بایکۆت و گەمژەیی سیاسیەکانی ئەولا...

بایکۆت و گەمژەیی سیاسیەکانی ئەولا...
بە پێی ئەو زانیاریەی هەمە سەرەتای دروست بوونی بایکۆت رەشپێستەکانی ئەمریکا دایان هێنا دوای ئەوەی لەلایەن سپیپێستەکان رێگریان لێدەکرا بۆ ئەوەی وەک مرۆڤ بژین ئەوانیش لەبری ئەوە هەڵسان کۆدەنگیان دروست کردوو هەموو ئەو (پاس و چێشتخانە و چایخانە و ...تاد ) کە بۆ ئەوان تەرخان کرابوو بایکۆیتان کرد، بەمەش زیانێکی زۆری لەو شوێن و کەرتانەدا لەم رێگەیەوە توانیان بەبایکۆت ئامانجە یاسایی و سیاسی و کۆمەلایەتیەکانیان بێنەدی
ئەم بایکۆتەی ڕەشپێستەکان لەکاتێکدابوو ئەوان هیچ هێز و دەسەڵاتێکیان نەبوو بۆ بەدیهێنانی ئەو مافە زەوتکراوانە تاوەک مرۆڤ بژین، بەڵام ئەوەی ئەو دوو لایەنە سیاسیانەی کوردستان کردیان تەواو ناڕەوا بوو، بەدیدی من بایکۆتی ئەو لایەنانە بۆ ئەوەیە نەتەوەیەک دوای ئەو هەموو زوڵم و ستەمەی دەرهەقی کراوە لە لایەن سەرانی عێراق بەمافەکانی خۆی نەگات، ئەگینا لەکوێی فەرهەنگی سیاسی بووە لایەنێک یان چەند لایەنێک لەگەورەترین پرسی نیشتیمانی و نەتەوەیی کە پەیوەندی بە تەواوی هاونیشتمانیان هەیە بایکۆتی بکات.
پەرلەمانی کوردستان کاتێک پاش 22مانگ کارادەکرێتەوە، یەکەم دانیشتنی پەلەمان پرسێکی گەورە و پڕ بایەخ بێت کە پەیوەندی بە چارەنوسێکی نەتەوەیەکەوە هەیە، بەڵام جێگای داخە هەندێک هەرزە و مراهیقی سیاسی لەم دانیشتنە مێژوویە ئامادەگیان نەبوو واتە هەڵسان بە بایکۆتکردنی ئەمەش لە دونیای سیاسەت و هونەری سیاسیەت وەک زانست هەڵەیەکی زەقە،بۆیە وەختێک دەلێن سیاسیە گەمژەیەکانی ئەولا جاڕی مەرگی سیاسی خۆیاندا هەم لەمێژوو دەسرێنەوە هەمیش لە ژیانی سیاسی دەتوێنەوە، ناحەقیمان نەکردوە!.
جگە لەوەش ئێمە پشت ئەستورین بە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان کە دەگەین بە ئامانجە گەورەکە ئەویش دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە، چونکە دەریایەک خوێنی لە پێناو دا ڕژاوە هاوکات خواستی تەواوی کوردستانیانە.
Top