نێچیرڤان بارزانی ھیوا و دەوڵەتمەدار

نێچیرڤان بارزانی ھیوا و دەوڵەتمەدار
نێچیرڤان ئیدریس بارزانی وەک لای ھەموان ئاشکرایە نەوەی بارزانی نەمرە و لەسەر رێچکەی باوک و باپیری بەردەوامە لە کاری نمونەیی و جوان و چاکە خوازی.
کار و پڕۆژەی لەسەر ئاوەدانی و حوکمڕانیکردن بۆ خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزاری بووە، دوایی بارزانی باوک ڕۆڵە و نەوەکانی ئەو دانەبڕاون لەکۆڕی خەبات و کوردبوون، یەکێک لەو ڕۆڵە ئازا و چالاکە ڕێزدار نێچیرڤان بارزانیە، ساڵانی حوکمڕانی ئەو لە ئاوەدانی و بوژانەوە و گەشەسەندی ھەمەلایەنە گەواھیدەری ئەوەن کە بەرێزیان ئەندازیاری ئاوەدانی و ھیوا و دەوڵەتمەدارە لە ڕابردوو و ئێستادا.
لەو چەند ڕۆژەی پێشوو کە بەرێز (مام جەلال) سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان چووە بەردڵۆڤانی خودای گەورە، بێگومان کۆچی ناوادەی بەرێزیان بۆ ھەمووان جێگای ئەسەف بوو. لێ ئەوەی جێگای ھەڵوەستە لەسەرکردنە مەراسیمی ناشتنی تەرمی مام جەلال بەو شێوەیە رێک و دروستە راستەوخۆ لەژێر چاودێری پرۆتوکوڵی ھەرێمی کوردستان بوو، ھەموو ئەو ڕێکخستن و کردار و نمایشە کە گوزارشتی لەیەک پارچەیی کورد دەکرد وە ھەمووانی کۆدەنگ کرد کە کورد یەکە و ئامانجی ھاوبەش لەناکۆکیەکان گەورەترە ئەمە بەرھەمی کارێزمایی و لێھاتووی بەرێزیانە، جیا لەوەش کۆبونەوە لەگەڵ رێکخەری بزوتنەوەی گۆران گوزارشتێکی حاشاھەڵنەگرە بەوەی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان خەمی یەک دەنگی لە پرسە چارەنوس سازەکان لای ئەو بەھایەکی مەزنی ھەیە، چونکە بە شێوازێکی ڕاستەوخۆ یان ناراستەوخۆ بێت بزوتنەوەی گۆڕان نەی توانی لەگەڵ سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بەھاوبەشی بەرەو ئامانجە مەزنەکە بڕوات بەدیدی من ئەو سەردانە بەستەڵەکی نێوان کۆی ھێزە سیاسیەکان دەتوێنێتەوە، لەھەمان کاتدا جوڵە و گەڕان و چالاکیەکانی رێزدار نێچیرڤان بارزانی ئاماژەیەکی ڕوونن بەوەی ئاسۆی کورد گەشە و دەوڵەتمەدارێکی سەرکەوتوومان ھەیە ئەوەی ماوتەوەش ئەوەیە پشتگیر و پاڵپشتی بەرێزیان بین بۆ ئامانج و مەبەستە پیرۆز و مەزنەکان.

Top