ئیسرار لە سەر سەربەخۆیی دەمانکاتە جێ متمانە

ئیسرار لە سەر سەربەخۆیی دەمانکاتە جێ متمانە
کۆمپانیای دی ئێن ئۆ و هەروەها گەنەل ئێنێرژی کە چالاکن لە بواری نەوت غاز لە کوردستان دا، ئامادەبوونە بەرانبەر بە قەرزەکانی حکوومەت پێیان ، پشکی خاوەندارییەتی کە حکوومەت خاوەنی گشت پشکەکانە وەربگرین.
ئەم رێککەوتنە نیشاندەری دوو خالی گرینگن بە نیسبەت پێگەی کوردستان، یەکەم ئەم دوو کۆمپانیانە باوەریان بە داهاتووی خۆیان لە کوردستاندا هەیە بۆیە لە جاتی پارە حازر بوونە پشک وەربگرێن.
دووهەم، نرخی پشکەکانیان لە بازار دا چۆتە سەر، ئەمەش نیشاندەری متمانەی بازاری بورس و جیهانی نیشان دەدات بە بازاری کوردستان و داهاتووی کوردستان.
گرینگترین نەتیجە ئەمەیە کە ، ئەم بەرز بوونەوە و نمایشی متمانەیە لە کاتێکدا روو دەدات کە کوردستان بە ئیسرارەوە بەرەو رێفراندۆم و سەربەخۆیی دەروات. بریار و ئیسرار لە سەر مافی میللەت بەم جۆرە دەمانکاتە جێ بروا و متمانە و جیهانیش دەتوانێ حەساباتی درێژخایەنمان لە سەر بکات.
حوسێن کوردنەژاد
Top