گەلێک خاوەن ێیڕادەیێکی یەکگرتوو بێت سەرکەوتنی مسوگەرە

گەلێک خاوەن ێیڕادەیێکی یەکگرتوو بێت سەرکەوتنی مسوگەرە
هاونیشتیمانیانی هەرێمی کوردستان ئینتیمای نیشتیمانی خویان سەلماند و بە جوش و خڕوشەوە ئامادەیی خویان دەربڕی بو دەنگدان بە بەڵێ بو سەربەخویی و نەخێر بو ژێردەستەیی و کوێلایەتی و بە دەنگێکی بەرزەوە هاوار دەکەن من دەوڵەتم دەوێ و مافی خومە منیش سەربەخوو وسەرفەڕاز بم و چیتر نامانەوێ لە ژێر دەستی بیری شوفینیزمی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستاندا بمێنینەوە و بە مەیلی خویان بڕیارمان لەسەر بدەن

بەڵکو ئێمەش ئەو مافەمان هەبووە و هەیە خومان ببین بە خاوەن بڕیار تاکو چیتر گاڵتە بە چارەنوسمان نەکرێت.

گەلێکی بێ دەوڵەت واتە گەلێکی بێ ناسنامە ئێمە سەدان ساڵە بئ ناسنامەین لەم ڕوو بەولاوە نابێ چیدی بێ ناسنامەیی قەبوڵ بکەین ئەمەش بە یەک دەنگی و یەکڕیزی کوردستانییەکان دەستەبەر دەبێت و دێتە دی واتە ێیڕادەی یەکگرتووی گەلەکەمانە کە دەتوانێت دوای سەدان ساڵ زوڵم و زورداری هەتا ئەمڕو ڕزگاری نەتەوەیی و نیشتمانی بەدی بهێنێت ولە ڕوژی۲٥/۹/۲۰۱۷ قوناغێکی نوئ بخولڤێنێت و لە بێ دەوڵەتی ڕزگاری ببێت ب یەکجاری.

مایەی خوشحاڵیە کە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان واتە گشت شارو شارچکەکانی هەرێمی کوردستان و هەروەها کوردانی تاراوگە و هەمو بەشەکانی کوردستان زور پەروشی ئازادی و سەربەستین و کەرنەڤاڵەکانی ڕیفڕاندومی سەربەخویی کوردستان بەم جوش و خڕوشە زورەوە ئاماژەی ڕون ئاشکران لەم ڕووەوە و تەعبیر لە ئیڕادەی بە هێزی گەلە ستەمدیدەکەمان دەکات بو سەربەخویی و ڕزگاربون لە ئەقڵیەتی سیاسی وەحشیگەری زورێک لە ڕژیمە کونەپەرستەکانی ناوچەکەمان و لە سەروی هەمویانەوەش ڕژیمە سیاسیەکانی دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان.

شایانی باسە ڕاپرسی بو سەربەخویی لە زور شوێنی ئەم جیهانەدا بەڕێوەچووە بەڵام لە هیچ شوێنێکیش ئەو هەڕەشەو گوشارانەی لەم ماوەیەدا بو سەر ڕیفڕاندومی سەربەخویی هەرێمی کوردستان کران لە دژی ئەنجامدانی پڕوسەی ڕاپرسی نەبینراوە و نابینرێت،

گوشارەکانی کومەڵی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بو ڕاگرتنی ڕیفڕاندوم لە ڕاستی دا مایەی شەرمەزاریە وبە تایبەت بو ئەو وڵاتانەی کە خویان بە سەرچاوەی دیموکراسیەت و مافەکانی مروڤ و ئازادییە مەدەنی و سیاسیەکان دەزانن و لێرەوە داوایان لێدەکەم وەک هاوڵاتیەکی ئەم نیشتیمانە بێ دەوڵەت وناسنامەیە کە نزیکەی پەنجا میلیونە چیتر تاوان دەرحەق بە گەلی کوردستان نەکەن چونکە دەوڵەت بون مافی گەلانە و ئێوە سەدان ساڵە هوکارن کە ئەم مافە ڕەوایەی گەلی کوردستان پێشێل بکرێت و تەنها شتێک کە دەتوانێت قەرەبوی مادی و مەعنەوی ئەم گەلە بکاتەوە بریتیە لەوەی کە ئێوە ڕێز لە ئیڕادەی گەلی کوردستان بگرن و ویژدانی خوتان ئاسودە بکەن پشتگیری تەواوی ئیڕادەی گەلەکەمان بکەن لە هەمو ڕویێکوە چونکە گەلی کوردستان ئومێدی زوری بە دونیای پێشکەوتوی دمیوکراسی هەیە لە قوناغی ئیستادا و باوەڕی وایە بە پشتگیری ئێوە دەتوانێت لە ئەقڵیەتی سیاسی ڕەگەزپەرستی ناوچە کە ڕزگاری بێت وهەروەها بە ئیڕادەی پوڵایینی خۆی کە سەدان ساڵە لە پێناو گەیشتن بەم ئامانجەی ئەمڕو قوڕبانی داوە و خەباتی بو کردووە سەردەکەوێت .

لێرەوە وتارەکەم بەم چەند ڕستەیە کوتایی پێ دێنم ئەویش ئەوەیە کە ئەم ئیڕادە بە هێزەی ئەمڕوش لە ڕوڵەکانی گەلەکەمان دا ڕەنگی داوەتەوە هەمان هێزو ئیڕادەی شوڕش و ڕاپەڕینەکانی کوردستانە بو سەربەخویی و بە تایبەت لە شوڕشی مەزنی ئەیلول دا بە ڕێبەرایەتی باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد بارزانی نەمر بەڵام لە سه ردەمێکی جیاواز دا، واتە گەلی کوردستان مێژوویێکی پڕ لە سەروەری هەیە و بە ئیڕادەی بە هێزی خوی ئەم دوخە گونجاوەی خوڵقاندووە و بەم ئیڕادەیە بە هێزەش قوناغێکی نوی دەخولقێنێت و دوای ۲٥/۹/۲۰۱۷ هەمو لایەک ناچار دەکات مامەڵە لە گەڵ دیفاکتو بکەن و سەربەخویی کوردستان دەبێتە ئەمری واقع.
Top