ئه‌م دیمه‌نه پێمان ده‌لێ ئاها پارتی بوون چه‌ند ناشرینه ...
September 10, 2017
وتار و بیروڕا
ئه‌م وێنه‌یه و ئاڵایه، كه ته‌عبیر له منێكی پارتی ناكات، لهناوهرۆكه سیاسیه‌كه‌یدا، پێناسه‌ی حزبێكی ناشرین، خۆسه‌پێن و نه‌زان و ناتێگه‌یشتوو له سه‌رۆكی خۆی ده‌كات، هه‌ركه‌سێك له‌پشتی ئه‌و جۆڕ دیمه‌ن و كاره بێت، ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو دونیا بلێت، ئه‌ها پارتی چه‌ند ناشرین و ناشارستانیه، ئه‌ها پارتی چه‌ند دیكتاتۆر روحی ئهزاردانی خه‌ڵكی تێدایه، ئه‌م دیمه‌نانه، پێناسه‌ی ئه‌و پارتیه‌ی بارزانی ناكات، ته‌نها پێناسه‌ی ئه‌و پارتیه ناشرینه ده‌كات كه وه‌ك مۆڕانه له‌ژێر ناوی پارتی دا پارتی ناشرین كرد به گه‌نده‌ڵی و به‌رژه‌وه‌ندی خواز، ده‌یه‌وێت ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیش ناشرین پێشان بدات،
ئه‌وكاته ئاڵای پارتی له‌لای ئێمه‌دا ته‌عبیر له پارتی بوون ده‌كات، ئه‌وكاته‌ی كه له‌گه‌ڵ چه‌ند هێزێكدا له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی دا، بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن بكه‌ین، كه له‌به‌رامبه‌ر ئێمه‌شدا حزبی تر و ئاڵای تر حزبی هه‌بێت، نه‌ك ئاڵایه‌ك له‌سه‌روی ئاڵای كوردستان بێت، ئاڵای كوردستان له‌سه‌روی نه‌ك ئاڵای پارتی له‌سه‌روی پارتیشه، ئه‌وه‌ی شانازی به‌ئاڵای كوردستان نه‌كات، نه له‌پارتی بوون نه له سه‌رۆك بارزانی تێگه‌یشتووه، ئه‌م جۆڕه ئاڵایه، یان ئه‌م جۆڕه سیما ناشارستانیه‌ته و نا ته‌ندروسته، له‌پارتی بوون نیه، به‌ڵكو له ماستاوچی و خۆ پێشاندا به‌دڵسۆز وێنا ده‌بێت، كه نهدڵسۆزه، نه شایانی ئه‌وه‌یه له‌ناو پارتی بێت، جا هه‌ر كه‌سێك بێت، بۆیه ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئاسایشی و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌م شاره و هه‌موو شاره‌كانی تر هه‌ر كه‌سێك ئاڵای پارتی و وێنای حزبی تێكه‌ڵ به بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم كرد، شه‌قامه گشتیه‌كانی له‌خه‌ڵك گرت، بیگرن و به‌تۆمه‌تی شێواندنی شار زیندانی بكه‌ن".
چونكه ئه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه بانگه‌شه‌یه ده‌كات، كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار و ناتێگه‌یشتوون، بۆ؟ چونكه نه له‌شار تێگه‌یشتوون نه له بانگه‌شه و نه له حزمهتكردن به ئامانجه‌كه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه له‌وه تێگه‌یشتبان، ئه‌وه‌یان ده‌زانی كه ئه‌مه شه‌قامی گشتیه، نه‌خۆش هه‌یه كاره‌سات هه‌یه له‌و شاره روویداوه، ئاگر كه‌وتۆته‌وه، خه‌ڵك پێویستی به‌و شه‌قامه‌یه له‌و شاره، ناكرێت له‌ناو شه‌قامێكی گشتی دا بوه‌ستیت، رێگری له‌هه‌موو خه‌ڵك بكه‌یت، خۆت له‌خه‌ڵك توره بكه‌یت، ئاڵای زه‌ردی ببه‌یته ناو چاوی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێمه داعش بین، ئه‌مه ته‌نها و ته‌نها یه‌ك پێناسه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم نه‌ك بانگه‌شه، پاشان به دژایه‌تی پارتی بوون پێناسه ده‌بێت بۆ منێكی پارتی، بۆیه تكایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌پشتی ئه‌و جۆڕه ماستاوهن، هه‌ر مه‌یه‌نه ناو بانگه‌شه، چونكه ناشرینی ده‌كه‌یت، هه‌ر لێگه‌رێن با جه‌نابی سه‌رۆكی بانگه‌شه بكات، ئه‌و ماستاوه بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌ڵگرن، چونكه ئێستا ئیشی ئێوه نیه ئه‌مه‌ش ناشرین بكه‌ن وه‌ك چۆن زۆر شتان ناشرین كرد به‌و جۆڕه ماستاوه".