ورده‌کاری پاشه‌کشێیه‌که به‌م شێوه‌یه
October 14, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌و سنوره خاکی عێراقه و دوای هاتنی هێزه‌کانی عێراقی و میلیشیاکانی حشدی شه‌عبی، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی که له‌وێ بوون، له ڕووی سه‌ربازییه‌وه سه‌نگه‌ره‌کانیان قاییم نه‌بوون، هه‌روه‌ها له سێ لاوه له گونده‌کانی (نه‌وافل، مجه‌مه‌ع یه‌رموک، مریه‌م به‌گ) چه‌کدارانی حشد و سوپای عێراقی بوونیان هه‌بووه و له ئه‌گه‌ری هێرشی حشدی شه‌عبی بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌توانرا به‌ئاسانی پێشمه‌رگه گه‌مارۆ بدرێت و مه‌ترسی زیاتر بووه و مانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له‌و شوێنانه زیانی زۆرتر بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ، پێشمه‌رگه زیانی ئه‌وتۆی به‌رنه‌که‌وێ و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌کانی دواوه که سنوری خاکی کوردستانه زیاتر توند و توڵتر بن، بڕیاردراوه ئه‌و هێزه له‌و سنوره بکشێنه‌وه.
واته کشانه‌وه‌که نه ته‌سلیم کردنی خاکی کوردستان بووه، نه پیلان و ڕێککه‌وتن بووه.ڕاسته که‌موکوڕی له جۆری کشانه‌وه‌که هه‌بووه به‌ڵام بۆ پاراستنی گیانی پێشمه‌رگه‌کان و قاییم کردنی سه‌نگه‌ره‌کانی ئه‌و بڕیاره دراوه.
سوپاس بۆ کاک نیاز حاجی که ورده‌کاری و زانیاری وردی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوە پێدام.