ساخته‌چی یان رای جیاواز له‌نه‌خێر دا

ساخته‌چی یان رای جیاواز له‌نه‌خێر دا
پێناسه‌ و تێفكرین له‌ نه‌خێری ریفراندۆم و بانگه‌شه‌ی دژایه‌تی ریفراندۆم، له‌ناو بازرگانه‌كان و هه‌رزه‌ سیاسیه‌كان تا ئاستی ( ساخته‌چی) چووه‌، واتا، له‌ سنوری بۆچوونی جیاوازدا نه‌ماوه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ر بنه‌مایی چۆنت هه‌ڵخه‌ڵه‌تاند، وا ده‌ستت خۆش بێت، ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌بینرێت و ده‌بیسترێت، هه‌موویان له‌ ساخته‌چیه‌تیه‌كی بۆشدا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت، چونكه‌ له‌ رای جیاوازدا، بۆچوونی جدی هه‌یه‌، ده‌توانرێت، ئه‌و جدیه‌ته‌ بخرێته‌ نێو گفتوگۆیه‌كی چڕ كه‌ تێیدا خۆی له‌به‌هێزی ئه‌و ئامانجه‌ گشتیه‌دا ببینێته‌وه‌، وه‌ بتوانرێت بكه‌وێته‌وه‌ به‌ر خزمه‌تی گه‌لی كوردستان، كه‌وایه‌ ئه‌مه‌ی له‌نه‌خێردا ده‌گوزه‌رێت، به‌ره‌های گروپێكی ساخته‌چین، به‌ڵام له‌مه‌شدا بۆش و خاڵی له ساخته‌چی بوونیش، چونكه‌ ساخته‌چی ئه‌و كاته‌ پێناسه‌ ده‌كرێت كه‌ بتوانرێت، فێڵ له‌ چاو و تێنه‌گه‌یشتوو ده‌وروبه‌ر به‌كاربهێنێت، تا مه‌به‌ست و ئامانجه‌كه‌ی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام ساخته‌چییه‌تی گروپه‌كانی دژه‌ ریفراندۆم، له‌مه‌شدا ره‌ق وه‌ستاون، له‌به‌رده‌م چاوی كۆمه‌ڵگه‌، به‌مه‌ش مانایی ساخته‌چی بوونیش له‌و گروپه‌دا، شیاوی پێكه‌نینه‌، چونكه‌ له‌ژێر ناوی كردنه‌وه‌ی یاریگا بانگه‌شی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا، وێنای ساخته‌چی بوون خۆیان له‌ نه‌خێر و گردبوونه‌وه‌ی نه‌خێر دا پێناسه‌ ده‌كه‌ن، ساخته‌ چیه‌كان، پێناسه‌ی خواری و خێچی حكومه‌تدا له‌دژایه‌تی ناسنامه نه‌ته‌وه‌یه‌ك تێكه‌ڵشێڵاو كرده‌وه‌، بێ خه‌به‌ر خۆشی به‌قه‌واره‌یه‌كی سیاسی پێناسه‌ ده‌كات و له‌ هه‌ڵبژاردن گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و حكومه‌ته‌ ده‌كات، ساخته‌چی، ده‌ڵێ نه‌خێر بۆ حكومرانی 26 ساڵ به‌ڵام ده‌چێت بۆ ناو هه‌ڵبژاردن و كێبركێی به‌ده‌ست هێنانی پشك له‌و حكومه‌ته‌ 26 ساڵه‌، كه‌وایه‌ نه‌خێری ئه‌و بۆ خه‌باتی و قوربانی دانی گه‌لی كوردستانه‌ كه‌ بگاته‌ مافه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كانی،
هه‌رزه‌ سیاسیه‌كانیش هێشتا ده‌لێن ده‌وڵه‌تی بنه‌ماڵه‌ و ده‌وڵه‌تی بارزانی، بێ خه‌به‌ر بارزانی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی پێش بانگه‌شه‌ی ئه‌وان خست و رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تی كوردستان كۆماری فیدرالی دیموكراتی ده‌بێت، هێشتا هه‌رزه‌ سیاسیه‌كان له‌وه‌ تێناگه‌ن، ریفراندۆم و هه‌ڵبژاردن له‌واتا و پێناسه‌ دا ریفراندۆم له‌ ده‌وڵه‌ت بوون و نه‌بووندا پێناسه‌ ده‌بێت، ده‌رئه‌نجامه‌كانی بۆ رزگاری نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ ژێر ده‌سته‌یی دا ئاراسته‌ی خه‌ڵك ده‌بێت، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌ روئیای ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی له‌ مه‌ترسی نه‌مانه‌وه‌ هاتووه‌، به‌ڵام هه‌رزه‌ی چاوگوێری هیچ نه‌زانی خاوه‌ن پێناسه‌ی خوێنده‌وار دێت بێ شه‌رم و بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێناسه‌یه‌كی دروستی هه‌بێت، له‌به‌رده‌م ریفراندۆم ده‌وه‌ستێت بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگ، ده‌ستهه‌ڵبڕین بۆ ریفراندۆم ده‌ست هه‌ڵبرین بۆ خه‌بات و رزگاریه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ بۆ ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام بێ ده‌نگ بوون و دژایه‌تی كردنی ریفراندۆم پێناسه‌ و نوێ كردنه‌وه‌ی مێژووێكی ره‌شی جاش بوون، بێ ئاگابوونی پیاوی دژه‌ كوردبوونه‌،
Top