خوێندنەوەیەکی واقعیانە بۆ لێدوانەکەی نێچیرڤان بارزانی

خوێندنەوەیەکی واقعیانە بۆ لێدوانەکەی نێچیرڤان بارزانی
مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە ھەرمرۆڤێک کاری زۆر بکات ، بێگومان توشی ڕەخنە و گلەیش دەبێتەوە ، بەڵام مرۆڤی سەرکەوتوو ھەمیشە بۆپێشەوە دەچێت و خەمی گەورەتری ھەیە ، نێچرڤان بارزانی کە بە پیاوی ڕەقەم یەکی ئابوری کوردستان دەناسرێت ھەمیشە ھەوڵی داوە کە کوردستان بەباشترین شێوە بونیات بنرێتەوە ، ھەر لەسەردەستی ئەمیشدا کوردستان ئەم ئاوەدانیەی بەخۆیەوە بینیوە ، بەتایبەت دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سەددام و یەکگرتنەوەی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و بەڕێوەبردنی زۆرینەی کابینەکان لەلایەن بەڕێزیانەوە ، جەنابیان گەورەترین ھەناگاوی مێژووی نا بۆ گرەنتی کردنی ئابوری داھاتووی دەوڵەتی کوردستان ، ھەر جەنابیان توانی گەورەترین ھەنگاو بنآ بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان ، گەورەترین چەکآ کەلەدەستی دوژمن بوو بۆ پەشیمانکردنەوەی گەلەکەمان لەو پرۆسە مێژوویە پوچەلڕ کردەوە ، ئابوریەکی سەربەخۆی بۆ کوردستان دابین کرد ، من دڵنیام ئەگەر ئێمە موچە و بودجەمان لەلایەن بەغداوە دابین بکرایا بەھەڕەشەی بڕینی مووچە زۆرێک خەڵکی پەشیمان دەکردەوە لە دەنگی ( بەڵآ ) بەتایبەت لەھەندآ ناوچە کە خۆشیان بیانویان ھەبوو ، لێدوانەکەی بەڕێزیشیان لە ڕۆژی مێژووی ( ٢٥ / ٩ / ٢٠١٧ ) و دەنگدانی بە ( بەڵآ ) زۆرێک لە واقعبینی تێدابوو بەتایبەت ھەموو زمانێکی ھەڕەشەی ڕەتکردەوە ، ھەرچەندە پەیامنێران دەیانووت عێراق و ئێران و تورکیا ھەڕەشە دەکەن ، بەڵام جەنابیان ھەر جەختی لەسەر زمانی گفتوگۆ و دیالۆگ دەکردەوە بۆ بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان ، لەکاتێکدا کە بارودۆخەکە زۆر ئاڵۆز بوو ھەموو دراوسێکانمان ھەڕەشەیان دەکرد ، بەڵام ئەو نەکەوتە وەڵام دانەوەی ئەو ھەڕەشانە و زیاتر ئاڵۆزکردنی بارودۆخەکە ، مێژوو شاھیدە کە لەسەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێزیان چەند خزمەتی بە بواری ئابوری کوردستان کردووە ، کوردستان دوای وێرانکردنی شار و گوندەکانی ژێرخانی ئابوری بەتەواوی لەناوچوو، بەڵام بەھەوڵی ڕاستەوخۆی بەڕێزیان ئێستا کورد حاوەنی ( بۆری نەوت و غازە ) و ئەم ووزەیەش بازاڕی بۆدابین کراوە ، ئێستاش دوای ڕیفراندۆم نەیارانی کورد دەیانەوآ وەک ئەوەی دەیانووت ( ڕیفراندۆم ) ناکرآ و درۆیە ، ئێستاش دەیانەوآ بڵێن ئەم ڕیفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی نییە و بمانخەنە مەوقیفی دژایەتی کردنی دونیاوە ، بۆیە وەڵامەکانی بەڕێزیان زۆر ئاشتیانە بوو ، زۆریش بارودۆخەکەی ئارام کردەوە ، فاکتەرێکی گرنگیش بوو بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە ، ھەمووان دەزانین کە گەلی کورد لە باشوری کوردستان نزیکەی سەدەیەکە خەبات دەکات ئەوجا توانی (ڕیفراندۆم ) بکات ، ھەروەھا پێویستە ھەموولایەک ئەوە بزانن کە پرۆسەی بونیاتنانی دەوڵەت پرۆسەیەکی درێژخایەن و ئاڵۆزە و ھەرگیز چاوەڕآ ناکرآ بە چەند مانگێکیش دوای ڕیفراندۆم بەدی بھێنرآ چ جیای ئەوەی کە پرۆسەکە ھێشتا کۆتایی نەھاتبوو ڕاگەیاندنەکان پرسیاری ڕاگەیاندنی سەربەخۆییان دەکرد ، لەبەرئەوە ھەموو کوردێکی بەویژدان دەزانآ کە جەنابی دەوڵتمەدار پایە ئابوریەکانی دەوڵەتی کوردستانی قایم کردووە و ھەرێمی کوردستانی خستووەتە سەر ھێڵی ووزەی جیھانی و بەرژەوەندی وڵاتە زلھێزەکانی ھاوتەریب کرد لەگەلڕ بەرژەوەندیەکانی ھەرێمی کوردستان ، ھەرئەمەش زامنی پاراستنی تاکی کوردە لەھەر ھەڕەشەیەکی دەرەکی و ناوەکی .







Top