌كاته‌وه.
له‌م میانه‌یه‌دا ده‌وڵه‌تمه‌دار نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی روون وئاشكرای به‌زمانی دیبلۆماسی راگه‌یاند گه‌ر دیقه‌تی ورد له په‌یامه‌كه بده‌ین به‌وه ئاشنا ده‌بین كه خواستی ئاشتیانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌چاره‌سه‌ری ریشه‌ی ده‌ستنیشان كردوه .
جه‌وهه‌ری ئه‌م په‌یامه جیاله‌وه‌ی ساغكردنه‌وه‌ی لایه‌نی دیموكراتخوازوپلۆرالی وخواستی ئاشتی وگفتوگۆی مه‌ده‌نیانه‌یه هاوكات ده‌رخه‌ری ئه‌وراستیه‌یه كه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیموكراسی كوردستان و ووره‌وقاره‌مانێتی پێشمه‌رگه‌یه ژیان به‌ئاسوده‌یی له‌وناوچانه‌دا ده‌گوزه‌رێن كه له‌ته‌نگانه‌دا سوپای عێراق جیی هێشتن وئێستاش میلیشیا تایفیه‌كه‌ی عێراق هه‌ره‌شه‌یه له‌سه‌ریان.
سه‌رێكی تری شرۆڤه‌ی ئه‌م گوتاره ئاراسته‌ی په‌یامه‌كه‌یه وبه‌راشكاوی روو ده‌كاته ئاستی نێوده‌وڵه‌تی وپرۆسه‌كه له‌پرسێكی لۆكاڵیه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ ئاستی یونیڤێرساڵی ودیوی خۆسه‌پێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا بۆهه‌موو جیهان به‌یان ده‌كات .
ئه‌وكاته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌زمانی تایفی ودوورله‌ئه‌ته‌كیه‌تی حوكمرانی هه‌ره‌شه له‌پێكه‌وه ژیان ودیموكراسیه‌ت ده‌كات رێك پێچه‌وانه‌كه‌ی له‌په‌یامی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینین كه خواستی بێ چه‌ندوچوون وسروشتی گه‌لی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت ومه‌تره‌حی له‌ئاشتی دا چرده‌كاته‌وه له‌رێگای گفتوگۆودیالۆگه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌ونه‌خشه‌رێیه كه‌سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان پشتی پێ به‌ستوه‌وسه‌رۆك بارزانی له‌ته‌واوی گوتاره‌كانی دا جه‌ختی له‌سه‌ركردۆته‌وه كه‌ده‌بێت دوودراوسێی باش بین له‌گه‌ڵ عێراقدا.
له‌به‌شێكی هه‌ستیاری په‌یامه‌كه‌دا رێزدار نێچیرڤان بارزانی روو له‌گه‌لی كوردستان ده‌كات پشتبه‌ستوو به‌بناغه‌ی پۆڵاینی پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی كوردستان داواده‌كات بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی هه‌رهه‌ره‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوردستان یه‌ك ریزبن دواجار پاراستنی كوردستان هیشتنه‌وه‌ی په‌ناگه‌ی ئارامه له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌وپه‌ناگه‌یه‌ی جیهان پێشوازی لێده‌كات .
په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جیاله‌وه‌ی په‌یامێكی روونه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هاوكات بانگه‌وازه بۆ جیهان وخستنه رووی چاره‌سه‌ری ریشه‌ییه له‌رێی گفتوگۆودیالۆگی بنیاتنه‌ره‌وه.