وانه‌یه‌كی میژوویی بۆ ئه‌وانه‌ی پشتیان له‌میلله‌تی خۆیان كردووه‌...

وانه‌یه‌كی میژوویی بۆ ئه‌وانه‌ی پشتیان له‌میلله‌تی خۆیان كردووه‌...
به‌درێژایی میژوو ئه‌وراستیه‌ به‌هه‌موو قورساییه‌وه‌ خۆی ساغ كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌ركه‌س ولایه‌ن وگروپ وده‌سته‌وتاقمێك پشتی له‌میله‌تی خۆی كردبێت سه‌ره‌نجام شكستی چنیوه‌ته‌وه‌وشه‌رمه‌زاری به‌شی بووه‌ .
ئاخر ئه‌وانه‌ی مه‌رامیان به‌وه‌یه‌ گیرفانیان له‌سه‌رویستی نه‌یار ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه‌ونیازیان گرتوه‌ گره‌وی مه‌حاڵ به‌رنه‌وه‌به‌وه‌ی زۆران وموباره‌زه‌بگرن له‌گه‌ڵ ویستی نه‌ته‌وه‌دا سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌دۆرێنن.
به‌ره‌ی نه‌خیرچیه‌كان ئه‌وانه‌ی ژه‌نگی عێراقچێتی گرتونی هیشتا تای ملهوری به‌ری نه‌داون بۆیه‌ ده‌ستیان به‌چه‌مانه‌وه‌وه‌ گرتوه‌ومه‌یلی كۆیلایه‌تیان تادێت قوڵتر خۆی به‌یان ده‌كات .
ئه‌وه‌ پێی ناوترێت رای جیاوازكه‌سانیك سه‌رله‌قه‌یان بێت بۆ ژێرده‌ستی ونه‌خیربكه‌ن بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌ ئه‌وانه‌ن كه‌ سه‌ره‌تاتكێیه‌كی شه‌رمنانه‌ له‌گه‌ڵ ویستی پاشكۆیه‌تی ده‌كه‌ن وچێژ له‌ژیرده‌ستی وه‌رده‌گرن ودژایه‌تی پرنسیپی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیمه‌به‌ستیانه‌و له‌خانه‌ی هه‌لپه‌رستانی خۆشه‌ته‌كگرتوو به‌نه‌یاره‌وه‌ خۆیان پێناسه‌ ده‌كه‌ن وهیچی تر.
ئه‌وه‌بۆیه‌ ناكرێت وناگونجێت به‌نه‌یاری ئازادیخوازوسه‌ربه‌خۆیخواز بوترێت رای جیاواز چونكه‌ وان به‌رۆژی رووناك ئاو له‌بێژنگی ناحه‌زاندا ده‌به‌ن وخه‌یاڵ به‌وه‌وه‌ لێده‌ده‌ن له‌گۆمی لیخندا مه‌له‌ بكه‌ن.
به‌ره‌ی شكستخواردووی نه‌خێرچیه‌كان به‌دارشه‌قی ئه‌جندای بێگانه‌وه‌ ده‌یانه‌وێت رێ بكه‌ن بۆیه‌شه‌ زۆر دان ده‌گرن به‌وه‌دا كه‌ خود فه‌رامۆشی رابگه‌یه‌نن ئه‌ی ئه‌وه‌نیه‌ به‌گه‌ل ده‌ڵێن كه‌شایسته‌ی ئه‌وه‌نین سه‌ربه‌خۆ بژین ؟گه‌لێك تاڵاوی ئه‌نفال وكیمیایی وهه‌موو جۆره‌كانی جینۆسایدی چه‌شتوه‌ گه‌لێك سه‌ده‌یه‌ك وزیاتره‌ له‌مافی سروشتی خۆی بێ به‌شه‌.
به‌ره‌ی نه‌خیرچیه‌كان ویستیان له‌نێوجه‌رگه‌ی سلێمانی دا نمایشی موزه‌یه‌ف رابگه‌یه‌نن له‌رێی چه‌ند رۆشنبیرنمایشێكی موزه‌یه‌فه‌وه‌ .
نه‌خیرچیه‌كان زه‌ینیان كاڵ كاڵ بببوه‌وه‌ ئه‌وه‌یان له‌یاد چووبوو شاره‌كه‌ی شێخی نه‌مر ئه‌وشاره‌ی رووبه‌رووی ئه‌ژدیهاكی سته‌مكاری به‌عس بووه‌وه‌مه‌نع لته‌جه‌ول وگوله‌بارانكردن وراوه‌دونان وئه‌منه‌ سوره‌كه‌ نه‌یتوانی به‌ربه‌ویستی نیشتمانی بگرێت .
ئه‌ورۆژانه‌ی درزی دیواره‌كانیش گویچكه‌ی سته‌می به‌عسی فاشیست بوون ئه‌وه‌ سلێمانی بوو بانگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵده‌دا.
سلێمانی وانه‌یه‌كی تری میژووی ئه‌وانه‌ی دا كه‌ دژی ویستی نیشتمانن ئه‌وده‌مه‌ی نه‌خیرچیه‌كان له‌یاریگاوه‌ ویستیان بانگه‌شه‌ی ئه‌نتی نیشتمان رابگه‌یه‌نن یاریگا چۆڵ وهۆڵ بوو كورد وته‌نی له‌وشاییه‌ ده‌چوو كه‌ سی كه‌س گۆرانی ئه‌وت وته‌نها سێ كه‌س هه‌لده‌په‌ری!
ئه‌ووێنانه‌ی له‌یاریگاكه‌وه‌ راسته‌وخۆ نمایش كرا ئه‌وراستیه‌ی به‌یانكرد كه‌سلێمانی وه‌ڵامی نه‌خیرچیه‌كانی دایه‌وه‌ هه‌روایه‌ ئه‌وه‌ی پشت له‌میله‌تی خۆی بكات وداگیركه‌ر بكاته‌ قیبله‌ی چه‌مانه‌وه‌ی قبوڵه‌ وله‌ملهورێك زیاتر نیه‌ .
ئه‌مه‌ وانه‌یه‌كی مێژوویه‌ وئه‌وراستیه‌ی سه‌لماند هه‌رچی دژی ویستی گه‌ل بێت شكست ده‌چنیته‌وه‌ .
گه‌لی كوردستان به‌په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌روانی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردستانن كه‌سیستمێكی ئیداری مۆدیرن وكراوه‌ی تیادا چێ ده‌بێت وه‌ك سه‌رۆك بارزانی ئاشكرای كرد ده‌وله‌تێكی كۆماری فیدراڵیه‌ .
خواستی گه‌ل له‌سه‌ربه‌خۆیی دا خه‌مڵیوه‌ چونكه‌ مافی ره‌وای گه‌لی كوردستانه‌.
Top