کورد لە رووی فیکریی ،سیاسی و ئەخلاقییەوە ، هەم راستە و هەم حەققە
September 30, 2017
وتار و بیروڕا
بەلام لەبەر ئەوە کە کوردستان و کورد فاکتۆرێکی بە هێزی ژیئۆپۆلیتیکە و لەبەر ئەوە کە جورئەتی ئەوەی بە خۆیدا کە رێفراندۆم بکات و داخوازی خۆی نیشانی دنیا بدات، ئاسان نییە بۆ نەیاران کە وەک جاری جاران کورد بێ دەنگ بکەن.
ناوچە لە گۆڕان دایە تەنانەت خۆشیان یەک ناگرێن لە دژایەتی کوردستاندا. بۆچوون و شێوەی حکمرانی وان جگە لە قەیران و تێرۆر هیچی تر بەرهەم ناهێنێت. پێشنیاری کوردستان بۆ بە رەسمی ناسینی کورد و بوون بە جیران و بەرێوەبردنی پێوەندی مۆدێرن و ئەمرۆیی رێبازی ئەمرۆ و دوا رۆژە. دنیای بە وجدان رۆژ لە دوای رۆژ خۆیان لە سەنگەری کورد دا دەبیننەوە.
بەلام بار و دۆخی دوای رێفراندۆمی مێژوویی بۆ سەربەخۆیی نابێ وەک حالەت چاوی لێ بکرێت بەلکوو دەبێ وەک پرۆسە بیبینین.
پرۆسە هەوراز و نەشیوی هەیە، خۆ راگریی و ووت وێژ و کاری رۆژانەی پێویستە تا کوو ئەنجام و کۆتایی پرۆسە بە قازانجی کورد بشکێتەوە.
بۆ ئەم مەبەستە یەک ئەسل زۆر گرینگە کە پەیرەوی بکەین ئەوەش دابەشکردنی ئەرک وکارە لە ژیانی ئابووریی و سیاسی و ئیداریی رۆژانەماندا.
داریشتنی ستراتێژیی سیاسی و بەرێوە بردنی ئەرکی سەرۆکایەتییە، ئیدارەی زانکۆ و قوتابخانەکان ئەرکی مامۆستایانە، پاک و خاوێن راگرتنی شار و گەرەک ئەرکی شارەوانییە، زیاد تر کردنی بەرهەمی کشت وکالی ئەرکی جوتیارانە و هتد.
هەتا ئێستا وامان خۆ بە دنیا ناساندووە و ئەوەندە چوینە پێش کە رێفراندۆممان پێ بکرێ و رۆژ لە دوای رۆژ ئەم رێفراندۆمە ببێتە بابەتی سیاسەتی ناوچە و دنیا و دەرنگ یان زوو لە سەر ئاکامی رێفراندۆم لە ئاستی نێونەتەوەییدا دەگەینە سەر مێزی گفتگۆ، ئەگەر بێتوو لەم پرۆسەیەشدا خۆمان بە باشی ئیدارە بکەین و ولاتمان بە رێک وپێکی بەرێوەی بەرین و گرینگتر لە هەموو شت یەکەتی نێو خۆییمان بپارێزین ، دەبێ دلنیا بین کە لەم پرۆسەیە وەک براوە دەینە دەر. بۆ سەرکەوتن لەم ئەرکەدا دەبێ لە هەموو ئاستەکاندا بەرنامەی کاری خۆمان هەبێ و خاوەن سیاسەتی خۆمان بین، رەدفێعل و دژکردەوە ناتوانێ ببێتە بنەمای سیاسەتێکی بەننا بۆ ئیمە.
حوسێن کوردنەژاد