گەلی کوردستان بریارە گەورەکەی دا....!

گەلی کوردستان بریارە گەورەکەی دا....!
دوێنێ سەرەرای هەبوونی چەندین هەرەشە و فشاری ولاتانی دراوسێ و نیودەولەتی وەکو رێفراندۆمی کوردستان ئاستەنگ بو شەری داعش دروست دەکات یان سەقامگیری ناوچەکە تێکدەدات بە بەشداری رێژەیەکی زۆری چاودێرانی ناوخو و بیانی و رێکخراوی ناحکومی رێفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە کەش و هەوایەکی ئارام و هێمندا دوور لە توندوتێژی بە سەرکەوتوانە بەرێوەچو،خەلکی کوردستان بە هەموو چین و توێژەکانەوە بە جوش و خروشەوە بە هەستێکی نیشتیمانپەروەرانە بەشدارییان لە گشتپرسی کرد،ئەم جوش و خروشەی خەلکی کوردستان دەنگدانەوەی زۆری هەبوو،ببویە مانشێتی سەرەکی رۆژنامەکانی جیهان،هەربویە هەموو جیهان چاویان لەسەر گشتپرسیەکەی کوردستان بوو و بەوردی دیراسەتی گشتپرسیەکەی کوردستانیان دەکرد،ئاخو گەلی کوردستان چ بریارەك دەدەن.
گەلی کوردستان دوێنێ بریارە مێژویەکەی خویاندا،خوا حافیزیان لە دەولەتی شکستخواردووی عێراق کرد به هەموو جیهانیان وت ئێمەش وەکو هەموو گەلانی تری جیهان ئەو مافەمان هەیە بە ئازادی و سەربەستی بژین،سەربەخوبین و دەولەتی کوردستانی خومان هەبێت،خاوەن سیستەم و یاسا و دادگای تایبەتی خومان بین،خاوەن دەولەتەك بین یاسا تێدا سەروەربێت،هەموومان لە ماف و ئەرکدا یەکسانبین...
وەکو ئاماژەمانپێدا بە ئەنجامدانی رێفراندۆم لە ماوەی دیاریکراوی خویدا گەلی کوردستان بریارە گەورەکەی خویاندا کە هەموو جیهان چاوەرێی ئەم بریارە بوون،هەربویە گەلی کوردستان توانیان بە دەنگدان بە بەلێ باشترین وەفاداری و دیاری پێشکەشی شەهیدانی رێگای رزگاری کوردستان بکەن،دوێنێ ئیرادەی گەلی کوردستان سەرکەوت بەسەر ئیرادەی ناحەزەکانی کوردستان،کوتاییان بە ژیانی ژێردەستی و کوێلایەتیان هێنا،دووبارە گەلی کوردستان سەلماندیان گەلێکن شایستەی ژیانی باشترن.
دۆست و یار و نەیارەکانی کوردستان قسەی خویان لەسەر رێفراندۆمی هەرێمی کوردستان کرد،بەلام دوابریار هەر لای گەلی کوردستان بوو،بویە گەلی کوردستان ئەمرۆ سەرەرای هەبوونی چەندین هەرەشە و فشاری هەرێمی و نیودەولەتی بریارە مێژوویەکەی خویاندا،یەکرێزی و یەک دەنگی گەلی کوردستان کوتاییان بە ژیانی ژێردەستی و کوێلایەتیان هێنا،ئەم دەنگدانە زۆر جیاواز بوو لە دەنگدانەکانی تر،چونکە هیچ سیمایەکی حزبی پێوە دیار نەبوو، سەرجەم کوردستانیەکان بە هەستەکی نیشتیمانپەروەرانە بەشدارییان لە گشتپرسی کرد،هەموویان بە ئێكدەنگ بە عێراقیان وت خوا حافیز ئێمە ناتوانین تا هەتایە پیکەوە بژین،ئێمە لە هەموو رویەکەوە جیاوازین لەگەڵ یەکتر، بویە ئێمە بریارەکەی خومانداوە ئامادەشین بو هەر جورە سزا و باجەك.
بەهەرحاڵ بە رەچاوکردنی هەموو پێوەرە نێودەولەتیەکان رێفراندۆمی هەرێمی کورستان بە سەرکەوتوانە بەرێوەچوو،کەبە رێگەی ئاشتی و مەدەنیانە دەنگی خویان گەیاندە جیهان،هەروەها سیمایەکی دیموکراسیانەی بەخشیە رۆژهەلاتی ناوەراست،هەربویە بە بونەی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەی گەلی کوردستان پیرۆزبایی خوم ئاراستەی جەنابی بارزانی و سەرجەم کوردستانیان دەکەم لە هەر کوێیەکی جیهانبن...
Top