شۆڕشی ئه‌یلول و سه‌ربه‌خۆیی

شۆڕشی ئه‌یلول و سه‌ربه‌خۆیی
له‌ساته‌وه‌ختێك كورد ڕوو له‌ چیاكان ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌م چیا بۆ ئه‌و گرد ته‌ی ئه‌كه‌ن تاوه‌كو ئازادی و شكۆمه‌ندی بۆ كوردستانیان به‌ده‌ست بێنن، ئه‌و وه‌ختانه‌ كوردبوون كه‌مترین به‌های نێو كۆمه‌ڵگای عێراقی بوو به‌شێوه‌یه‌ك كوردبوون هیچ محه‌لێكی له‌ ئیعراب نه‌بوو، بۆیه‌ ڕابه‌ری رووحی نه‌ته‌وه‌یی كورد( بارزانی نه‌مر) له‌ (11ئه‌یلولی 1961) جاری شۆڕش ئه‌دا، جارێكی تر شاخه‌كانی كوردستان پێشمه‌رگه‌ له‌خۆ ده‌گرێت ئه‌مه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌نا تا ڕووبه‌ری خۆی داگیرنه‌كرێت، به‌ڵكو به‌ پله‌ی نایاب له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كورد بوون هیچ گوناهێكی مه‌زن نیه‌ تا ئه‌و سزایه‌ گه‌وره‌یی بۆ ببردرێته‌وه‌.
قاسم سه‌رۆكی یه‌كه‌م كۆماری عێراقی عروبه‌ ئه‌گه‌ر دارو ده‌سته‌كه‌ی پشته‌وه‌ی بیان هێشتبایه‌ ئه‌توانرا كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و عێراقه‌ ده‌ستكرده‌ پوچه‌ڵه‌ مافه‌كانی خۆی مسۆگه‌ر بكات ئه‌مه‌ پاساو نیه‌ بۆ باشی و چاكه‌خوازی (عه‌بدل كه‌ریم قاسم)، به‌ڵكو خودی قاسم خه‌تاباره‌، چونكه‌ نه‌یتوانی نمونه‌یه‌كی فه‌رمانره‌وایی باش پێشكه‌ش به‌ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وته‌ ژێر كاریگه‌ری شۆڤێنیه‌كان و په‌راوێزخستنی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك دووه‌م گه‌وره‌ نه‌ته‌وه‌ له‌چوارچێوه‌ی عێراق.
ئه‌مرۆ ئێمه‌ دوای زیاتر له‌نیو سه‌ده‌یه‌ یادی (شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول) ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ زه‌هن و ماهیه‌تی مرۆڤی كوردی گۆری به‌وه‌ی ئازادی یان ئازادی دروشمی بێت هه‌ر ئه‌م دروشمه‌ وای كردووه‌ ئه‌مرۆ سه‌ربه‌خۆیی و پرسی ڕاگه‌یاندنی كیانی سه‌ربه‌خۆیی كورد ئامانجێكی نه‌براوه‌ی تاك به‌تاكی كوردستانیان بێت بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو كوردێك له‌ ژێركاریگه‌ری ئیلهامی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلولی به‌هادار تێده‌كۆشێت تا دوامه‌نزڵگا بۆ سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی و دادپه‌روه‌ریه‌كی ڕاسته‌قینه‌.
(شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول) ته‌نها شۆڕشێكی چه‌كداری باشوری كوردستان نه‌بوو، به‌ڵكو ده‌سپێكیكی باشی په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كورده‌كانی هه‌رچوارپارچه‌ی تره‌ بۆ هێنانه‌دی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ باڵایانه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌مووان هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش به‌خالێكی ئه‌رێنی ئه‌و شۆرشه‌ داده‌نرێت كه‌له‌ ئێستادا پرسی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوی كوردستانیان له‌ هه‌رشوێنیكی جیهان بن سۆزدار بن له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستان و ته‌واوی مافه‌ ڕاوه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش نا، به‌ڵكو ئاماده‌یی گیانفیداین بۆ پارێزگاری كردن له‌م مه‌به‌سته‌ پیرۆزانه‌، هه‌ر به‌رزو پیرۆز بێت یادی دامه‌زراندنی شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلول.
Top