عەلی وەردی و هەڵوێستەکانی کۆمەڵی ئیسلامی..

عەلی وەردی و هەڵوێستەکانی کۆمەڵی ئیسلامی..
ماوەی دوو ساڵە کۆمەڵی ئیسلامی هیندەی وەک پاشکۆ دەناسرێت وەک حیزبێکی سەربەخۆۆ خاوەن بریار نایەتە ئەژمار کردن.ئەمەش بۆ نەبوونی خاوەندارێتیە لە بریارداندا.
جا سەرگوزەشتەیەکی کۆن لە کتێبی (کەسێتی تاکی عێراقی) دکتۆر عەلی وەردی دا هەیە باسی گێلە پیاوێک دەکات بە ناوی (هەبنەقە) ئەم گێلە پیاوە ملوانکەیەکی لە گوێجکە ماسی و ئێسقان و گلێنە لە ملکردبوو پرسیاریان لێکرد بۆچی ئەوەت لە ملکردووە وتی بۆئەوەی خۆمی پێ بناسمەوە و وون نەبم،شەوێکیان کە خەوی لێدەکەوێت براکەی ملونکەکەی دەبات و دەیکاتە ملی خۆی کاتێک هەبنەقە خەبەری دەبێتەوە دەبینێت ملوانکەکەی لە ملی براکەیدایە ..هەبنەقەش بە براکەی وت براکەم تۆ منی ئەی کەواتە من چیم.؟
کەوابێت لەم ماوەیەدا حیزبیکی وەک کۆمەڵی ئیسلامی نەتوانن هیچ بڕیارێک بدەن ئیتر زەڕورەتی هەبونی ئەم حیزبە دەبێ چی بێت،هەر کیانێکی سیاسی لە پێناو ئامانجێکدا دروست دەبێت کیانی سیاسی دەبێت پەیڕەو و ئامانجی تایبەت بە خۆیی هەبێت ئاساییە گەر بەشدار بیت لە حکومەت گەر ئۆپۆزسیۆن بیت گرنگ هەڵوێست وەرگرتنە ،لەم قۆناغەدا کۆمەلی ئیسلامی ئەوەندەی وەک ژووری کاروباری ئیسلامی بزوتنەوەی گۆران دەردەکەوێت ئەوەندە وەک حیزبیکی سەربەخح نابینرێت.کەواتە نەبونیان باشترە..
کارزان سلام
Top