كوردستان چارەنوسی خۆی دیاریدەكات

كوردستان چارەنوسی خۆی دیاریدەكات
سات لەدوای سات نزیك دەبینەوە لە رۆژە مئژووییەكە و زۆرینەی خەلكی كوردستانیش بە گیروتینەوە چاوەرئی ئەم رۆژە دەكەن و بە جۆش و خرۆشەوە دەنگی(بەلئ)دووپات دەكەنەوە، بەتایبەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانیش چاوەرئی ئەم رۆژەن تاوەكو بەدەنگی بەلئ مئژوو بۆ كوردستان بنوسنەوە و رۆحی شەهیدانیان ئارام بكەن, ئەو كەسانەی یاخود ئەو لایەنانەی كە دەلئن ئیستا كاتی سەربەخۆیی كوردستان نیە یاخود دوابخرئت! لەپئناو چی و بۆچی دوابخرئت؟ ئایا هەلئكی وەها گونجاو دروست دەبئتەوە؟ بئگومان ئەوانەی وادەلئن حەز ناكەن نەتەوەی كورد سەربەخۆیی بەدەست بئنئت و وەكو ولاتانی جیهان خاوەن قەوارەیەكی سیاسی خۆمان بین و مافی چارەی خۆنووسینمان هەبئت،هەموو كەسئك و لایەنئك ئازادە لە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی بەلام پئویستە ئەوەش بزانین دیاریكردنی چارەنوسی كوردستان لەسەر دەنگی(بەلئ)ی هاولاتیانی كوردستان وەستاوە، نابئت ئەوە لەبیر بكرئت كە نەتەوەی كورد بەدرئژایی مئژوو خوئنی زۆری رشتوە و جۆرەها ئەشكەنجە و دەربەدەری بینیوە و قوربانی زۆری داوە لەپئناو سەربەخۆبوون، هەروەها ریفراندۆم تەنها تایبەت نیە بە لایەنئك بەلكو بۆ گشت كوردئكە و پئویستە گشت كەسئك پشتگیری ریفراندۆم بكات، جئگای دلگرانییە تاكو ئیستاش زۆر كەس نازانئت ریفراندۆم چیە و بۆچی دەكرئت؟ بەجۆرئك بیردەكەنەوە كە پرسی ریفراندۆم تایبەتە تەنها بە لایەنئك بۆیە پئویستە خەلكی كوردستان دەنگی(بەلئ)ی گەرەنتی بئت و چیتر رئگە نەدات پئكهاتە سیاسیەكان و ولاتانی جیهان یاری بە چارەنوسی ئیمە بكەن، ئەو بەرەیەی كە ئیستا دروست بووە و دەلئن نەخئر لە ئیستادا ئەو جۆرە كەسانە دەیانەوئت بارودۆخی ناوچەكە تئكبدەن و هیچ بەرژەوەندی خەلكەكەیان ناوئت و دەیانەوئت وەكو ژئردەستە و كۆیلە بمئننەوە، بۆیە پئویستە ئەوە لەبیرخۆمان بەرینەوە كە بلئین كاتی سەربەخۆیی كوردستان نیە یاخود دوابخرئت! چونكە باوەر ناكەم هەلئكی وەها گونجاو دروست ببئتەوە بەبروای من دەبوایە چەند سالئك لەمەوبەر ریفراندۆم كرابایە و مئژوو گەواهیدەرە كە كورد چی كردووە و جۆرەها ئەشكەنجە و قوربانی زۆری داوە لەپئناو سەربەخۆبوون .
وەكو دەیزانین پرسی ریفراندۆم گشتپرسیە و مافئكە خودا بە ئیمەی داوە، ئیمەی كوردیش شانبەشانی ولاتان دەمانەوئت خاوەن قەوارەیەكی سیاسی خۆمان بین و مافی چارەی خۆنووسینمان هەبئت و ناوی كوردستان بكەوئتە سەر نەخشەی جیهان و ئالای پیرۆزی كوردستانیش وەكو ئالاكانیتری جیهان لە نەتەوە یەكگرتووەكان بشەكئتەوە ،پئویستە ئیمەی كورد خاوەن پئگەی خۆمان بین و وەكو ولاتانی جیهان لەناو دەولەتئكی سەربەخۆ بە ئاشتەوایی و تەبایی گوزەران بكەین، ئیمە زۆر شتمان هەیە بەلام دەولەتمان نیە وەكو خاك و نەتەوە و ئالا و هئزی سەربازی و نەوت ...هتد رەزامەندی خەلكی كوردستان و ولاتانی جیهان دەولەتبوون فەراهەمدەكەن .
دەنگی(بەلئ)ی هاولاتیانی كوردستان ئامرازئكە بۆ گەیشتن بە ئامانجە مەزنەكە ئەویش بەدەستهئناتی سەربەخۆیی كوردستانە و گەیشتە بە كەناری ئارامی .
جئگای فەخر و شانازییە كە ئەمرۆ كوردستان لەلایەن پئشمەرگەیەك بەناوی بارزانی بەرئوەدەبردرئت، سەرۆكئك كە تەواوی جیهانی توشی شۆك كردووە بە سیاسەتی حەكیمانەی خۆی بنەمالەكەی، پئویستە ئیمەش پشتیوانی لە سەرۆك بكەین و پئكەوە لە 25_9 بە دەنگی(بەلئ)مئژوو بۆ كوردستان بنوسینەوە و دەنگی بەلئ لەسەرووی هەموو شتئكەوە بئت .
داواكارم لە خەلكی كوردستان بەتایبەتی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پئشمەرگە قارەمانەكان بۆ رۆژی گشتپرسی خۆتان ئامادە بكەن و دەنگی بەلئ بدەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان و پئكەوە شانبەشانی سەرۆك هەنگاو بەرەو ئامانجئكی مەزن دەهاوئین ئەویش بەدەستهئناتی سەربەخۆیی كوردستانە .
Top