باس له‌كام سه‌روه‌ری ده‌كه‌یت ؟

باس له‌كام سه‌روه‌ری ده‌كه‌یت ؟
سه‌رۆك وه‌زیرانی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد ماوه‌یه‌كه‌ توشی په‌تا ژه‌نگرتوه‌كه‌ی هه‌ره‌شه‌وگوره‌شه‌ بووه‌ له‌هه‌مبه‌ر هه‌رێمی كوردستان .
عه‌بادی كه‌ خاوه‌نی حكومه‌تی شڵۆق وئیداره‌یه‌كی فاشیله‌ مه‌به‌ستێتی باربووی نه‌زیفی شكستی به‌هه‌ره‌شه‌ له‌سه‌رهه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه‌، ئاخر ئه‌و راستیه‌ له‌مێژه‌ ساغ بوه‌ته‌وه‌ كه‌ حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق به‌تاڵه‌ موو جیاوازییان نیه‌ له‌ره‌فتاری فاشیانه‌یان به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی كوردستان وبۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌رچیان له‌ده‌ستهاتبێت درێغیان نه‌كردوه‌وسه‌ره‌نجام عه‌بادیش په‌رێزی هه‌روه‌ك مالكی قوتبر چڵكی رۆژگاری سته‌می لێده‌چۆرێت.
ئه‌گه‌رچی دێروك ئه‌وه‌ی ئیسپات كرد كه‌ كوردستان به‌پێوه‌ راده‌وه‌ستێت وته‌واوی پیلانه‌كانی داگیركه‌ران پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌.
سه‌یره‌ عه‌بادی له‌هه‌موو هه‌ره‌شه‌وگوره‌شه‌كانی دا ده‌ستی به‌م گرێ رسته‌یه‌وه‌ گرتوه‌ كه‌ناوی سیاده‌وسه‌ره‌وه‌ری خاكی عێراقه‌!
ئێستا واده‌ی خۆیه‌تی رووبه‌روو له‌ عه‌بادی بپرسین باس له‌كام سه‌روه‌ری ده‌كه‌یت ؟چ سه‌مه‌ره‌یه‌كه‌ باس له‌سه‌وه‌ری عێراق ده‌كه‌یت وپه‌نات به‌ئیران وتوركیاوه‌ گرتوه‌ ئه‌وپه‌ری گاڵته‌جاری سیاسی ئه‌وه‌یه‌ به‌زمانی پارانه‌وه‌ له‌ توركیا وئێران ده‌ته‌وێت سیره‌ له‌كوردستان بگریته‌وه‌ .
خۆتۆ له‌میانه‌ی گوتاره‌فشۆڵه‌كانتدا زۆر ده‌ست ده‌گریت به‌وموباله‌غه‌یه‌وه‌كه‌ گوایه‌ سوپای عێراقی داعشی تێكشاكندوه‌ كه‌واش نیه‌ ئه‌وه‌ به‌شاهیدی هه‌موو دنیا پیشمه‌رگه‌بوو داعشی تێكشاند و ووره‌ی خسته‌ به‌رده‌می سوپا به‌زیوه‌كه تان لانی كه‌م شه‌ری داعش بكه‌ن ئیدی ئه‌مه‌ت له‌چی و ئه‌و هه‌موو پارانه‌وه‌وده‌ستگرتنه‌ت به‌هه‌یبه‌تی ئیران وتوركیاوه‌ له‌چی ؟
هه‌ربه‌راست پارساڵ بوو هات وهاوارتبوو به‌وه‌ی سوپای توركیا له‌باشیك چی ده‌كات؟ئه‌ی ئێستا كه‌ باشیك له‌رووی سه‌ربازیه‌وه‌ به‌ده‌ست سوپاكه‌ته‌وه‌یه‌ وسوپای توركیاش له‌وێوه‌ بۆنوته‌قت له‌خۆت بریوه‌؟
ئه‌وده‌مه‌ی سه‌رۆكی توركیا له‌تۆ زیاتر قسه‌ له‌باره‌ی دۆخی عیراقه‌وه‌ ده‌كات وئه‌جندای خۆی فه‌رز ده‌كات ئه‌وه‌ بۆچ زمان له‌ده‌متا بزربووه‌؟یان ئه‌وه‌تا ده‌ركه‌وت تۆش دوای ته‌پوتۆزی سه‌رۆكی ولاتی توركیا كه‌وتویت وسه‌ره‌نجام له‌نێو ته‌وپوتۆزی ئه‌و به‌دواكه‌وتنه‌ت نوقم ده‌بیت وسه‌رۆكی توركیات به‌ سوڵتانی خۆت قبوڵ كردووه‌.
پێده‌چێت په‌رێزی تۆش هه‌روه‌ك مالكی بێت وبه‌وجۆره‌ش دۆخی عێراق له‌وبه‌شه‌ی كه‌ماوه‌ شروورتر بێت وعاقیبه‌تی حكومرانیه‌كه‌ی تۆش له‌هی مالكی نه‌ك باشتر نابێت بگره‌ به‌چه‌شنی ئیداره‌ فاشیله‌كه‌ی شكتخواردوو ده‌بێت.
Top