ده‌رکردنی نوێنه‌ری و ئیکه‌تی له‌ تورکیا و روداوه‌کانی باله‌کایه‌تی دوو هاوته‌ریت

ده‌رکردنی نوێنه‌ری و ئیکه‌تی له‌ تورکیا و روداوه‌کانی باله‌کایه‌تی دوو هاوته‌ریت
هه‌موو مان ئاگامان لێ بوو که‌ پیش چه‌ند روژه‌یك کاک (به‌هروز) نوێنه‌ره‌ی ئێکه‌تی نیشتمانی کوردستان له‌ ئانکارای پایته‌ختی تورکیا ده‌رکرا وه‌ک خودی کاک به‌هروز ئاماژه‌ی پێدا ئه‌م ده‌رکردنه‌ گوایه‌ له‌ ئه‌گه‌ری رفاندنی چه‌ند هاوه‌لاتیه‌کی تورک که‌ گوایه‌ سه‌ر به‌ میتی تورکیان له‌ سنوری سلێمانی له‌ لایه‌ن په‌که‌که‌ وه‌ بووه‌،،،ده‌کریت رای من هندێک توشی شوکتان بکات به‌لام من هیچ برام به‌وه‌ نینه‌ که‌ ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌و ئه‌گه‌ره‌ بێت که‌ ئێکه‌تی ئاماژه‌ی پێداوه‌ به‌لکو من بروام وایه‌ که‌ زورتر له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ توند و توله‌ی ئێکه‌تی له‌ گه‌ل په‌که‌که‌ هه‌یه‌تی و بگره‌ ئه‌م په‌یوه‌ندیه‌ بووه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی که‌ تا رادده‌یه‌کی زور په‌که‌که‌ له‌ سلێمانی خاوه‌ن مال بن بگره‌ شه‌قامیشیان داگیر کردووه‌ و تورکیا زور ئه‌مه‌ی پی ناخوشه‌ ب تایبه‌ت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانی پارچه‌یه‌کی دانابراوه‌ له‌ باشوری کوردستان که‌ وا بریاره‌ له‌ ئاینده‌دا وه‌کو ده‌وله‌تێک هاوسێی تورکیا بێت که ئه‌مه‌ راسته‌وخو کاریگه‌ری لسه‌ر ئاسایشی تورکیا ده‌بێت،،و ئه‌وه‌ی کاک به‌هروز و ئێکه‌تی نیشتمانی ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن ته‌نها وه‌کو وه‌ره‌قه‌یه‌کی سوتاو به‌رامبه‌ر هندێ پارتی باشور به‌ تایبه‌ت پارتی به‌ کار ده‌هێنن بو ئه‌وه‌ی رای جه‌ماوه‌ بو لایه‌نی خوی رابکێشن گوایه‌ سلێمانی میتی تورکیا به‌ خێوناکات و شوێنی میت نیه‌ که‌چی به‌ حسابی خویان ئه‌و لایه‌نه‌ی باسمان کرد میت به‌ خێو ده‌کات،،،به‌لام دوای ئه‌وه‌ی که‌ دوراوه‌که‌ هه‌ر ئێکه‌تی نیشتمانی ده‌رچوو که‌ بروا ناکه‌م ئه‌و هه‌رگیز حسابی ده‌رکردنی نوێنه‌ری خویان کردبێت له‌ ئانکارا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌لویسته‌ی خویان به‌رامبه‌ر به‌ تورکیا دوریش نابینم ئه‌گه‌ر ئێکه‌تی لسه‌ر ئه‌م هه‌لویسته‌ به‌رامبه‌ر پشیتیوانی کردنی په‌که‌که‌ به‌رده‌وام بێت هه‌ندێ ولاتی دیکه‌ش هه‌مان کاری تورکیا بکه‌ن،،

ئه‌وه‌ی جێگای باسه‌ روداوه‌کانی باله‌کایه‌تین که‌ ته‌واو چه‌ند روژێکێ که‌م دوای ده‌رکردنی به‌هروز له‌ نیوان چه‌ند لایه‌نگرێکی سه‌ر به‌ ئێکه‌تی نیشتمانی و پارتێکی روژهه‌لاتی رویدا ئه‌مه‌ ئه‌م ته‌واو په‌رده‌ له‌ سه‌ر سینارویویه‌کی پیشو هه‌ل ده‌دات و راستیه‌کانی ئاشکه‌را ده‌کات هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌مه‌ له‌ لایه‌نه‌ به‌رپرس و حکومیه‌کانه‌وه‌ به‌ کارێکی نه‌خوازراو له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن به‌لام من هیچ بروام به‌وه‌ نینه‌ که‌ پلانی بو نه‌بێت ته‌واو بروام وایه‌ که‌ ئه‌مه‌ ته‌واو په‌رچه‌کردارێک بووه‌ له‌ سه‌ر ده‌رکردنی نوێنه‌ری ئێکه‌تی له‌ ئانکارا بو بو فشار خستنه‌ سه‌ر پارتی که‌ گوایه‌ ئێکه‌تی بروای وایان هه‌یه‌ که‌ پارتی ده‌ستی له‌ ده‌رکردنی نوێنه‌ری وان هه‌یه‌ له‌ ئانکارا و ده‌یانه‌وه‌ێ ئه‌م کرداره‌ ببێته‌ ئه‌گه‌ررێک بو فشار خستنه‌ سه‌ر وه‌ک باسمان کر پارتی هیچ نه‌بێ بو ئه‌وه‌ی ئیران نوێنه‌ری پارتی یانیش حکومه‌ت له‌ تاران ده‌ربکات ..

به‌لگه‌ش بو ئه‌مه‌ ده‌رکردنی به‌یاننامه‌ له‌ لایه‌ن ئێکه‌تی نیشتمانیه‌وه‌ و هه‌ره‌شه‌ی بێ ولام نه‌هێشتنی ئه‌م کرداره‌ که‌چی چه‌ندین جار په‌که‌که‌ له‌م کوردستانه‌ و له‌ شوێنه‌ جیاجیاکان بووه‌ به‌ ئه‌گه‌ری کوشتن و بگره‌ چه‌ندین جار ده‌ستیان به‌ خوێنێ هاوه‌لاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌ سور بووه‌ که‌چی ئێکه‌تی یه‌کجاریش یه‌ک به‌یاننامه‌ی دژی په‌که‌که‌ ده‌رنه‌کردووه‌ و ئه‌مه‌ خوشی دیسان هه‌ر گومان به‌سه‌ر به‌ سیناریو بوونی ئه‌م کرداره‌ زیاتر ده‌کات

به‌لام خوشبه‌ختانه‌ پارتی کومه‌له‌ و حدک زور له‌ ئاست پێوسیت بوون و ئه‌م ده‌رفه‌تیان بو نه‌ره‌خساند و کارته‌که‌ی ئێکه‌تیان پوچه‌ل کرد و مل که‌چی یاسا بوون ،،،
Top